براووە کێیە

براووە کێیە
ساختەکار بۆ موددەتێک دەتوانێت مرۆڤێکی باڵا بێت ، دەتوانێت بە زەبری هێز باڵانسی هاوکێشەکان بگۆڕێت و بە حەزی خۆی جیۆگرافیا پێناس بکات ، دەتوانێت کوتلەیێک لە مەخلوقی سەیر و سەمەرە لە دیوەخانەکەی کۆبکاتەوە و نازناوییان بۆ دیاری بکات.
ساختەکار هەڵگری پەیامی دوفاقییە ، هیچ لە بەها بەرزەکانی مرۆڤایەتی نازانێت ، کەرب و کین سەرتاپای گیانی داگیر کردووە و چەپ و ڕاست خەریکی ساختەیە.
ساختەکار دۆڕاوی فکرە ، ئەو تەقەبولی حەقیقەت ناکات ، دەیەوێت لە ڕێگەی هێزەوە شەرعییەت بەخۆی ببەخشێت ، مرۆڤێکی بێ مۆڕاڵە و ئاشنا نییە بە مێژووی مرۆڤایەتی.
ویستی سەربەخۆیی ویستی تاک بە تاکی کوردستانە ، نەخشاندنی دەوڵەتێکی مۆدێرن و مرۆڤ سالارە ، سەربەخۆیی شادەماری مانەوەی میلەتێکی زیندووە لەسەر زەمین ، باڵاترین پێگەو مەزنترین پێناسە بۆ ئەوانەی ڕووحییان بۆ مانەوەی بەشەرییەت کردە قوربانی.
Top