عەرەب لە ئێستا و سەردەمی جاهیلیدا

عەرەب لە ئێستا و سەردەمی جاهیلیدا
دەڵێن: بەر لە هاتنی ئیسلام عەرەب لە چاخی جاهیلیدا ژیاوە، کاتێک دەڵێی چۆن و داوای بەڵگە دەکەی؟ دەڵێن: بەر لە هاتنی ئیسلام عەرەب کچەکانیان زیندەبەچاڵ دەکردن، بە هاتنی ئیسلام پێشکەوتن و توانیان دیاردەی زیندەبەچاڵ تێپەڕێنن.
ئێستا نزیکەی ١٤٠٠ ساڵ بەسەر هاتنی ئیسلامدا تێپەڕیوە، عەرەب نەک هەر کچەکان زیندەبەچاڵ دەکەن، ئەوەتا سوننەی عەرەب پیاوەکانی شیعەی عەرەب سەردەبڕێ و دەیسووتێنێ و زیندەبەچاڵی دەکا و ژن و کچەکانیشیان بۆ خۆیان دەبەن، شیعەی عەرەبیش هەمان شت بەرامبەر بە سوننەی عەرەب دەکاتەوە، ئەوەش دەمانخاتە بەردەم دوو پرسیار.
١ــ ئایا دیاردەی سووتاندن و سەربڕین و زینەبەچاڵ و بردنی کچ و ژنی یەکتری دیاری ئیسلامە بۆ عەرەب؟؟؟
٢ــ ئەگەر دیاری ئیسلام نییە کە دڵنیام دیاری ئیسلام نییە، هاتنی ئیسلام چ کاریگەرییەکی لەسەر رەوتی پێشکەوتنی عەرەب هەبووە و لە کوێ عەرەبی گۆڕیوە؟؟؟
وەک دەردەکەوێ ئەقڵی عەرەبی رێژەی نەگۆڕە و ئێستا لەگەڵ پێش هاتنی ئیسلام بچوکترین گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، کەواتە ئەو سووتاندن و سەبڕین و زیندەبەچاڵ و بردنی کچ و ژنی یەکتری،عەرەب بە شیرەوە خواردوویەتی ناتوانێ دەستبەرداری ببێ، جا ئەگەر ئەوە دیاری ئیسلام بێ، ئەوا دەست لە پێشکەوتنی عەرەب بشۆ و بۆ هەتا هەتایە بە جاهیلی دەمێنێتەوە، خۆ ئەگەر دیاری ئیسلامیش نەبێ، ئەوا دووبارە دەست لە پێشکەوتنی عەرەب بشۆ، چونکە ئەگەر ئیسلام وەک دینی خوا و بە زمانی عەرەبی و بە ١٤٠٠ ساڵ نەیتوانیبێ عەرەب بگۆڕێ و دەستبەرداری ئەو وەحشیگەری و دڕندەییەی بکات، ئەوا هەرگیز چاوەڕوانی پێشکەوتنی عەرەب مەکە و هەر لە چاخی جاهیلیدا دەژیا و بۆ هەتا هەتایە هەر بە دڕندەیی و وەحشیگەری دەمێنێتەوە.
Top