*ئایا دەست کاریکردنی دەستوری تورکیا گەڕانەوە نیە بۆ خەلافەتی عوسمانی؟

*ئایا دەست کاریکردنی دەستوری تورکیا گەڕانەوە نیە بۆ خەلافەتی عوسمانی؟
لەمانگی(مایۆی)ئەم ساڵ ووڵاتی تورکیا ڕیفراندۆمێکی بەمەبەستی دەست کاری کردنی بەشێکی دەستوری ووڵاتی تورکیا ئەنجامدا.ناوەڕۆکی دەست کاریکردنەکە لەڕێگای ڕیفراندۆم بریتی بون لە دەست کاری کردنی(١٨ )هەژدە بڕگە یان گٶڕینی دەستور.ئەم دەست کاری کردنەش لە دەستوری ووڵاتی تورکیا لەلایەن پارتی داد و گەشە و خودی ئۆردوگان پێشنیار کرابون.
-بەشێک لە پسپۆر و شارەزایانی سیاسی دەڵێن:
ئەم دەست کاری کردنەی دەستور لەلایەن(پارتی داد و گەشە و خودی ئۆردوگان)ئەم ووڵاتە دەگەڕێنێتەوە سەردەمی خەلافەتی عوسمانی و ئەو دەسەڵاتەی کەوتۆتە دەست ئۆردوگان هیچ سوڵتانێکی عوسمانی ئەم هەموو دەسەڵاتەیان نەبوە. بەم دەست کاری کردنەی دەستور خودی ئۆردوگان دەسەڵاتی بەسەر هەرسێ جومگەی سەرەکی ووڵات(یاسا دانان-جێ بەجێ کار و دادگا)دەبێت بۆیە دەڵێن لە سوڵتان دەسەڵاتی زیاترە.
-کۆشکی سوڵتان
یەکێ لە نیشانەکانی خەون و ئارەزوی ئۆردوگان بۆ گەڕانەوەی سەردەمی خەلافەت لە دروست کردنی کۆشکەکەی بەدەردەکەوێت چونکێ ئەم کۆشکە بریتیە لە ١١٥٠ ژوور و ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری تێچوە و ڕووبەری ئەم کۆشکە ٣٠ بەقەد ڕووبەری کۆشکی سپی دەبێت.
-گەڕانەوەی سرودی سەردەمی عوسمانی
سەرۆکی ووڵاتی تورکیای ئۆردوگانی سرودی سەردەمی خەلافەتی عوسمانی گەڕاندەوە کە بە(مارش)ناسراوە. لە ساڵی ٢٠١٥ سەرۆکی ووڵاتێک سەردانی ووڵاتی تورکیای کرد و لە کۆشکی نوێی ئۆردوگان فەرمانی کرد سرودی سەردەمی خەلافەتی عوسمانی پێشکەش بکرێت. جێگای ئاماژە پێکردنە ئەم سرودە لەساڵی ١٩٢٢ پێشکەش نەکراوە.
-ڕازی بن یان ڕەتی کەنەوە دەخوێنرێت.
سەرۆکی تورکیا ئۆردوگان بەشداری کرد لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی شورای پێنجەمی ئاینی و لەم کۆبونەوە باسی لەوە کرد بۆ ناکرێت خوێندن بە زمانی سەردەمی عوسمانیەکان بێت؟ ئۆردوگان لای سەیر بو هەندێک هەن خوێندن بەم زمانە ڕەتدەکەنەوە چونکێ ناوبراو لای وایە ئەم زمانە زمانی بیانی نیە و دەتوانن بەهۆی ئەم زمانە زۆر زانیاری نوێ فێربن.
-تەغرا( نیشان- مۆر).
تەغرا(مۆر)نیشانەی دەوڵەتی عوسمانی بو لەسەر ئەو کاغەزانەی سوڵتانی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی بەکاری دەهێنا و لەسەر داوای حکومەتی پارتی داد و گەشە خودی ئۆردوگان بڕیاردرا ئەم نیشانە دووبارە بگەڕێتەوە.
-پشوەکە کاتێکی دیاری کراو بو کۆتایی پێهات.
کاتتێک شانزە سەربازی تورکی شانزە هێمای جۆراجۆری دەوڵەتەکانی عوسمانیان هەڵگرت لەکۆشکی نوێ ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی تورکیا لەسەر لیستی پارتی داد و گەشە لێدوانیدا بەوەی پشوی نەوەت ساڵە کۆتایی پێهات. هەر ئەم ئەندام پەرلەمانە ووتی :هەموو دەزانین ئمپراتۆریەتی عوسمانی لەبەر پشتگیری کردنی لە فەلەستین توشی شکست و هەڵوەشانەوە بو و ئێستاش بەهۆی پشتگیری کردنی فەلەستین ڕووبەڕوی کێشە دەبێتەوە.
-میسر و سوریا دوو ولایەتی عوسمانین.
هیچ کەسێک نکۆڵی لەوە ناکات ووڵاتی تورکیای ئۆردوگانی پێگەی بەهێزی هەیە لەسەر ئاستی هەرێمی بەڵام بەکارهێنانی ئەم پێگەیە بەهەڵە وایکرد زەرەر بە هەموولایەک بگەینی. نمونەش لەسەرەتای شۆڕشی میسری تورکیا پشتگیری خۆی بۆ ئەم هەنگاوە دەربڕی و دوای ئەوەش هەوڵی زۆریدا تا ئیخوانەکانی ئەم ووڵاتە بگەنە دەسەڵات.هۆکاری پاڵشتی تورکیای ئۆردوگانی بۆ ئەوە دەگەڕاوە ئیخوانەکان ئارەزویان هەبو پەیوەندی باشی بەهێزیان لەگەڵ تورکیا و خودی ئۆردوگان هەبێت.پارتی داد و گەشە و ئۆردوگان هەوڵیان دەدا هەژمونی خۆیان لەووڵاتی میسر بسەپێنن. لەووڵاتی سوریاش ووڵاتی تورکیا و خودی ئۆردوگان پاڵپشتی بەشێکی زۆری لایەنە چەکدارە ئیسلامیەکانیان دەکرد بە چەکدارانی تیرۆریستی داعشیشەوە. هۆکاری ئەم دەست تێوەردان و پاڵپشتیەش بۆ ئەوە دەگەڕاوە تورکیا و خودی ئۆردوگان نەخشەی خۆیان هەبو بۆ دواڕۆژی ووڵاتی سوریا و هەوڵیان دەدا هێزێک بگاتە دەسەڵات لەخۆیان نزیک بێت. لەکاتی نزیک بونی هەر هێزێک لە ووڵاتی تورکیا و خودی ئۆردوگان ئەم ووڵاتە لەبەر دراوسێیەتی بە ئارەزوی خۆی هەژمونی خۆی فەرزدەکرد.
لەکۆتایی-
ئەم هەنگاوانەی(پارتی داد و گەشە و خودی سەرۆکی تورکیا ئۆردوگان)چەند پرسیارێک دێنێتە پێشەوە بەوەی ئایا ووڵاتی تورکیا ووڵاتێکی عیلمانیە کە مستەفا کەماک ئەتاتورک دایمەزراندوە یاخود بەرەو ووڵاتێکی ئاینی دەڕوات؟ ووڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا چاودێری ئەنجامی ئەم دەست کاریکردنانەی ناو دەستوری ووڵاتی تورکیا دەکەن چونکێ ئەوانیش دەیانەوێت بزانن هۆکاری ڕاستەقینە چین بۆ ئەم دەست کار کردنانە؟؟.
Top