خەتی خوار لەبن سەری گای پیرە

خەتی خوار لەبن سەری گای پیرە
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رێککەوتننامەی سترتتیجی لەگەڵ پارتی واژۆ دەکرد، نەوشیروان مستەفاش باڵێکی یەکێتی لەگەڵ خۆی دەبرد و بەردەرکی سەرای دەگرت و دەیگوت: کوردستان تونس و میسرە و (ارحل).
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان شەریکی حکومەتە و لە چاک و خراپ نیوەی هەیە، لە سلێمانیش دەڵێ: حکومەت دز و گەندەڵە و شکستی خواردووە.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێ: ئێمە خاوەنی درووشم و ستراتیجی مافی چارەی خۆنووسینین، باڵێکی لەگەڵ ریفراندۆم بوو، باڵێکیشی دژی ریفراتدۆم بوو، باڵە دژەکەی بە دژایەتی ریفراندۆم نەوەستا و کەرکوکی فرۆشت و هەوڵیدا سەرکردەکانی ئەو باڵەش بخاتە ناو پیلانی لەناوبردن کە لەگەڵ ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بوون.
بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی هەزار و یەک تۆمەت بۆ یەکتری هەڵدەبەستن، کەچی بۆ دژایەتی کردنی پارتی گۆڕان و باڵێکی یەکێتی دەچنەوە پاڵ یەک و دەبنە خوێنگر و خوێن ئەستێنی یەکتری، کوڕە پارتی خۆ گێل کردن بەسە، وەرەوە سەرخۆ و بزانە خەتی خوار لەبن سەری گای پیرە.
Top