ئیرادەی میللەتی كورد بە سەر پیلان و ئابڵوقەی رژێمی بەغدا سەر دەكەوێ ..

ئیرادەی میللەتی كورد بە سەر پیلان و ئابڵوقەی رژێمی بەغدا سەر دەكەوێ ..
میللەتی كورد خاوەن دۆزێكی رەواو ومێژوو خاك و نیشتیمانی خۆمان نین ،هیچ رژێمێك ناتوانێ مافەكانی كورد نادیدە بگرێ .دوای ئەو چەند ساڵ حكومەتدارییە لە بەغدا هیچ ڕێگایەك جیا لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی نەمابوو، چونكە عێراق لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ببووە ناوەندێكی مەزهەبی وتائیفی شیعە كە سەر بە ڕژێمی ئێران بوو. دەسەڵاتی شیعه بە سەرپەرەشتیی ڕێژیمی ئێران لە سەردەمی ئۆبامادا زیاتر خۆی سەپاند و سەقامیگر بووقسە و لێداونەكانی ئیستا و ڕابردووی سیاسەتەمەدارانی جیهان و بەتایبەت بەرپرسانی ئامریكا سەلمێنەری ئەو بابەتەیە.بۆیە تا كاتیك كە عێراق لە باتڵاقی حكوومەتێكی مەزهەبیی وەك ڕژێمی ئێراندا بمێنێتەوە پڕۆژەی كوردەكان هیچ كۆتاییەكی پێ نایەت؛ بەڵكوو لە ماوەی داهاتوودا شایەتی گۆڕەپانی سیاسی و نیزامیی دیكە لە ئاستی عێراق و ناوچەكەدا دەبین كە ئێستاش هۆشداری دەدەن خۆ لە شەڕ بپارێزن.دەبێ بڵێین كە بۆ سیاسەتمەدارەكانی كوردستانی باشوور قەبووڵ ناكرێت كە دەستەوەستان دانیشن و چاو لە كەركووك بكەن چونكە كەركووك جیا لەوەیكە سەرچاوەیەكی بەهێزی ئابوورییە، بە شایەتی مێژوو كەركووك سەرەڕای هەموو پێكهاتەكانی شارێكی كوردستانیە.سەرەڕای ئەوەیكە ڕژێمی ئێران درێژە بە دەستێوەردانەكانی خۆی دەدات و بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایه دووبەرەكی و ئاژاوە بنێتەوە، بەڵام بەو حاڵەشەوە پەروەندەی كوردەكان بە لە دەستدانی كەركووك و تەنانەت كۆنتڕۆڵی شارەكانی كوردستان نابەسترێت.پڕۆژەی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، پێشتر پیلان و پلانی بۆ دا‌نرابوو. بەرپرسانی حكوومەتی كوردستان بە فەرمی باسیان لەوە كردبوو كە ئەگەری ڕووداوێكی لەم چەشنە بوونی هەیە، بۆیە دەیانگووت كە زمانی هەڕەشە هیچ پرسێك چارەسەر ناكات و گفتوگۆ باشترین ڕێگایە. هەروەها پێشتریش بە ڕوونی و ئاشكرایی بە سەركردایەتی كورد گوترابوو كە دەبێت لەو ناوچانە بكشێنەوە و تەنانەت هێڵی سەوزیان دەستنیشان كردبوو كە سنووری پێش ساڵی ٢٠٠٣ و ڕووخانی سەدامە. تەنانەت لە دواڕۆژی فشارەكان بۆ دواخستنی ڕێفراندۆم، تەكلیفی دواخستن بۆ ماوەی حەفتە و مانگیش هەبوو كە ئەمەش بە دروستی مەبەست لێوەرگرتنەوەی كەركوك پێش وادەی ڕێفراندۆم و ڕێگرتن بوو لە ئەنجامدانی ڕێفراندۆم لەو شارەدا! دوای رێفراندۆمیش هەرچی بانگی دیالۆگ بوو رەدیان كردەوە و پیلانی هێرش و داگیركردنی كەركووكیان بە رێبەریی سپای پاسداران جێبەجێ كرد.كورد لە ڕووی ستراتیژیی نەوتی و ژێئۆسیاسیەوە تا ئێستا ژمارەیەكی قورسه و لە نێوخۆدا خۆی بەهێز بكا و كەموكووڕییەكانی رابردووی راست بكاتەوە.
