مێژوو شاهیدە ئیرادەی پۆڵاینی كورد، چۆن شكستی بە دوژمنان هێناوە ..

مێژوو شاهیدە ئیرادەی پۆڵاینی كورد، چۆن شكستی بە دوژمنان هێناوە ..
دەبێ دەسەڵاتدارانی رژێمی ئێستای بەغدا لەو راستییە تێگەیشتن بن كە سیاسەتی خۆسەپاندن و تاكرٍەویی ناتوانێ ئیرادەی میللەتی كورد بشكێنێت و چونكە كورد خاوەن مافێكی رٍەوایە و دەبێ ئەمرٍۆ یا سبەی دان بە خواستەكانی دابنرێت .ئەوەی دەسەڵاتداری بەغدا و بەپاڵپشتی رژێمی ئێران جێبەجێی دەكرێ پیلانیی لاوازكردن و سرٍینەوەی ئەزموونی كوردستانە .لەگەڵ ئەوەی سەركردایەتی كوردستان ، خۆی بەشداربووە لە دروستكردنی عێراقی دوای رووخانی رژێمی بەعسی رووخاو ،بەڵام ئێستا هەموو شتێك پێچەوانە بۆتەوە كورد بە هەموو مافەرەوكانی پاشگوێ‌ و پەراوێزخراوە و رژێمی ئێستای عێراق پشتی لە بنەماكانی دەستوور و تەوافق كردووە، بنەمای زۆرینە و تاك لایەنە‌ پەیڕەو دەكرێت، دیكتاتۆرانە و بێ‌ شەرٍمانە داوای گێڕانەوەی فڕۆكەخانەوە سنوورەكان و …هتد دەكرێت، گوایە ئەوانە لەسیستەمی فیدڕاڵی زیاتر بەكورد بەخشراوە، هەموو ئەوانەی هەرێم هەیەتی پێش ئەم دەسەڵاتی عێڕاقە هەیبووە و كە ئەوانیش هاتن بەتەوافق ڕێكەوتنی لەسەر كراوە، بەڵام لەو ماوەیەی دواییدا "تەوافق"ی سیاسی پشتگوێ خراوە، و پشت بە بنەمای زۆرینە دەبەسترێت، بەتایبەت دوای ئەوەی بانگەشەی پشتبەستن بە بنەمای زۆرینەی سیاسی دەكرێت، بینیمان سیستەمی تەوافق گۆڕا و بنەمای زۆرینە پەیڕەو دەكرێت و لە مامەڵەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیشدا پێكهاتەی كورد لە بڕیارەكاندا پشتگوێ دەخرێت. سەرەڕای ئەوەش بەڕاگەیاندنی چەواشەكاری و بەناوی دەستوورەوە مزایەدە لەسەر كورد دەكرێت، كەچی دوای دوانزە ساڵ دەستوور وەك خۆی جێبەجێ ناكرێت. بە دڵنییایەوە ئەو رەوشەی كە لە ئێستادا لە نێو دەسەڵاتداری عێراق دەگوزەرێت ، ئاماژەیەكی روونە بۆ دەسەڵاتیی دیكتاتۆریی مەزهەبی و خۆدزینەوە لە جێبەجێی نەكردنی دەستوور ، بۆیە دەبێ‌ سەركردایەتی كوردستان بە هەموو تواناییەكەوە رووبەرووی سیاسەتە دیكتاتۆرییەكانی بەغدا ببێتەوە ..
لەگەڵ ئەوەی رژێمی بەغدا ،باسی ئەوە دەكات كە میلیشاكانی حەشدی شیعی بۆ شەرٍی داعش دروستكراون ،بەڵام هەموو ئەو قسانە چەواشەكارین ، ئەو میلیشایانە ئامانجێكی خراپ و مەترسیداریان بۆ داگیركاری هەیە و هەمان كاری بەسیجی ئێرانیی تەقلید دەكەنەوە .سەرباری ئەوەی كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەگەڵ تیرۆریستانی داعشدا شەڕی مان و نەمانی دەكرد و ئێستایش دەیكات، لەسەر دەستی دامەزرێنەرانی حەشدی شەعبی و بەدەر لە هەر عورفێكی دیپلۆماسی، یاسایی و دەستووری، قوتی خەڵكی كوردستان بڕدرا و نە بوودجەی پێشمەرگە درا، نە مووچەی فەرمانبەرانیش.حەشدی شەعبی كە كەم و زۆر جیاوازیی لەگەڵ تیرۆریستانی داعشدا نییە، بەوەندەیشەوە نەوەستاون و ئەوەتا بە بەرچاوی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە خوێنی هاونیشتمانییە كوردستانییەكان بە ناحەق دەڕێژێت، ماڵی هاووڵاتیانی كورد تاڵان دەكات و سڵ لە هیچ دەرەنجامێكیش ناكاتەوە.ئەمە لە كاتێكدایە، داعشی شیعە، حەشدی بەناو شەعبی، دەبوو لەبری ئەو داگیركاری و خۆسەپاندن و خوێنڕشتنەی تاكی كورد، هاوشانی پێشمەرگە شەڕی تیرۆریستانی داعشی سوننەی بكردایە و، بە لای كەمەوە رۆڵێكی كەمی لە بچووككردنەوە و كەمڕەنگكردنی هەژموونیان لە ناوچەكەدا هەبووایە.ئەمڕۆكەیش بەوپێیەی سەرنجی كۆمەڵگەی نێودەڵەتی لەسەر دۆخی ئەمنیی عێراق و سووریایە، بە پلەی یەكەم ئەركی مەرجەعە باڵاكانی شیعەی عێراقە گڵۆپی سوور بۆ حەشدی شەعبی داگیرسێنن، چونكە دواجار ئەو ئاگرەی كە ئەو میلیشیایانە خۆشی دەكەن، بەر لە هەمووان پریشكەكەی بەر خۆیان دەكەوێت و زیانی گەورە دەكەن.
