ئینتیما بۆ كام عێراق؟
November 27, 2017
وتار و بیروڕا
پێش ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و نه‌وانه‌ی كه له سایه‌ی حكومه‌تی به‌عس ژیان، و ئه‌و نه‌وانه‌ی له سایه‌ی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان ژیان، به‌یه‌ك ده‌نگ ئه‌و ئینتیمایه‌یان ره‌تكردۆه‌ته‌وه و به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیش هه‌مان په‌یامیان به جیهان گه‌یاند، كه عێراقی بوون مانای دووباره بوونه‌وه‌ی كاره‌سات، مانای ژێرده‌سته‌یی و بێ ماف و نه‌پارێزراو.
ده‌بێ عێراقیه‌كان، عه‌ره‌بی(سونه و شیعه) د‌رك به‌وه بكه‌ن و دانی پێدا بنێنن، مانه‌وه‌ی كورد له چوارچێوه‌ی عێراقێك كه ئه‌وان پێده‌ڵێن: یه‌ك پارچه، هیچ مانایه‌كی نییه و ناتوانێ ئه‌و هه‌سته بۆ گه‌لی كوردستان دروست بكات كه ئه‌مه وڵاتی ئه‌وه، ناتوانێ هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كانی به‌سه‌ری هاتووه له‌ودا له‌بیری بكات كه ئاخۆ چ پۆستێك به كورد ده‌درێ، یاخود سه‌دا چه‌ندی بودجه‌ی پێده‌درێ و موچه‌ی بۆ دابین ده‌كرێت، نه‌خێر ئه‌مانه هیچ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌وه نابێ كه بڕیاریداوه عێراقی نییه و ته‌نیا زوڵم و زۆرداری و بێباكی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردوویه‌تی به عێراقیه‌ك به‌ناسنامه‌ی كوردییه‌كه‌یه‌وه.
ئێستا پرسی گفتوگۆ له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراق ناوه‌ندی سیاسی و میدیایی سه‌رقاڵ كردووه، كه هه‌موو لایه‌ك ئه‌و بابه‌ته باش هه‌ستیان پێكردوه ده‌ستور و سیاسه‌تی به‌غدا و هێزه عێراقیه‌كانی شیعه و سوننه و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی خه‌می یه‌كپارچه‌ی عێراقیانه، ناتوانن ئه‌و ئینتیمایه بۆ گه‌لی كوردستان دروست بكه‌ن كه هاوڵاتی عێراقین، یاخود عێراق وڵاتی هاوبه‌شی پێكهاته‌كانه.
له دروشمه‌كانی هه‌ڵمه‌تی ریفراندۆم و له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ سه‌ر تیرۆریستان ته‌واو مرۆڤ هه‌ست به‌وه ده‌كات ئیتر مه‌حاڵه هیچ هێزێك یاخود سیاسه‌تێك یا بابه‌تێكی سیاسی و حزبی بتوانێ گه‌نجێك یاخود تاكێكی كورد بگه‌یه‌نێته ئه‌و بڕوایه‌ی عێراق وڵاتێكی یه‌كپارچه‌یه و ده‌بێ ئینیتمامان بۆی هه‌بێ. به‌ڵكو عێراق و حكومڕانانی وه‌ك مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌تر له‌سه‌ر خۆی ده‌بینێ و نایه‌وێ له ناو وڵاتێك ببێت مه‌زهه‌بگه‌را و توندوتیژ و خوێڕشتن و تۆقاندن و میلیشیایی حكومڕانی بكات.