میللەتی كورد و پێشمەرگە ، بەرێبەرایەتی بارزانی ، دژی داگیركەران و ژێر دەستی وەستانەوە

میللەتی كورد و پێشمەرگە ، بەرێبەرایەتی بارزانی ، دژی داگیركەران و ژێر دەستی وەستانەوە
رێبازی پارتی و بارزانی، رێبازی كوردایەتی و كۆڵنەدانە و رژێمە یەك لە دوای یەكەكان بە هەموو جۆرە بیركردنەوەیەك دەبێ‌ لەو راستییە گەیشتنبن كە میللەتی كورد بە هیچ شێوەیەك چۆك بۆ هیچ دوژمن و داگیركەرێك دانێت و بە گرژ هەموو دوژمنان و داگیركەران دەچێتەوە . پێوستە حەشدی شیعی و پاسداران وانەیەك لە داعش وەربگرن و چیتر بیر لە داگیركاری نەكەوە و ئەو شوێنانەی كە داگیریان كردووە ، جێبهێڵن چونكە خاكی كوردستان شوێنی داگیركەران نابێتەوە . گەر هەڵوەستەیەك لە سەر حەشدی داگیركاری شیعیش بكەین دەبینن كە لە ئاستی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬حەشدی‮ ‬شیعی‮ ‬ناپەسەندە و تێبینی ‬زۆری‮ ‬لەسەرە بەتایبەت لەلایەن وڵاتانی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬وەك سعودییە و توركیا و ئوردن و ئیسرائیل،‮ ‬لە ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتیشدا ئەمریكا بەشێكی‮ ‬ئەو هێزە بە تیرۆریست ناودەبات،‮ ‬لە دوا هەڵوێستی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬ئەمریكادا گەورە سەركردەیەكی‮ ‬ئەو هێزە بە تیرۆریست ناویهێندرا‮.‬بەشداریكردنی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لەو شەڕەی‮ ‬ئێستا لە لایەن حكومەتی‮ ‬عێراقەوە دژی‮ ‬هەرێم و گەلی‮ ‬كوردستان راگەیەندراوە،‮ ‬خاڵێكی‮ ‬پۆزەتیڤە بەدەست هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە،‮ ‬دەتواندرێ لەڕووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازییەوە تەوزیف بكرێ و سوودی‮ ‬لێوەربگیرێ،‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬وەك ئاماژەمان پێدا حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬هێزێكی‮ ‬مەقبول نییە لە ئاستی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬و زۆرێك لە وڵاتان بە باسكی‮ ‬سوپای‮ ‬قودسی‮ ‬لە عێراق هەژماریدەكەن‮.‬ئەگەرچی‮ ‬كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬لەگەڵا پان و پۆڕبوونی‮ ‬داعش لە عێراق ئەم هێزە بە فەتوایەكی‮ ‬ئایەتولڵا سیستانی‮ ‬پێكهێندرا،‮ ‬بەڵام بەمروری‮ ‬زەمەن و هاوكات لەگەڵا ئاڕاستەوەرگرتنی‮ ‬شەڕی‮ ‬دژ بەداعش و قۆستنەوەی‮ ‬لەلایەن وڵاتانی‮ ‬ئیقلیمی،‮ ‬بەتایبەت ئێران،‮ ‬وەزیفە و ئەجێندای‮ ‬دیكە بەو هێزە سپێردرا،‮ ‬بوو بەبەشێك لەو هێزە شیعەگەراییە-ئیقلیمییەی‮ ‬هەوڵ بۆ فراوانكردنی‮ ‬نفوزی‮ ‬ئێران لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست دەدات،‮ ‬وكار بۆ تەكامولكردنی‮ ‬كەوانەی‮ ‬شیعی‮ ‬لە ناوچەكە دەكات‮.‬بەپشتبەستن بەهەموو ئەوانە،‮ ‬وڵاتان-لەبەر بەرژەوەندی‮ ‬خۆیان‮- ‬ڕێگە بە داخلبوونی‮ ‬زیاتری‮ ‬ئەو هێزە بۆ خاكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نادەن،‮ ‬هەروەها گوشاریش دەخەنە سەر حكومەتی‮ ‬عەبادی‮ ‬و سەركردە میانڕەوەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬تا لەو ناوچانە بكشێتەوە و بە سوپای‮ ‬عێراق و پۆلیسی‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬بسپێری‮.‬