سەرەراییی هەموو گشت حكوومەتی هەرێم بۆ ئاشتەوایی و دەستپێشخەری بۆ گفتوگۆ، خەریكە دەسەڵاتدارانی بەغدا بەبێ جیاوازی لایەنی سیاسی و حكومەت و پەرلەمان و هیچ وەڵامێكی ئەوتۆیان نییە ڕێز لەو دەستپێشخەریانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بنێن بواری ئاشتی و گفتوگۆ بڕەخسێنن، ئەم شێوازە پەیوەندییەش دۆخی ئێستا و داهاتوو بەرەو ئاڵۆزتر دەبات، لە كاتێكدا كۆمەڵگای نێودەڵەتی بە تایبەتی فەڕەنسا، ئەمەریكا، ئەڵمانیا زۆربەی دەوڵەتانی هەرێمایەتی هاندەری هەردوولایەنن كە پشت بە گفتوگۆ ببەستن بۆ چارەسەری پەیوەندی نێوانیان، بەغداش دەزانێ گرفتی لەگەڵ هەرێم گرفتێكی فراوانی دەستورییە كە خۆی پێشێلی كردووە، بۆیە بە ناچاری ئێستا خەریكە یاری كات لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەكات، هەرچی هەڵ و لێدوانی هەرێمی كوردستان بێت بە هەند وەرنەگرێ و پەراوێزی بخات، وێڕای ئەمەش لە بودجەی ساڵی 2018 و بڕگە و خاڵەكانی ناوەڕۆكی بودجە هێندەی بە ئارەزوومەندی بەغدا دانراون هێندە بە ڕێككەتن و مافەكانی تەواوی خەڵكی كوردستان بەپێی دەستور دانەنراون كە نەبێتە كێشە بۆ داهاتوو، كێشەكانی ئێستاش بچنە سەر كێشە كەڵەگەبووەكانی ڕابردوو، لە ئەنجام پەیوەندییەكان وەك ئەوە بێت هەرێم و بەغدا هیچیان لە نێوان نە بێت، تەنها هاوبەشییەك ئەویش بریتیە لە بودجە و موچەی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئەو هەموو ڕاستیانە بەغدا دەزانێ مافی كوردستان پێشێل دەكات، بەڵام بەهۆی پشت بەستنی ستەمكارانەی بە وڵاتانی دەوروبەر توانای سیاسی لەگەڵ هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە ڕادەی لە خۆبایی و مەغروربوون كە چۆنی مەرامی بێت ئاشتی و ئاشتەوایی وا هەڵسوڕێنێ كە لە بەرژەوەندی خۆی بێت و كوردستان لە ماف و بڕیاری هاوبەش پەراوێز بخات، بۆ ڕاگرتنی ئەو غروریەتەی بەغدا پێویستە حكومەتی هەرێم و ئەندامانی كوردی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بە هاوبەشی و هەوڵی نێودەوڵەتی بەغدا بووەستێنن ڕاستەوخۆ دانوستاندن و لێك گەیشتن لەگەل بەغدا بكرێت، چیتر سیاسەتی تاكڕەوانە درێژە پێنەدات لە ئەنجام دۆخەكە بەرەو ئالۆزتر بچێت، بەڵكو ئاشتیەك بهێنە ئاراوە كۆتایی بەو دۆخە چەقبەستووە بهێنن، بە تەنها هەرێمی كوردستان داوای ئاشتی بكات، بەڵام بە پێچەوانە بەغداش چی بوێ و چۆنی بوێ بەناو كار و بڕیار و یاساكان تێپەڕێنێ و درێژە بەتاكڕەوی خۆی بدات. ئیرادەی پۆڵایینی كورد، چەند دیكتاتۆری لە رابردوو بەرێ و بەرزاندووە ..
Top