رژێمێك بە داگیركاری و ئابڵوقەدانی كوردستان مامەڵە بكات ، جیابوونەوە باشترین چارەسەرە..

رژێمێك  بە داگیركاری و ئابڵوقەدانی كوردستان مامەڵە بكات ، جیابوونەوە باشترین چارەسەرە..
ئەزموونی سەدەی رابردوو لەگەڵ گشت سیستەمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق سەڵماندوێتی ، ئێمەی کورد وەک ھەر نەتەوەیەکی دیکە ھەر لە زووەوە درکمان بە پێویستییەتیی دەوڵەت و سەرخۆبوون کردووە، بە درێژایی مێژوو ئێمەی کورد خودان خۆمان و ئاو و خاک و حوکم و ویست و تەواوی ژیانمان نین، بۆ؟ چون خودان دەوڵەت نین. ھەزاران ساڵە تاڵی و سوێری حوکمە دێکتاتۆرەکان دەچێژین، بۆ؟ چون خودان دەوڵەت نین. رۆڵەکانمان لە خاک و نیشتمانی خۆیاندا، بەسەر ئەو ھەڵدێر و تاتە بەردی شاخە خەریکی کۆڵبەرین و خەڵتانی خوێن دەکرێن، بۆ؟ چون خودان دەوڵەت نین سەروەری خاک و سنوورمان دەشکێنرێ و لە نێو خاکی خۆماندا، کەڵەگایانە دەمانکەنە قوربانی، بۆ؟ چون خاوەنی دەوڵەت نین .تا قامی قیامەت بەو ژێردەستەییەی ئێستای عێراق نابینە خاوەن مێژوو، نابینە نەتەوەیەکی خاوەن شارستانی، بۆ؟ چونکە خاوەنی دەوڵەت نین. ئێمە نین، تا دەوڵەت نین، ئێمە ھەین، ئێمە دەوڵەتین. ئامانج لە سەربەخۆیی و دەوڵەت، تەنێ بە دەوڵەتبوون نییە، تەنێ گۆڕانی ناوی ھەرێم بۆ دەوڵەت نییە، بەر لەوەی بە دەوڵەتبوون بێ، بە ئینسانبوونمانە. بەر لەوەی بە دەوڵەتبوون بێ، بە مێژوو بوونمانە..بەر لەوەی بە دەوڵەتبوون بێ، خودان مافبوونی تاک و خاک و سنوورمانە.. ئامانج لە سەربەخۆیی زۆر لەوە گەورەترە، لە بە دەوڵەتبوون کورتی بکەینەوە، زۆر کورتتر دەتوانین بڵێین: سەربەخۆبوونمان بوونمانە. بوونێکی واقعیی، بوونێکی مێژوویی و ھەستکردن بە کوردبوونمان..پێشکەوتنەکانی ھەرێمی کوردستان لە ماوەی رابردوو لە رووی سیاسی ،دیپلۆماسی،سەربازی و ئابووری ،ناوبانگی کورد و کوردستانی گەیاندە لووتکە ،بۆیە ھیچ رێگەیەکی لە بەردەم عێراقی شکستخواردوو، تائیفی و بەرێوەچوو لەلایەن فەرماندە سەربازییەکانی سوپای رژێمی ئێران ـ جگە لە بیری داگیرکردن و سرٍینەوەی ئەزموونی کوردستان نەھێشتەوە .ئەو پیلان و نەخشە نەویستراوانەی دەسەڵاتدارانی شیعی- کە دیارە لەکوێوە سەرچاوەی گرتووە و سەربە چ مەرجەعێکە، پشتی بەستووە بەو مەرکەزیەتەی لەڕووی ھێز و دەستوورەوەیە، ئینجا ئەو سلاحیەتانەی بەغدا یەکلایەنانە پەیرەوی دەکات، کە لەڕاستیدا ئەوە پێشێلکردنی دەستوور و یاسایە، واتە قۆستنەوەی ھێز و ھەژموونی مەرکەز و دەسەڵاتەکان لە پەرلەمان و حکومەت و دەزگاکانی دیکە لەمیانی ھەڕەشە و گوڕەشە و ئابلوقە و گەماڕۆوە بۆ پاشەکشەکردن بە کوردستان بۆ رازی بوون و گەڕانەوە بۆ رابردوو.ئەو پێداگرتنە لەسەر گەڕانەوە بۆ ڕابردوو بەبیانووی جۆراوجۆری نابەجێ و نەگونجاو و دژایەتی کردنی مافەکانی کوردستانیان ھەمان دژایەتی سەردەمەکانی جارانمان بیردێننەوە، ھەمان سیاسەتی دژایەتیکردنی خەڵک و گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان، سەیرە ھەمان پڕوبیانووە سواوەکانیش لەوانە تێکدەر و جودایخواز و بەکرێگیراو و پیلانگێڕ و دەستی دەرەوە،کە ئەمڕۆ تەنیا بڵقی سەرئاون.