گەر ڕیفراندم بەخیانەت دابنێرێت ، لەداهاتوودا دەبێت بڵێین ڕەحمەت لە کفن دز .
November 29, 2017
وتار و بیروڕا
رۆژ ڕەشی کورد لەوەیە خەڵکانێکی جاهڵ نەفام و خۆفرۆش خۆیان بەڕۆشنبیر لەقەڵەم دەدەن و بوون بەسەرقافلە لە زۆنی ملەوەن ،،
بابەتێ کە پەیوەستە بەداهاتووی تاک بەتاکی کوردەوە ، ئازادی خۆی پێ فەراهەم دەکات ، بەخیانەتی لەقەڵەم دەدەن و بانگەوازی بۆ دەکەن !
حزبایەتی مەکەن ، پاڵپشتی هیچ حزبێک مەبن ،
بەڵام حەق بێژو ڕاست گۆبن لەگەڵ خۆتان ،،
خیانەتی ۱٦ ئۆکتۆبەر لەمێژووی کوردا هاوشێوەی نەبووە ، یەکجار نەزانی و بێمێشکی بەم جۆرە ؟
هەرچەن بەبروای من بابەتی خیانەتە گەورەکە وازی لێ بهێنرێت بۆکاتی خۆی ، چونکە لەئێستە پێویستە کورد خۆی ڕێک بخاتەوە بۆ قوناغێکی نوێ ،،
بەڵام کارەساتە کوردبیت و بڵێی ڕیفراندم خیانەتە ،،
خیانەتە لەکێ ؟
خیانەتە دەنگ بۆ سەربەخۆی خۆت بدەیت ؟
خیانەتە بەئازادی بژیت کە مافێکە خوای گەورە بەهەموو مروڤێکی بەخشیوە ؟
یان خیانەتە لە عێراق و ایران و تورکیا سەربەخۆی لەبەرژەوەندی خۆفرۆشان نیە ؟
تکای کوردی گەرئاستی فکری و ڕۆشنبیری هێندەبێت ، چۆن گروپی ۱٦ ئۆکتۆبەر ڕوی جاش و مەستەشارەکانیان سپی کرد کە کەواسوری پێش سوپاس عێراقی شوڤێنی بوون بۆ ئەنفال و کیماباران ،،
بەو جۆرە خیانەت کارانی ۱٦ ئۆکتۆبەر بەروو سپێتی دەرجەن و ئەبێ بڵێت ڕەحمەت لە کفن دز .