چوار سیناریۆ بۆ بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق

چوار سیناریۆ بۆ بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق
-سیناریۆی یەکەم.
هەردوو لایەنی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند هەوڵی زیاتر بدەن بارودۆخەکە هێور بکەنەوە تا شەڕ و پێکدادان بوەستێت.ئینجا هەردوولا دەست بکەن بە دانیشتن بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەک بۆ بارودۆخ و کێشەکان بەڵام لەم قۆناغە دەبێت هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند هەندێک سازش بۆ یەک بکەن تا بگەنە ئەنجامێکی کاتی باش.
*چۆن هەرێمی کوردستان پرسی ئەنجامی ڕیفراندۆمی سڕ کرد ئاواش دەبێت حکومەتی ناوەند پێداگر نەبێت لە هەڵوەشانەوەی ئەنجامی ڕێفراندۆم(ئەمە بەلایەنی سێیەم دەکرێت- ئێران یان ئەمریکا)
*دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ڕاستیە بزانێت بڕیاری جیابونەوەی یەکلایەنە ئەنجامی نەبوە و نیە چونکێ پێکدادان و شەڕی خوێناوی تری لێدەکەوێتەوە.بەهەمان شێوەش دەبێت حکومەتی ناوەند ئەو ڕاستیە بزانن پاراستنی یەک پارچەیی خاکی عێراق بە بەکارهێنانی هێز ئەنجامی نیە چونکێ ئەم هەنگاوەش توندوتیژی وشەڕی تری لێدەکەوێتەوە(ووڵاتانیش ئەم هەنگاوە قەبوڵ ناکەن).
-سیناریۆی دووەم.
پێداگری هەرێمی کوردستان لەسەر ئەنجامی ڕیفراندۆم و هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی.
ئەم سیناریۆیە ئەستەمە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ١٠و ئەو ڕاستیەش هەیە لەسەر ئاستی (ناوەوەی هەرێمی کوردستان.ناوەوەی عێراق.ئەقلیمی و نێودەوڵەتی)بارودۆخەکان گونجاو نین.پسپۆرانی سیاسی دەڵێن:ئەگەر ئەم هەنگاوە ئەنجام بدرێت پێی دەوترێت ئینتحاری سیاسیی و دوا ڕۆژی ئەم دەوڵەتە کێشاوی دەبێت لەزۆر ئاست و تەنیا هەرێمی کوردستان زەرەمەند دەبێت.
-سیناریۆی سێیەم.
ئەم بارودۆخەی هاتۆتە پێشەوە ببێتە هۆی سەرهەڵدانی سەرەتای شەڕێکی تری ناوەخۆ لە لایەن هەردوو هێزی سەرەکی هەرێمی کوردستان(پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی).ئەم سیناریۆیە بۆیە باسی لێوە دەکرێت لەگەڵ سەرەتای دەنگۆی هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی هەردوو حزبی دەسەڵات دەستیان کرد بە هێرش کردنە سەر یەک بەیشێوەیەک هاووڵاتی چەندین ناوچەی کوردستان سەریان لێشێوا. *هەر ئەم سیناریۆیە لەلایەن هەردوو ووڵاتی دراوسێ(ئێران و تورکیا)هەوڵی بۆ دەدرێت تاڕووبدات چونکێ لەگەڵ دەست پێکردنی ئەم ململانێیە ناو ماڵی کورد بەفعلی دابەش دەبێت. (ئەگەر سیناریۆی دووئیدارەیش ڕووبدات ئەوا دەیان ساڵ میللەتی کورد لە هەرێمی کوردستان دەگەڕێتە دواوە).
-سیناریۆی چوارەم.
سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ناوەند(حەیدەر عبادی)دەست پێشخەریەک بکات بۆ چارەسەری کێشەی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بە پێکهاتەی کوردیشەوە(ووڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکاش هەر ئەوەی دەوێت).
لەم بارودۆخە حکومەتی ناوەند و سەرۆک وەزیرانەکەی پاڵپشتی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەبێت بەمەبەستی پاراستنی یەک پارچەیی خاکی عێراق بەڵام ئەرکیشی زۆر قورس دەبێت چونکێ گرنگی دان بەکێشەکانی پێکهاتەی سونە کێشە لەناو ماڵی شیعی دروست دەکات(باڵی ئێران).
*ئەم هەنگاوە زۆر سەختە چونکێ لەم بارودۆخە دەبێت حکومەتی ناوەند بە مەرجەکانی پێکهاتەی سونە مەزهەب ڕازی بن هەر هەموشمان دەزانین پێکهاتەی سوونە مەزهەب لەئێستادا داوای هەرێمی سونی دەکەن.
*تێبینی.
-وەک شارەزایەکی سیاسی ووتی:
ئەگەر سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست پێشخەری سیناریۆی چوارەمی نەکرد ئەوا یەکێ لەباشترین هەنگاوەکان بۆ پێکهاتەی کورد ئەوەیە ئەم هەنگاوە بهاوێت.(ئەم هەنگاوە شانیشینی سعودی و ئەمریکا پاڵپشتی دەکەن).
Top