بڕیارێكی بوێرانه‌یه‌ و مایه‌ی ده‌ستخۆشیه‌

بڕیارێكی بوێرانه‌یه‌ و مایه‌ی ده‌ستخۆشیه‌

ئه‌مه‌ریكا دژی تیرۆره‌ و شه‌ڕیش دژی تیرۆر ده‌كات! له‌ سوریا چه‌ند گرووپێك هه‌ن له‌لیستی تیرۆردان و له‌عێراقیش به‌هه‌مانشێوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌پێی یاسای تیرۆر له‌ لیستی شه‌ڕ تۆماری كردوون، له‌ هه‌مانكاتیشدا یارمه‌تیده‌ری ئه‌و هێزانه‌یه‌!
چه‌ند په‌رله‌مانتارێك و پارێزه‌رێكی وڵاتی توركیا، یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی دادگای باڵای وڵاته‌كه‌یان كردووه‌، كه‌ برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و نوێنه‌ری ئێستای تره‌مپ بۆ شه‌ڕی هاوپه‌یمانێتی دژ به‌ داعش له‌ عێراق و سوریا دادگایی بكرێت به‌هۆی یارمه‌تیدانی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستیانه‌ی ئاسایشی توركیایان خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، له‌و یاداشته‌دا باس له‌ پێشێلكارییه‌كارییه‌ ده‌ستورییه‌كانی توركیا و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كراوه‌.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ و بڕیاره‌ بوێرییه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتار و پارێزه‌ره‌ توركیانه‌، مایه‌ی ده‌ستخۆشییه‌، چونكه‌ ئێمه‌ش وه‌ك كورد ده‌زانین ئه‌مه‌ریكا و نوێنه‌ره‌كانی وه‌ك(دوگڵاس سیڵیمه‌ن باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق- ئێستا ئه‌ركه‌كه‌ی ته‌واوه‌ بووه‌) و (برێت ماكگۆرگ)، رۆڵێكی زۆر خراپیان له‌ پشتگیریكردنی میلیشاكانی شیعه‌ دژ به‌ كورد بینیوه‌.
Top