کەی سلێمانی ناسنامەی دزراوی کوردایەتی وەردەگرێتەوە؟
November 28, 2017
وتار و بیروڕا
سلێمانی..؟! ئەوە تۆنی و قەت تۆ نەبووی، حزب لەسەر سفرەی ژێردەستی پاروو بە دەمی دوژمنانی کوردەوە بکاو پەنجەی بە خوێن سووری داگیرکارانیش بلێسێتەوە و دەستی چەوریش بە سمێڵی کوردایەتی تۆ بسڕێتەوە.
سلێمانی..؟! ئەوە تۆنی و قەت تۆ نەبووی، بەبەر چاوتەوە کەرکوک لە خاچ بدرێ و خورماتوو زیندەنێژ بکرێ و (سەرا)ش سەرکز سەرکز لێیان بڕوانێ.
سلێمانی..؟! ئەوە رۆڵەکانی تۆ نین و قەت رۆڵەی تۆ نەبوون، خەتاکار و وڵاتفرۆشان سەرچۆپی هەڵپەڕکێی کوردایەتیان لێوەربگرن و بە ناوی شەڕی گەندەڵییش، لە گاوانیەوە دەستی دوژمن بگرن و زەماوەندی سەربەخۆیی شەڵاڵی خوێنی زەماوەندگێڕان بکەن.
سلێمانی.. ئەوکاتە ناسنامەی دزراوی کوردایەتی وەردەگریەوە، کە وەک رابردوو سەرچۆپی رابوون و بەرخوادان لە هەولێر و دهۆک وەربگرێتەوە و شاباشی رزگاری بۆ کەرکوکی داگیرکراو بنێرێتەوە.