وێچوەکانی عەبادی
December 2, 2017
وتار و بیروڕا
ئێستا عەبادی لە دژایەتی کردنی ماف و ئازادیەکانی کورد لە هەوڵی ئەوەدایە ژمارەی پێوانەیی شۆڤێنیەکانی پێش خۆی بشکێنێ، ئەگەر تا ئێستاش نەیتوانیبێ ژمارەی پێوانەیی ئەوانی پێشخۆی بشکێنێ، دەکرێ لە داهاتوودا و ئەگەر بارودۆخ لە بەرژەوەندی بێ، بتوانێ ئەو ژمارەیە بشکێنێ گرەوی دیکاتۆری و شۆڤێنی بوون لە دیکتاۆر و شۆڤێنیەکانی پێش خۆی بەرێتەوە، بەڵام هەرچی بکات ناتوانێ گرەوی دژایەتی کردنی ماف و ئازادیەکانی کورد لە ئاڵا تاڵەبانی و شوان داودی پەرلەمانتارانی یەکێتی و سروە و وشیار عەبدوڵای پەرلەمانتارانی گۆڕان بباتەوە، بۆیە ناکرێ بڵێین: ئەو چوار پەرلەمانتارە وێچوی عەبادین، چونکە لە راستیدا عەبادی وێچوی ئەوانە. جا ئەگەر عەبادی وێچوی ئەو دوو جووتە پەرلەمانتارە بێ، بشفڕێ ناتوانێ وێچوی بەرپرسانی ئەو دوو حزبە بێ کە ئەو دوو جووتە پەرلەمانتارە ئاراستە دەکەن،