هەموو کوردێک پێشمەرگەیە بۆ بەدەستهێنانەوەی ناوچە داگیر کراوەکان و پاراستنی ....
November 25, 2017
وتار و بیروڕا
کێ پاڵپشتی بوو ؟
لە چیاکان و چەند بڕنەوە و تاپڕێک چی کەمان هەبوو ؟
کورد لە پێناو ئەم دۆخە خەباتی کرد و دەیان هەزار شەهیدی بەخشی کەئێستە تێی کەوتووین ؟
لە چی سەردەمێکدا کورد ترساوە و بەبڕیار و خۆسەپاندنی عێراقی شۆڤێنی ڕازی بووە ؟
حکومەت و لایەنە سیاسیەکان کە بەهەموو بریارەکانی بەغدا ڕازین لە پێناو گفتۆگۆ کردن ،، بەرپرسانی بەغدا لە چی کات و زەمانێکدا ڕێزیان لە گفتوگۆ و واژووی خۆیان گردووە ؟
خۆ گەوجاندنە کورد چاوەڕێی وڵاتانی بەرژەوەندی خواز بکات لەم دۆخە دەربازی بکەن ،،
بۆ عەصای سحریان پێیە بەشە و ڕۆژێک عێراق بسرنەوە و کورد بکەن بەپاڵەوان ؟
گرنگە سەرکردایەتی ئێستەی کورد حکومەت لایەنەسیاسیەکان کۆتای بەم خەیاڵ بڵاوی و خەونەبێبنەما بێنن کەوڵاتانی بەرژەوەندی خواز پاڵپشتی کوردن ،،
لە هەموو سەردەمێکدا کورد مەرگی هەڵبژاردووە نەک ژێردەستەی و سەرشۆری ،، کورد لە کرکوک دووز خوارماتوو داقوق ئەتک دەکرێ و کەرامەتی دەشکێنرێت ،، تاکەی بێدەنگ بین ؟
دەبێت خۆمان بەرگری لەخۆمان بکەین و چاوەروانی هیچ وڵاتێک نەکەین ،، چونکە کورد لە هیچ سەردەمێکدا پاڵپشتی نەبووە و ناشبێت ،،
نابێت جێی قبوڵ نیە ئەوەی بە بڕنەو تاپربەدەستمان هێنا لایەنەکات لەپێناو سرینەوەی یەکدی بیکەن بەقوربانی ،،
ئەمەی ئێستە بەغدا لە ئاست کورد دەیکات نە ڕێکەوتنە و نەهیچ پاساوێک هەڵەگرێت بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ ،،
ئێستەش درەنگ نەبووە ،
کورد هێزی خۆی کۆبکاتەوە و ناوچە داگیرکراوەکان بەدەست بێنێتەوە ،، لە شەری قاتەکان پێشمەرگە فیشەکی پێ نەماوە ، بەحەربەیەکەوە هێرشی کردۆتەسەر تانکی عێراقی و سەربازەکانی سەربڕیوە ، لەئێستەدا هەموو کوردێک پێشمەرگەیە بۆ بەدەستهێنانەوەی ناوچە داگیر کراوەکان و پاراستنی .