دەوڵەت و نادەوڵەت لە عێراق

دەوڵەت و نادەوڵەت لە عێراق
ئیمڕۆ و تاکاتی هەڵبژرادنەکانی داهاتوی عێراق حکومەتی ناوەند ڕووبەڕوی چارەنوسێکی مێژووی دەبێتەوە لەڕووبەڕوبونەوەی دوژمنانی دەوڵەت لە(میلیشیا-گەندەڵی و تیرۆریستان).ئەم هەنگاوە بەهەوڵی گشت حزب و لایەنە سیاسیەکانی عێراق دەکرێت بەمەرجێک پڕۆژەکانی ئامادە دەکرێت دووربن لە بیری میلیشیایی و مەزهەبی(ئاینی).
*بەبڕوای شارەزایەکی سیاسی کێشە بنەڕەتیەکەی دەوڵەتی عێراقی بەگشتی لەئێستا تەنیا هاوبەشی نێوان پێکهاتەکان و دوا ڕپژی عیراق نیە.
-ئەگەر ووڵاتی عێراق بەگشتی لەژێر چەتری یاسا و دەستور بژی لەئێستادا ئەوا بەهاوکاری هەردوو هێزی سەرەکی
(ئەمریکا و ئێران)بوە چونکێ هەردوو هێز ڕۆڵی سەرەکیان هەبوە لە ڕووبەڕوبونەوە و کۆتایی هێنان بە(داعش).
-ئەگەر پەرلەمان و حکومەتی عێراق بەگشتی توانی هەڵوێست و بڕیاری خۆی بەهەرشێوەیەک بێت یەکخات ئەوا دەبێت هەر لەئێستاوە کار بۆ ئەوە بکات چۆن کۆی گشتی پشکی هاوبەشی بەیەکسانی یەکلایی بکاتەوە.
مەبەستمان لە ڕاگرتنی تەرازوی هاوبەش ئەوەیە پێکهاتەکان بتوانن تەرازوی پشکی هاوبەش لەنێوان خۆیان ڕاگرن ئینجا ڕاگرتنی تەرازوی پشکی هاوبەش لەنێوان گشت پێکهاتەکان چونکێ هیچ سودێک نیە لەشەڕی نێوان شیعە و شیعە.هیچ سودێک نیە لە دوورخستنەوەی پێکهاتەی سونە و بێهێزی پێکهاتەی کورد.ڕاگرتنی تەرازوی پشکی هاوبەش ووشەیەکی گرنگە لە بنیات نانی خێزانێکی تەندروستی بەختەوەر و کلۆپێکی ڕووناکە لەناوماڵ و بەهەمان شێوە ئەگەر نەزانین ڕێز لەیاساکانی تەرازوی پشکی هاوبەش بگرین لەناو ماڵ ئەوا هۆکارێکی وێرانکەرە بۆیە دەبێت بەهەر شێوەیەک بێت خۆمان ڕزگار کەین لە هۆکارە خراپەکان و وەک یەکەم هەنگاو دەبێت خۆمان ڕزگارکەین لە بیری تەسکی کۆن ئینجا هەوڵەکان بەگڕخەین بۆ بنیات نانی تەرازوی پشکی هاوبەش.لەووڵاتی عێراقیش تەرازوی پشکی هاوبەش زۆرگرنگە لەنێوان پێکهاتەکانی(کورد-شیعە-سونە)هەربۆیە ڕێزگرتن لەتەرازوی هاوبەش و هەوڵدان بۆ جێگیرکردنی دەبێت کاری هاوبەشی داهاتومان بێت.
-ئەگەر پێکهاتەی کورد ڕیفراندۆمی ئەنجامدابێت کارێکی باشە بەیەک ڕۆژ(١٤)بڕیار لە پەرلەمان لەدژی دەرکرێت؟دوای ئەوەش هێز لەدژی بەکاربێت؟؟
باشتر نیە وا لەپێکهاتەی کورد بکرێت بڕوا بکات ژیان لەناو عێراقێکی یەکگرتوو باشتر و مسۆگەر ترە.
-ئەگەر پێکهاتەی سونە مەزهەب پشتیان بە(ئیخوان و تورکیا)بەست مانای ئەوەیە ژیان لەگەڵیان بەکۆتا دێت؟
باشتر نیە وا لەپێکهاتەی سونە مەزهەب بکرێت بڕوا بکەن پڕۆژەی(ئیخوان و تورکیا)فەشەلی هێنا؟
-ئەگەر پێکهاتەی شیعە مەزهەب زۆرینەن مانای ئەوەیە دەبێت پشکی شێر ببەن و خۆیان بەسەر پەرلەمان و حکومەت(هەموو عێراق) فەڕزکەن؟
ئایا باشتر نیە تێیان بگەینن تەرازوی پشکی هاوبەش لەگەڵ پێکهاتەکانی تر کلیلی سەرکەوتن و پێشکەوتنە؟
-ئەگەر حکومەتی عێراق هەوڵ نەدات میلیشاکان هەڵبوەشێنێتەوە مانای ئەوە نیە پشتی لەداهاتوی هەموو عێراق کردیە؟
باشتر نیە هەر لەئێستاوە هەموو پێکهاتەکان مەرجی هەڵوەشانەوەی میلیشیا چەکدارەکان بگەنە بنەمای بەشداری کردنی پڕۆسەی سیاسی لەداهاتو؟
بیرۆکەی نەبونی دەوڵەت(حکومەت)کێسێکی لەناوبەرە و تێکدانیش کارێکی ئاسانترە لە بنیاتنان هەر بۆیە نابێت ئێمە بیر لەتێکدانی دەوڵەت(حکومەت)بکەینەوە و بەهیوابین لەدەرەوەی عێراق حکومەتی ئامادەکراومان بۆ بێت.
-لەبەر نەبونی کات دەبێت لەهەرێمی کوردستان واز لەوە بهێنین حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی دروست بکرێت بەڵکو هەوڵەکان چرتر بکرێتەوە بۆ جێ بەجێ کردنی تەرازوی پشکی هاوبەش تا هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق. ئەمە چارەسەری ڕاستەقینەیە..
-دەبێت هەرچۆنێک بێت لەداهاتو کار بۆ ئەوە بکرێت تەرازوی پشکی هاوبەش بکرێتە بنەمای بەشداری سیاسی لە ناوەند ئەگینا بێ دابەش بون عێراق بەرەو هەڵدێر دەڕوات. سود و زەرەری پڕۆسەی سیاسی هەموو عێراقی نوێ لەوەدایە پێکهاتەی شیعە مەزهەب زۆرینەن.
Top