وای داگیركاریی و خیانەتكاری 16ی ئۆكتۆبەر بوغراییەكانی رژێمی بەغدا هیچ سنوورێكی دوژمنكاری لەگەڵ میللەتی كورد نەهێشتەوە. گەر هەڵوستەیەك لە سەر كارە قێزەوەنەكانی بەغدا بكەین دەبینن كە ماوەی 4 ساڵە ، رژێمی بوكەڵەی دەستی رژێمی ئێران ، دوژمنایەتیەكی نارەوایی بەمەبەستی سەپاندنی دەسەڵاتی دیكتاتۆری لە سەر میللەتی كورد كە دەیان ساڵە دژی داگیركەران و رژێمەكانی رابردوو خەبات و قوربانیی بەخشیووە دەستێپێكردووە ، ئیتر لە دەركردن و پەراوێز خستنی كورد و تا هەواڵی داگیركاری و بەكارهێنانی چەك و جبەخانەی ئەمەریكی و ئەوروپایی دژی كورد و دۆزە رەواكەی .رژێمی بەغدا ،جگە لە هەرەشە و هێرشی سەربازی ،بەمەشەوە نەوەستاتەوە بەشێوەیەكی زۆر نامرۆڤانە و نابەرپرسانە و زۆر دیكتاتۆرانە ئابڵوقەیەكی نارەوایی دژی كورد و كوردستان جێبەجێكردووە بە مەبەستی شكاندنی ئیرادەی میللەتەكەمان و لە ناوبردنی ئەزموونی كوردستان .بۆیە ئێمە لە رابردوو و ئێستا و داهاتووش پێمان وایە ناتوانین لەگەڵ دیكتاتۆرێكی تر كات بە فیرۆ بدەین و شاهید چەوسانەوە و غەدرو زۆرداریی رژێمی بەغدا بكەین و چارەنووسمان بە رژێمێكی درندەی وەك عەبادی و عەبادییەكان بسپێرین.یەكەم : پێوستە گەلی كورد لە ریفراندۆمێك بە شێوەی خۆپیشاندانی سەرەتاسەری دژی داگیركاری و جینۆسایدی بەغدا نارەزایی پێشكەش بەجیهان بكات .دووەم : داوا و نارەزایی دژی هاتنی هێزی داگیركەران بۆ نێو خاكی كوردستان دەرببرێت و داوای قەربووكردنەوە لەو وڵاتانە بكری.سێیەم : گشت تاوانباران وپیلانگێرانیی داگیركردنی كەركووك و كوردستان بدرێنە دادگایی نێو دەوڵەتی.چوارەم : پێوستە نارەزایی دژی ئابڵوقەدانی كوردستان دەرببرێت و داوایی هەموو ئەو زیانانە بكرێ كە بەر حكومەتی كوردستان و میللەتەكەی كەوتووە ..پێنجەم : داوا لە كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیی بكرێ بەغدا ناچار بكرێ‌ دەستوور و مافەكانی كورد جێبەجێێ‌ بكات ..شەشەم : كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاگادار بكرێتەوە گەر عێراق پایەند نەبوو بە دەستوور ، پشتیوانی كورد بن بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان ..
ئێمە لەرابردوو لە ماوەی دەیان ساڵەی رژێمە یەك لە دوای یەكەكان هیچ هیوایەكمان لە بەدەسهێنانی مافە داگیركراوەكانمان نەبینی ،چونكە هەموویان تەنیا بە قسەی بریقەدار لەگەڵمان بوون و كردەوەی هەموویان و وەڵامیی باشیان " كیمیایی ،ئەنفال و داگیركاری وئابڵوقەی ئابووری بۆیە ناچاربووین دژی ئەو هەموو زوڵم و زۆرداییە "ریفراندۆمی سەربەخۆیمان ئەنجامدا.سەرەرای ئەوە هیچ دەقێكی دەستوریش باس لە یەكگرتوی خاكی عێراق ناكات بە ڵكو دەڵێت كە كوردستان بە ئارەزوومەندانە بە عێراق گرێدراوە ، 26ساڵە ئارەزوومان كردووە لەگەڵ ئێوە بین ، بەڵام ئێستا ئارەزووی جیابوونە و جیرانەتی دەكەین لەگەڵ ئێوە ، بۆ ئارەزووەكەمان ناهێننەدی ؟ ، رژێمی بەغدا وەكو بەبەغا قسەكان دووبارە دەكاتەوە وا دەزانێت جاری جارانە كورد بە فێڵ و بەڵێنە لە بیركراوەكانی باوەڕبكات كە بە كوردی داون لە ڕابردوو كەهیچیشی جێ‌ بەجێ نەكردون و بەڵێنەكانی نەبردوونەتە سەر لەبەرامبەر ئێمەی كورد ، ، بەغدا هەرتۆبووی برایەتیت گۆڕی بۆ دژایەتی ، شەراكەت گۆڕی بۆ شەرانگێزی ، بەڵێنەكانت گۆرین بۆبێ‌ بەڵێنی ، تازە باسی چیمان بۆ دەكەی لە سەردەمی ڕژێم و دوای رووخانی ڕژێمیش هیچمان لە ئێوەنەبینی كە دەلالەت لە برایەتی و پێكەوەژیان بكات ، كوردو سەركردایەتیەكەی هیچ كاتێك زمانی گفتوگۆی رەتنە كردۆتەوە تەنها بۆئەوەی كێشەكان چارەسەربكرێن و عێراق لە ئارامی دابێت و لەزۆرێك لەمافەكانی خۆشمان خۆش بووین تەنها بۆئەوەی گفتوگۆكان چارەسەریان هەبێت ، ئەوەی ئێستا ئێوە بانگاشەی بۆدەكەن ، لەچ كاتێك گفتوگۆ لای تۆچارەسەربووە ئێستاباسی چارەسەركردنی كێشەكان دەكەی لەرێگەی گفتوگۆوە كەس ئەوەندی كورد گفتوگۆی لەگەڵ تۆكردوە و ئامادەی گفتوگۆكردن بووە خێرە ئێستا ئەو ئاوازانە بۆئێمە دەڵێیتەوە.ئێمەی كورد ئیتر متمانەمان پێتان نەماوە و ئەمرۆ و سبەی ئیتر ماڵ ئاوایی یەكجاریتان لێدەكەین ..
Top