وا چاوەڕوان دەکرێ لەو نێوەندەدا ھەوڵ و کۆششی چارەسەرکردنی کێشەکان بەردەوام بن چ لەسەر ئاستی ناوخۆ یا دەرەوە و نێودەوڵەتی، ئەگەری شەڕ و پێکدادانی چەکداری ئەگەرێکی دوورە، ئەوەی مایەی خۆشحاڵیە ھەنگاونان بەرەو یەکدەنگی و یەکگوتاری سەرکردایەتی سیاسی کوردستان رووە و کۆتاییە، ھەروەھا ئەو سەردەمە و ئەو دەسکەوت و ئەو گرنگیەی پێگەی ئەمڕۆی ھەرێمی کوردستان لە ھەموو روویەکەوە و ھەماھەنگی و پاڵپشتی دۆست و لایەنگران و ھاوپەیمانانیش لە کەسایەتی و دامودەزگا و وڵاتانی جیھاندا، فاکتەرێکی دیکەی کاریگەرن بۆ سەرخستن و بەرەوپێشچوونی ئەو ئەزموونە و گەیشتن بە سەربەخۆیی لە داھاتوودا.حکومەت و دادگایی بە ناوفیدراڵی لە ژێر گوشاری رژێمی ئێران و لە بەرژوەندی خۆیان بۆ گوشار خستنە سەر حکومەتی کوردستان ، بریار دەردەخەن و کردویانە بە سیاسی نەک ماف و یاسا..بە پێی یاسا ورێسا نێودەوڵەتییەکان دەنگدانی گەلێکی خاوەن شوناس و ماف بۆ چارەنووس لە ژێر زۆرداری و داگیرکاری زۆر یاساییە و حاشاھەڵنەگرە .گەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەپێی‮ ‬مادەی‮ ‬١٠٩ نادەستووری‮ ‬بێت لە ھەمان کاتدا ریفراندوم نا دەستووری‮ ‬نییە،‮ ‬چونکە ریفراندۆم ئامرازێکە بۆ جیا بوونەوە بۆنمونە‮: ‬لە رووی‮ ‬یاسای‮ ‬تاوانکارییەوە ئەگەر کەسێک چەقویەک بکرێت بۆ ئەوەی‮ ‬تاوانێک پێ ئەنجام بدات لە رووی‮ ‬یاساییەوە کرینی‮ ‬چەقۆ بۆ ئەنجامدانی‮ ‬تاوان نایاسای‮ ‬نییە تا تاوانەکەی‮ ‬پێ ئەنجام دەدات‮. ‬بۆیە ئێمەش تەنھا ریفراندۆممان ئەنجام داوە سەربەخۆیمان .ئەوەی‮ ‬لە ھەموویان گرنگتر ئەوەیە لە کوتای‮ ‬دیباجەی‮ ‬دەستوری‮ ‬عێراقدا ھاتووە‮:"پابەند بوون بەم دەستوورە‮ ‬یەکێتی‮ ‬ئازادانەی‮ ‬گەل و خاک و سەروەری‮ ‬عێراق دەپارێزێت‮" ‬کەواتە تا ئێستا حکومەتی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬٥٥ مادەی‮ ‬ئەم دەستوورەی‮ ‬پێشێل کردووە،‮ ‬واتە ھیچ گرنتییەک زامنێک بۆ‮ ‬یەکپارچەیی‮ ‬خاکی‮ ‬عێراق نەماوە،‮ ‬ھەروەھا لە رووی‮ ‬یاساییەوە دیباجەش ھەمان ھێزی‮ ‬یاسایی‮ ‬مادەکانی‮ ‬دەستووری‮ ‬ھەیە،‮ ‬کەواتە ئەم دەقەی‮ ‬دەستوور رێخوشکەرە کە کورد داوای‮ ‬مافی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بکات لەکاتێکدا ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم بو سەربەخۆبوون لە ھەموو جیھاندا ئاشتیانەترین رێگایە بۆ ھەر گەل و نەتەوەیەک کە داوای‮ ‬مافی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بکات‮. ‬دەرچوونی‮ ‬ئەم بڕیارەی‮ ‬دادگای‮ ‬فیدرالی‮ ‬سەبارەت بە ھەڵوەشاندنەوەی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬ریفراندوم سەرەرای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ریفراندوم بەم بڕیارە ھەلناوەشێتەوە،‮ ‬چونکە بڕیاری‮ ‬گەلە،‮ ‬بەڵام ئەم بڕیارەی‮ ‬دادگای‮ ‬فیدرالی‮ ‬وا لە کورد دەکات کە کورد بە ھێز داوای‮ ‬سەربەخۆبوونی‮ ‬خۆی‮ ‬بکات نەک بە رێگای‮ ‬ئاشتیانە چونکە ئەگەر سبەینێ دەسەڵاتی‮ ‬کوردی‮ ‬بە ئاشتیانە سەربەخۆی‮ ‬خۆی‮ ‬راگەیاند ئەوان دەتوانن بڕیاری‮ ‬سزادان بەسەر ئەم کەسانەدا بسەپێنن،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬ئەم دادگایە باڵاترین دەسەڵاتی‮ ‬دادوەریە لە عێراقدا و بڕیارەکانی‮ ‬پابەندبوون بەسەر ھەموو ھەرێم و پارێزگاکاندا دروست دەکات‮. وڵاتێک بە عەقڵییەتی داگیرکاری ، ئابڵوقەدان مامەڵە لەگەڵ کوردستان بکات ، جیابوونەوە باشترین چارەسەرە.
Top