لە کوێ وەک دوژمن بیرت کردەوە، خۆت دوژمنی خۆتی
November 26, 2017
وتار و بیروڕا
لێرەوە بەریەککەوتنی نێوان خواست و ئیرادە جیاوازەکان روو دەدەن و دوژمن بۆ لەناوبردنت بە دوای کەلێن و دەرفەتدا دەگەڕێ، ئەگەر بۆی نەکرا لەناوت بەرێ، ئەوا هەوڵدەدات ناوت بزرێنێ و چی تۆمەتی خراپ هەیە بیداتە پاڵت، ئەوە ئاسایی و چاوەڕوان کراوە، بەڵام ئەوەی ئاسایی نییە خۆت بکەویە سەنگەری دوژمنەکانت و دوژمنایەتی خۆت بکەی، ئەوەش کاتێک روو دەدات کە وەک دوژمنەکەت بیر بکەیەوە، ئەگەر رووداوەکانی پێش ریفراندۆم لە چرای ئەو راستییەی سەرەوە بدەین، دەردەکەوێ کە هەندێ حزب و لایەنی کوردی لەسەر سەربەخۆیی و گەیشتن بە ماف و ئازادیە نەتەوەییەکان وەک دوژمنانیان بیر دەکردەوە، هەر بۆیەش دوای ریفراندۆم کەوتنە سەنگەری دوژمنان و بوون بە دوژمنی خواستەکانی کورد و هۆکاری تێکشکاندی ئیرادەی کوردیش.
بەر لە ریفراندۆم داگیرکارانی کوردستان دەیانگوت: ریفرادۆم دەبێتە هۆکاری دابەش بوونی وڵاتەکەنیان و گێڕانەوەی مافە زەوتکراوەکانی کورد بۆ خاوەنە رەسەنەکەی، ئەوەش قابیلی قبوڵ نییە و رێگە نادەین خواستی سەربەخۆیی کوردستان ببێتە هۆکاری لە بەین بردنی خواستی داگیرخوازی ئێمە، هەندێ لایەنی کوردیش هەمان رای داگیرکارانی کوردستانیان هەبوو و دەیانگوت، ریفراندۆم و پرسی سەربەخۆیی کوردستان پیلانگێڕییە دژی یەکپارچەیی عێراق و گێرانەوەی خەبات لە پێناو مافە زەوتکراوەکانیان بە ناسیۆناتیزمی توندڕەو شەڕانی ناو دەبرد.
لەناو هەموو حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و سەرکردەکانی کورد پارتی و سەرۆک بارزانی و هاوپەیمانەکانی بوون کە لە دەرەوەی خواست و ئیرادەی داگیرکاران و دوژمانانی کورد بیریان دەکردەوە، هەر بۆیەش لە دوای ریفراندۆم داگیرکارانی کوردستان و ئەو لایەنە کوردیانەی وەک ئەوان بیریان دەکردەوە، بە پرۆژەی درێژەدان بە خواستی داگیرکاری رووبەڕووی ئەو پەیام و خواستە نەتەوەییە بوونەوە کە سەرۆک بارزانی و هاوپەیمانە کوردپەروەرەکانی رابەرایەتیان دەکرد، بە واتایەکی تر هەموو داگیرکارانی کوردستان و ئەو لایەنە کوردیانەی وەک ئەوان بیریان دەکەردەوە سرۆک بارزانیان بە تاکە دوژمنی خۆیان دەزانی، لێرەوە دەبێ تێبگەین داگیرکارنی کوردستان کێ بە دوژمنی خۆیان بزانن، تەنها ئەو خەمخۆری کوردە، بۆیە دەبێ لە رقی داگیرکارانەوە ئەو کەسەمان خۆش بوێ و بە رابەری خۆمانی بزانین.