پارتی و کابرای بزن فەوتێن

پارتی و کابرای بزن فەوتێن
لە زستانێکی تووش و بەفر و باراندا رەوە بزنێکی کێوی روو لە گوندێک دەکەن، کابرایەک کە بزنە کێویەکان دەبینێ زۆری پێ جوان دەبن، بزنە ماڵیەکانی خۆی بەرەڵا دەکا و بزنە کێویەکان دەگرێتەوە، تا دەمە و بەهار بزنە کێویەکان بەخێو دەکا و لەگەڵ خۆش بوونی فەسڵی ساڵێ و کۆتایی هاتنی سەرماو سۆڵە و بەفری زستان، بە هەوای بزنە خۆماڵیەکان بزنە کێویەکان بەرەڵای دەشت و کێو دەکات، لە چاوتروکانێکدا هەر بزنە و بەلایەکدا رادەکات.
کابرای بزنان بێ بزن دەکەوێتە گۆڕێ، بزنە خۆماڵیەکانی هەموو فەوتا بوون، بزنە کێویەکانیش روویان لە چیا کردەوە، پارتیش هەمان دەردیەتی، خەڵکی خۆی وەلا ناوە و خەڵکی لایەنەکانی ترو گەندەڵەکانی خۆی گرتووە، ئەگەر بارودۆخ بگۆڕێ ئەو خەڵکە پارتی بەجێ دێڵن، چونکە ئەوانە لە قوتابخانەی بارزانی نەمر پێ نەگەیشتوون و لەگەڵ بەرژەوەندی خۆیانن.
Top