هیچ نەتەوەیک هێندەی کورد زوڵمی لێنەکراوە، نەتەوەی کورد تاکە نەتەوەیە لەسەر رووی ئەم جیهانە تا ئەمڕۆ کە بەداوا و مافە رەواکانی نەگەیشتووە، سەرجەم شۆرشە یەک لە دوای یەکەکانی کورد لە هەموو پارچەکان سەرکوت کراون و لەناو بردراون، بەڵام کوردە وەک نەتەوەیەکی زیندوو لە رۆژهەڵاتی ناوەراست هەرگیز کۆڵی نەداوە جوامێر و میرخاسانە لە مەیدان جەنگاون بۆ دەستەبەرکردنی مافە رەواکانیان. گەر سەیری کوردستانی باشور بکەین ئەم هەرێمە جوانە، چۆن بوونیاد نراوە ئەم هەرێمە بەرهەمی خوێنی سەدان رۆڵەی کوردە هەر لە ئەنفال و زیندەبەچال و تەرعیب و تەهجیر و دەربەدەری و ئاوارەی ...هتد . سەرەرای ئەوەش لە ئێستادا هەرێمەکەمان باشترین پەناگەیە بۆ هەموو پارچەکانی تری کوردستان، بۆیە دەبێ هەموو کوردێک شانازی بەوە بکەن کە سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمرۆ لە مەیدانی خەبات و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەی تایبەتی خۆی هەیە ئەمەش گەورەی کورد نیشاندەدات. ئەم تێکۆشەرە شەورۆژی خستۆتە سەر یەک بۆ ئەوەی كورد بگات بە ماف و ئامانجە گەورەكەی بوون بە خاوەن دەوڵەتی كوردستانە.ئەوەی جێگای نیگەرانیە کە هەموو دڵسۆزێکی ئەم وڵاتە درکی پێدەکەن ئەوەیە هەندێک لایەنی سیاسی دەستیان خستۆتە ناو دەستی دوژمن بۆ لەناوبردنی دەسکەوت و خەون و ئاواتی نەتەوەکەمان دوژمنانی کورد زۆر بەی پیلانە گلاوەکانیان لەرێگای ئەم حزب و لایەنەکان جێبەجێ دەکەن بۆیە دەبێت لەم بارودۆخە هەستیارە ناو ماڵی خۆمان رێکخەینەوە دەبێت هەموو تاکێکی کورد هۆشیارانە بیرکاتەوە رێگا نەدەن ئەجندای دەرەکی دەسکەوتەکانمان لەناو ببەن. پشتگیری کردنی بارزانی ئەرکێکی کوردانەیە چونکە تاکە سەرکردەیە دەیەوێت ئاواتی کورد بەدی بێنێ. هەروەها هیچ سەركردەیەك كورد وەك سەرۆك بارزانی پێداگری لە سەر سەربەخۆیی كوردستان نەكردۆنەوە.
ئێمە تەنیا داوای مافی خۆمان دەكەین، كەچی عێراق و وڵاتانی دەوروبەر شەڕمان پێ دەفرۆشن، لەگەڵ ئەوەش دەبێت وڵاتانی زڵهێز بێنە سەر خەت و حكوومەتی عێراق ناچار بكەن بەپێی دەستوور دانوستاندن و گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكات.ئەگەر كورد خۆڕاگر و یەكڕیز بێت، كەس ناتوانێت ئیرادەی گەلی كوردستان بشكێنێت، لەگەڵ ئەوەی وڵاتانی دەوروبەر تا سەر پشتگیری لە عێراق ناكەن و پشتگیری لە هەرێمی كوردستان دەكەن و كورد بە مافە ڕەواكانی خۆی دەگات.پێویستە بە دەرجە یەك لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بن ، ئەمڕۆ كوردستان پێویستی بەوە هەیە كە كۆدەنگیەك دروست بێت، بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین ئەو دۆخە تێبپەڕێنین، پێویستە سەركردایەتی سیاسی كوردستان ڕێ لە هەندێك كار بگرێت، بۆیە یەكڕیزی ئێمە زۆر گرنگە، بەڵام بەداخەوە هەندێك لە راگەیاندنەكانی خۆمان دەورێكی زۆر سلبی دەگێڕن لە ترساندنی خەڵك و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە پێچەوانە دەكەنەوە. هەندێك لایەنی سیاسی كە داوای حكوومەتی ڕزگاری نیشتمانی، یان كاتی دەكەن، ئەوە تەنیا بۆ كات كوشتنە و نایانەوێت بێنە پێشەوە، ئەگەرنا ئێستا حكوومەتی هەرێم هەیە و خەڵكی كوردستان و زۆربەی لایەنە سیاسییەكان و وڵاتانی جیهان پشتگیری لەو حكوومەتە دەكەن، بۆیە پێویستە ئەو لایەنانەی داوای حكوومەتی ڕزگاری دەكەن، ئەوانیش پشتگیری لەو حكوومەتەی ئێستا بكەن، تا بەهێزی لەگەڵ بەغدا دانوستاندن و گفتوگۆ بكات. بەغدا هیچ شتێكی بۆ كورد پێی نییە تەنیا كار بۆ تێكدانی كوردستان دەكات . بۆیە دەخوازێ‌ بە هەموو تواناوە رووبەروویان ببینەوە بەدڵنییاییەوە سەركەوتن مسۆگەرە.
Top