هيچ هيوايەك بە ئەزموونيَكى 14 سالَةى شكستخواردويي بەغدا نەماوه ..
November 27, 2017
وتار و بیروڕا
لەگەڵ ئەوەی بە شاهیدی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ونەتەوەیەكگرتووەكان لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو حكومەتی كوردستان هەموو ئامادەییەكی بۆ گفتگۆ لەگەڵ بەغدا دەربریووە بەڵام لە ترسی جێبەجێی كردنی دەستوور كە چەندین ساڵە خۆیان لە جێبەجێی كردنی دەدزنەوە ، ئامادەنین بێنە سەر مێزی گفتگۆ و جێبەجێێ بكەن .سەبروخۆراگری و پشوودرێژیمان لە ماوەی 12 سالی رابردوو دەرخەری ئەو راستییە كە عێراق نایهەوێت دان بە مافەكانی كورد دابنێ .رژێمی بەغدا پێویستە یان دەستوور جێبەجێ بكات یان ددان بە ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی كوردستاندا بنێت، چونكە ئەگەر تەماشا بكەین ئەو گرژییەی نێوان حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ پابەندنەبوونی حكوومەتی عێراق بە دەستوورەوە، گومانی تێدا نییە حكوومەتی عێراقیش دەزانێ دەستوور جێبەجێ بكات لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستانە، بۆیە تا ئێستا ئامادە نین بۆ گفتوگۆی جیددی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمدا.ئەگەر ماددەی 140 جێبەجێ بكەن، ئەوا ئەو ناوچانەی سنووری ماددەکە دەگەڕێنەوە باوەشی كوردستان، لەگەڵ ئەوەیشدا دەبینین ماددەی 121 گرێ دراوە بە بوودجەی كوردستانەوە و پێویستە ڕەوانەی بكەن، هەروەها ماددەی 112 تایبەتە بە گرێبەستی نەوت كە لە بەرژەوەندیی كوردستانە و ماددەی 9ـیش بریتییە لە پرسی پێشمەرگە و پێكهێنانی لەشكری عێراق كە لەسەر بنەمای هاوسەنگی دەبێت، هەروەها ماددەی 105 كە پێویستە كوردستان بەشدارییەكی ڕاستەقینەی هەبێت لە تەواوی دامودەزگاكانی حكوومەتی عێراق و، بەپێی ماددەی 106ـیش پێویستە داهاتی عێراق بە شێوەیەكی شەفاف بێت و بە یەكسانی بەسەر تەواوی پێكهاتەكانی عێراقدا دابەش بكرێت، ئەمە و چەندان ماددەی تری دەستووری لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە پێشێل كراون و پێیانەوە پابەند نین، بۆیە ئێستا لە دیالۆگ ڕادەكەن و دەزانن پابەندبوون بە دەستوور لە بەرژەوەندیی كوردستانە. ئەوانە نە باوەڕیان بە یاسا هەیە نە بە دەستوور، هەرچەندە عەبادی زۆرترین وشە كە لە بەرانبەر كوردستاندا بە كاری دەهێنێ جێبەجێكردنی دەستوورە، كەچی خۆی زیاتر لە 55 ماددەی ئەو دەستوورەی پێشێل كردوون، بە داخەوە وڵاتە زلهێزەكانیش خۆیان بێدەنگ كردووە، چونكە عێراق دەوڵەتە، بۆیە پێویستە خەڵك بڕژێنە سەر شەقام و داوا بكرێت بەغدا ماددە دەستوورییەكان جێبەجێ بكات، چونكە كە جێبەجێیكردن، ڕاستەوخۆ كەركووك و تەواوی ناوچە كوردستانییەكان دەگەڕێنەوە سەر هەرێم.بۆیە بەغدا دوو ترسی هەیە گەر دەستوور جێبەجێی بكات مافەكانی كورد جێبەجێ دەبێ و هەمیش گەر ریفراندۆم بچێتە بواری جێبەجێی كردنەوە كورد دەگات بە ئەمانجی خۆی .
رذيَمى بةغدا بە هەموو توانايةكةوة هةولَى تيَكشاندنى ئيرادةى ميللةتى كورد دةكةن و داوای لكاندنەوەی كوردستان دەكات بە عیراقی عەرەبی لەكاتێكدا هەموو جیهان دەزانێت ئەم داوایەی عیراق بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەكانی خەلكی كوردستان نیە، بەڵكو عیراق بۆ شاردنەوەی شكستەكانی خۆیەتی كە لە رووی سیایسی و سەربازی و ئابوریدا توشی بووەو هاوكاری كردنی چەند ولاتێكی ترە بۆ جیبەجێكردنی ئەجندای ئەو ولاتانە.هەموو ئەو هەڕەشە و بریارە نا بەرپرسانەی لە بەغداوە دەردەچن دژی خەڵكی كوردستان گرنگی ئەنجامدانی ریفراندۆم دەردەخەن و ئەوەمان پێ دەڵێن كەوا هیچ دەرفەتێك بۆ ژیان لەگەل عەقڵیەتی رەگەز پەرستی و شۆڤێنی عیراقیەكان نەماوە و ئەوانەی بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمیشیان دا كەسانی زۆر شارەزا و لێهاتوون لە سەركردایەتی كردنی كوردستاندا . بە داواكردنی سەربەخۆیی جارێكی تر كورد هەبوونی خۆی سەلماند ولە ناو ئالۆزیەكان و گێژاوی ناوچەكەدا توانی رێگایەكی دروست هەلبژێرێت، سەرۆك بارزانی و هەموو ئەوانەی لەگەل ریفراندۆمدا بوون مێژوویان تۆماركرد و جارێكی ترسەلماندیان جێگای متمانەی خەڵكی ستەملێكراوی كوردستانن، لەگەل ئەوەشدا بە رێگای پرۆسەیەكی دیموكراسی و ئازادانە كە ریفراندۆم بوو هەنگاوێكی گەورەی بڕی بۆ دەستخستنی مافە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانی هەموو خەڵكی كوردستان.عێراق لە پرۆسەی دیموكراسیدا شكستی خواردوە و هیچ پێكهاتەیەك لە عێراقدا مافی پارێزراو نیە بەتایبەتیش كورد كە نەك هەر بە مافەكانی پێشیلكرا بەلكو هەرەشەی دووبارەبوونەوەی جینۆساید و تراژیدیای لەسەر هەبوو، لە عێراقدا بێجگە لە لایەنگرانی مەرجەعیەتی شیعە كەسی تر سوود مەند نین وە چاوەروان كراویش نین هیچ بەرەو پێش چونیك لە عەقڵیەتی تاكڕەوانەی بڕیار بەدەستانی بەغداوە بێتە دی.