کێ بون دوژمنی میللەتی کورد و خودی کاک مەسعود بارزانی
December 7, 2017
وتار و بیروڕا
لەو کاتانەی هەرێمی کوردستان بڕیاری دابو پڕۆسەی ڕیفراندۆم ئەنجامبدرێت لە ڕۆژئاوا بڕیار درابو و ئامادەکاریش دەکرا بۆ ئەوەی لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت بەمەبەستی بەدیهێنانی گەورەترین دەستکەوت.ئەم هەنگاوەش لەلایەن هەردوو ووڵاتی هەرێمی(تورکیا و ئێران)قەبوڵنەدەکرا.
هۆکاری ترس و قەبوڵنەکردنی پێشکەوتن و هەنگاوی دروستی هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا ئەم دوو ووڵاتەی(تورکیا و ئێران)لەیەک نزیک کردەوە بەوەی سەرکەوتنی هەوڵی هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا مەترسی دەخاتە سەر جولەی کوردی هەردوو پارچەی(تورکیا و ئێران)بۆیە هەردوو ووڵات دەستیانکرد بە جولەی تاک ڕەوانە و بەهەردوو ووڵاتیش هەوڵی هاوبەشیان دژی میللەتی کورد هاوێشت.
*تورکیا و ئێران.
بەپێی ئەو سەرچاوانەی نوسراونەتەوە هەردوو ووڵاتی(تورکیا و ئێران)لەگەڵ دروست بونی هەردوو دەوڵەتی(عوسمانی و سەفەوی)دەیان ململانێ و کێشەیان هەبوە و کار گەیشتۆتە ئەوەی نزیکەی(١٣)سێنزە جار شەڕ لەنێوانیان ڕوویداوە بەڵام لەگەڵ ئەم هەموو ململانێ و کێشانە دژی مەترسی هاوبەش(کورد)ڕێکەوتون.
دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠٠٢ پارتی داد و گەشە لەتورکیا دەسەڵاتی وەرگرت و خودی(ئۆردوگان)بوە سەرۆک وەزیران ئینجا سەرۆکی ووڵات بارودۆخێکی نوێ هاتە پێشەوە بەوەی ئەم ووڵاتە ڕووی لەجیهانی ئیسلامی بەتایبەتیش ووڵاتانی عەرەبی کرد.ئەم هەنگاوەی پارتی دا و گەشە و حکومەتی تورکی سەرەتاکەی وەک دروشمی ئێرانیەکان بە دژایەتی ئیسرائیل و پاڵپشتی کێشەی فەلەستین دەستی پێکرد.لەڕووی بازرگانی و لێکتێگەیشتنی جۆراوجۆر هەردوو ووڵاتی(تورکیا و ئێران)هەنگاوی باشیان هاوێشت و ووڵاتی تورکیا پاڵپشتی ووڵاتی ئێرانی دەکرد لەکێسی ئەتۆمی و ئابلۆقی ئابوری لەسەر ئەم ووڵاتە، ئەمە جگە لەوەی هەمان هەڵوێستی پاڵپشتی هەبوو لە چارەسەری کێسی ئەتۆمی ئێران. سەرەتای دوور کەوتنەوەی ئەم دوو ووڵاتە(تورکیا و ئێران)لەیەکتر لەگەڵ سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی دەستی پێکرد چونکێ ئەم دوو ووڵاتە(دوو خوێندنەوەی جیا.دوو ئەجندای سیاسی جیا و دوو نەخشەی جیا)یان هەبو بۆ چارەسەری کێشەکان.
دوای ئەم هەموو کێشە مێژوویانە و ململانێی جۆراجۆر لەناو ووڵاتانی بەهاری عەرەبی بەتایبەت سوریا بەهۆی بەرزبونەی کێسی کورد لەسەر ئاستی هەرێمی و جیهان و ئەم پێشکەوتنانەی لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا ڕویاندا هەردوو ووڵات(تورکیا و ئێران)جارێکی تر بۆ دژایەتی میللەتی کورد بەگشتی لەیەک نزیک بونەوە.
سەرەتا ڕۆژی(١٥ی ئۆگەستی)سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران(محمد باقری)سەردانێکی سێ ڕۆژەی بۆ ووڵاتی تورکیا کرد و لەوێ گفتوگۆی زۆر کرا بۆ یەک خستنی بڕیار و هەنگاوەکانی داهاتویان دژی هەوڵەکانی کورد لەهەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا.
ڕۆژنامەی(دەیلی سەباح)کە لەحکومەتی تورکی نزیکە هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە بەرپرسە تورکەکان توشی شۆک بون کاتێک سەیریان کرد دوای ئەم هەموو ململانێ و کێشانە ئێرانیەکان ئاوا هەوڵدەدەن لە تورکەکان نزیک ببنەوە و کار گەیشتە ئەوەی ئێرانیەکان پێشنیاریان کردبو هەڵمەتێکی هاوبەشی سەربازی بهاوێن دژی ئەو هێزانەی لە(قەندیل و شەنگال)هەن. لەلایەن تورکەکانیشەوە بەپلەی یەک کار بۆ ئەوە بکرێت چۆن هەنگاوی هاوبەش بهاوێن لەکاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و دژی هەوڵەکانی کوردی ڕۆژئاوا چونکێ تورکەکان دەزان سەرچاوەی مەترسی بۆ ئەوان لەکوێوە سەرهەڵدەدات.
پێش ئەوەی پڕۆسەی ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت چەند سەردانێکی تر لەنێوان بەرپرسە باڵاکانی ئەو دوو ووڵاتە(تورکیا و ئێران) ئەنجامدرا وەک سەرچاوەکان دەڵێن چەندین پێشنیار و نەخشەی جیا جیا تاوتوێ کران بۆئەوەی دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بەکردار نەخشەکان دژی هەرێمی کوردستان جێ بەجێی بکەن.
وەک لەسەرچاوەیەک بیسترا نەخشەی هێرشی(سوپا و حەشدی شەعبی)عێراق بۆ سەر کەرکوک و جێگا ناکۆک لەسەرەکان لە(ئەنقەرە)نەخشەی بۆ کێشرا ئینجا گواسترایەوە(تەهران)لەوێشەوە بۆ(نەغداد)بەمەبەستی جێ بەجێ کردنی.
لەکۆتایی ئەم نوسینە دەمەوێت ئەوە بڵێم:
*دوژمنی میللەتی کورد ووڵاتانی دراوسێ بون(تورکیا و ئێران).
*حکومەتی عێراق و خودی(عبادی)لایەنی جێ بەجێ کاری پلانەکەن بون بە فەرمانی ئێرانیەکان.
*بەهۆی پلانی هەردوو ووڵات(تورکیا و ئێران)هەرێمی کوردستان توشی شکستێکی سەربازی کاتی بو بۆیە هوادارین کوردانی ڕۆژئاوا بەهۆی پلانی ئەم دوو ووڵاتە توشی هیچ کێشەیەک نەبن. کورد هەر کوردە..