سەرۆك بارزانی، پارێزەری خاك و ناسنامەی كوردستان ..

سەرۆك بارزانی، پارێزەری خاك و ناسنامەی كوردستان ..
هەموو هەوڵی دوژمنان و داگیركەران لە ماوەی زیاتر لە سەدەی رابردوو سرٍینەوەی شوناس و لە ناوبردنی كوردوكوردستان و مێژووە رەسەنەكەی بووە ،بەڵام ئیرادەی و خۆراگریمان رووبەرووی ئەو پیلانانە بۆتەوە .سیاسەتی كاراو دیپلۆماسی بەهێز و قارەمانیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرپەرشتی راستەوخۆیی سەرۆك بارزانی ، شوناس و پێگەی كوردی گەیاندە لووتكە ، ئەوەش وایكرد كە لە پێناو رزگاربوون لە هەرٍەشە و مەترسییەكانی كێشە و ناكۆكییەكانی مەزهەبی و تائیفی و ئەو زوڵم و زۆردارییەی كە بەغدا دژی كورد جێبەجێییان دەكرد ، رزگار بكات و لە رێگە ریفراندۆمی سەربەخۆییەوە ، ئەوەش وایكرد كە رۆژی 25 /9 ریفراندۆمی سەربەخۆیی ساز بكات و سەركەوتنێكی مێژوویی تۆمار ٍبكات . بەڵام گەر پێشهات و پیلانگێری ورووداو و خیانەتی گروپی 16 ی ئۆکتۆبەر ئەوە واقیعەی سەڵماند ، کە سەرۆك بارزانی بۆیە هاو سەفەرەکانی سنووردار کردبوو، چونکە ئەوەی لەلا ڕوون بوو، کەخەڵکانێک هەن لەنێو هێزە سیاسیەکاندا، ئیش بۆ وڵاتێکی بێگانە دەکەن و زانیاریان پێدەدەن. وەکو بینیمان، دوای بڕیاری ئەنجام دانی ڕیفراندۆم، ڕاستە لەلایەن زۆربەی وڵاتانەوە تانە لەکاتەکەی درا، بەڵام دەرئەنجام بەسەرکەوتوویی ئەنجام درا، ئەگەر خیانەتی تاقمی 16 ی ئۆکتۆبەر نەبوایە، ئێستا ڕەوشێکی تری دەبوو. دوای هێڕشی حەشدی شەعبی و داگیرکردنی ڕووبەرێکی فراوان لەخاکی کوردستان بەپاڵپشتی پاسداری ئێران، کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی ئەگەر تائەندازەیەک بێ دەنگیش بووبن، بەڵام ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو لەسنووردارکردنی دەسدرێژیەکانی تورکیاو ئێران. ئەو هەوڵە چڕەی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکەو پشتگیرییان لەچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا لەدەلاقەی دەستووری عێراقەوە، بەرئەنجامی ئەو هەوڵ و پەیوەندیە دیبلۆماسیانەی بارزانیە کەتووانی پردێکی پەیوەندی بەهێز لەنێوان کوردو جیهانی دەرەوەدا بونیاد بنێت. هەر لەمیانی هەوڵەکانی بارزانیەوە، بەغدا دەکەوێتە بەردەم ئەمری واقیع ئەویش لەڕێی فشاری ئەو وڵاتانەوە، ئەگەر مل نەدات بۆ جێبەجێکردنی دەستوور، ئەوە دەبێ چارەسەرێک بۆ ئەو نێوەندە بدۆزنەوە، بەمانایەکی تر، بارزانی کارێکی نەکردووە کورد بەزیان لێی دەربچێت، ڕاستە ئێستا وا خوێندنەوەی بۆ دەکرێت، بەڵام دەرئەنجام ڕیفراندۆم نەک بەشکست، بەڵکو بەدەسکەوتێكی مێزوویی بۆ کورد و كوردستان تەواو دەبێت.
سەرۆك مسعود بارزانی خاوەن بەهێزترین و دیارترین كەسێتیە لە عێراقدا، هەروەها لە لای وڵاتانی دراوسێ خاوەن پێگەو رێزە و وڵاتانی زلهێزیش حیسابێكی تایبەت بۆ كەسایەتی دەكەن و لەسەر ئاستی جیهانی سیاسەتدا ناوێكی بینراوە و بیستراوەو پەیوەندی بەهێزی نێودەوڵەتی هەیە و خاوەن بڕیاری بوێرانەی سەربەخۆیە و هەرگیز مڵكەچی داواكاری دوژمنان نەبووە و مەیدانی بۆ نەیارانی دەرەكی چۆڵ نەكردووە و سازشی لەسەر مافەكانی گەلی كوردستان نەكردووە ئەمەش بۆ باكگراوەندی شۆڕشگێڕی و خەباتگێڕی بارزانی دەگەڕێتەوە كە هەر لە تەمەنی16 ساڵی چەكی پێشمەرگایەتی هەڵگرتووە و لەناو دونیای سیاسەت گەورە بووە. لەئاستی ناوخۆیی هەرێمیش هەمیشە كاری كردووە بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی و سەروەركردنی یاساو برەودان بە رۆحیەتی لێبوردەیی و پێكەوەژیانی سەرجەم پێكهاتە نەتەوەو ئایینەكانی كوردستان و دابینكردنی ژیانێكی شكۆدار بۆ تاكی كوردستانی.سەرۆك بارزانی،چ وەك پێشمەرگە ، سیاسەتمەدارێكی كارێزما رۆڵ و پێگەیەكی دیاروبەرچاویی لە جومگەكان چ لە سەر ئاستی هەرێمی و چ لە سەر ئاستی عێراق هەبووە ، تەنیا بۆ پارتێك كاری نەكردووە ، بەڵكو وەك كەسایەتییەكی بەهێزی نەتەوەیی كاری بۆ یەكبوون و یەكدەنگی ریزەكانی كوردستانی كردووە .