دوو هەنگاوی پێویست

دوو هەنگاوی پێویست
کورد لە ئێستادا و بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی و ئابوری و گەیاندنی کورد بە کەناری ئارامی و بەدیهێنانی خەونی سەربەخۆیی و، رزگاربوون لە ژێردەستەیی و رەواندنەوەی ئەو جەور و ستەمە نەتەوەییەی بە درێژایی مێژوو لێی کراوەو لێی دەکرێ، پێویستی بە دوو هەنگاوە و چەندی زووتریش ئەو دوو هەنگاوە بنێ، ئەوەندە زووتر سەرکەوتن بەدەست دێنێ.
هەنگاوی یەکەم:ــ ئەو هەنگاوە ئەرکێکی هەنوکەییە و دەکەوێتە سەر شانی ئەو رەوتە نەتەوەیی و نیشتیمانیەی کە بڕوای بە سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردستان هەیە و لە پێناویدا خەباتیان کردووە و قوربانیان داوە، بۆ سەرکەوتنیش لەو هەنگاوەدا پێویستە هەموو ئەو سیاسی و سەرکردە و رۆشنبیرانەی ناو لایەنەکان، ئینتیمای حزبی بخەنە لاوە و دەست بخەنە ناو دەستی یەکتری و پاکتاوی دەستە و گرووپە گوماناویەکان و وڵاتفرۆشەکان بکەن و، بڕیاری سیاسی و سەربازی و پاراستنی دەستکەوتەکانی ئێستا و دابین کردنی دواڕۆژی نەتەوەیی بۆ خەڵکی کوردستان بگێڕنەوە.
هەنگاوی دووەم:ــ ئەو هەنگاوە تایبەتە بە پارتی دیموکراتی کوردستان بە گشتی و سەرۆک بارزانی بە تایبەتی، لەم هەنگاوەدا پێویستە پارتی و سەرۆک بارزانی حزب بگێڕنەوە بۆ سەر رێبازی بارزانی نەمر، ئەوەش کاتێک دەکرێ کە پاکتاوی ئەو گەندەڵکارانە بکرێ کە بە مکیاژی کوردایەتییەوە خۆیان خزاندۆتە ناو رێبازی بارزانی نەمر.
Top