شوێن دەستی كاروباری سیاسی و دیپلۆماسی سەرۆك بارزانی لە شۆڕش و بزووتنەوەی سیاسی كوردستاندا زۆر بەهێز وكاریگەر بووە ، لە دوای راپەڕینی 1991 یش بەبێ پچڕان رۆڵی سەرەكی لە دروستكردن و بەڕێوەبردنی رووداوەكانی كوردستاندا هەبووە . هەروەها رۆڵێكی سەرەكی لە كاری ئۆپۆزیسیۆنی عێراق و یەكخستنیدا هەبووە. هەروەها لە دوای نووسینەوەی دەستووریش ، خاوەنی زۆرترین دەستپێشخەری بووە لە كۆكردنەوەی لایەنە عێراقییەكاندا لەپێناو رێگرتن لە تەشەنەكردنی ململانێی تایفی و پەراوێزخستنی پێكهاتەكانی عێراقدا و پاراستنی هاوبەشی سیاسی و دەركردنی بڕیارەكان لە عێراقدا بە تەوافووق . هەروەها لە دروستكردنی ئەو رێككەوتننامانەی كە حكومەتی مالیكی پەیوەستدەكرد بە جێبەجێكردنی ئەو مادانەی دەستوور كە پەیوەستن بە كورد و، دەستبەرنەدان و رێگەنەدان بە سەندنەوەی پۆستی سەرۆككۆمار لە كورد ، سەرەڕای هەموو گوشارە ناوخۆیی و دەرەكییەكان .ئێستا سەردەمێكی نوێ لەكاری سەرۆك بارزانی لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق دەستپێكردووە ، كە بەهەموو شێوەیەك پێگە راستەقینە گەورەكەی لەسەر ئاستی سیاسی و نەتەوەیی كوردستان و لەسەر ئاستی سیاسی عێراق و ناوچەكەدا بەدیاردەخاتەوە .سەرۆك بارزانی وەك چیایەك پاڵپشتی دۆزی كوردە بۆ گەیشتن بە ئامانجەگەورەكەمان.سەرۆک بارزانی ئەو سەرکردە کاریزمایەیە توانیی میللەتی کورد و پێشمەرگە بە تەواوی جیهان بناسێنێت، هەمیشە شانازیشی بە پیشمەرگایەتی خۆی کردووە نەک سەرکردایەتی.
رێبازی پارتی وبارزانی، كە رێبازی كوردایەتی و كۆڵنەدان بە هۆی داكۆكیكردن لە مافەرەواكانی میللەتەكەمان هەردەم لە نێو سێرەی داگیركەران بووە بۆ ئەوەی پێگەی لاواز بكرێ‌ یانیش گەر بتوانن بیسرٍنەوە . بەڵام هیچ كات ئیرادەی تێكنەشكاو ە و رێگەی نەداوە دوژمنان بە سەری دا زاڵ بن .خەبات و تێكۆشانی ‮ ‬بەردەوامی زیاتر لە نیو سەدەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و خەباتی‮ ‬زیاتر لە سەدەیەكی‮ ‬خانەوادەی‮ ‬بەڕێزیان،‮ ‬ئەو راستییانە دەسەلمێنن كە ئەو خەبات و تێكۆشانەیان لەپێناو ئامانج و هیوا سەرەكییەكانی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬میللەتی‮ ‬كوردە‮. رۆڵی‮ ‬بەڕێز مەسعود بارزانی وەك سەركردەی‮ ‬نەتەوەیەكە كە توانیویەتی‮ ‬بەهۆكاری‮ ‬خودی‮ ‬و بابەتی‮ ‬ئامانجەكانی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد لە خەونەوە بكاتە واقیع،‮ ‬ ‬‬رۆڵی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی ‬لە رێبەرایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬خەبات و دۆزی كورد و گەیشتن بە خەون و ئومێدەكانی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد رۆڵێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬و جەوهەرییە كە توانیویەتی‮ ‬هەموو ئەو رەهەندە ناوخۆیی‮ ‬و دەرەكیانەی‮ ‬لە پشتەوەی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬دەوڵەت و سەربەخۆیی‮ ‬نەتەوەیین مسوگەر بكات،‮ و بە ‬ئیرادەیەكی‮ ‬ بەهێز دۆزی كورد وكوردستان بەروە ئاسۆیەكی‮ ‬رێنوێنی و پشتیوانی بكات بۆ چارەسەركردنی‮ ‬ئەو كێشە و بەربەستانەی كە داگیركەران و رژێمی بەغدا بە هۆی مافخوازی میللەتی كورد و خۆدەزینەوەیان خۆلقاندویانە ،‮ ‬لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكیش دا بە سیاسەتی‮ ‬دروست و دووربینی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬هەموو قەیرانەكان تێدەپەڕێندڕێن و نەتەوەی‮ ‬كوردیش وەك هەموو نەتەوە سەربەستەكانی‮ ‬جیهان بە ئامانجەكانی دەگات . سەرۆك بارزانی نە لە ئێستا ولە ئایندەش رێگە نادات میللەتی كورد ژێر دەستی داگیركەران بێ‌ و بە پشتیتوانی خواو میللەتی كورد بەرەو ئاسۆیەكی گەش و بەدەسهێنانی ئامانجەگەورەكەمان و لووتكە هەنگاویی ناوە ..
Top