بۆچی(نەجمەدین کەریم) پاڵەوان نییە خاینە ؟؟
November 20, 2017
وتار و بیروڕا
(نەجمەدین کەریم) لەبەر ئەوەی زەمینەسازی ریفراندۆمی لەکەرکووک کردو ئەنجامی دا، کە بۆ ئەبەد کوردستانی بووی ئەوێی سەڵماند (خیانەتکارە)، کەچی ئەوانەی کەرکووکیان فرۆشت و کوردانی شارەکەیان مالوێرانکرد ( پالەوانن).
(نەجمەدین کەریم) لەبەر ئەوەی داهاتی خۆجێی و پەتڕۆ دۆڵاری شارەکەی خستە خزمەت پڕۆژەو پارک و گەڕانەوەی ئارامی ژیان بۆ شارەکە(دزە)، کەچی ئەوانەی کەرکووکیان هەراجکرد بەرامبەر رۆژانە یەک ملیۆن دۆڵار بۆ گیرفانی تاقمێکی مافیا (دەستپاکن).
نەجمەدین کەریم لەبەر ئەوەی هاو هەلوێستی هەلوێستە نیشتیمانیەکانی پارتی بوو بۆ چارەنوسی کەرکووک (خۆفرۆش)بوو، کەچی دەست تێکەلکردن لەگەڵ نەیاری سەتساڵەی کوردو ، دەستگرتنیان بۆ هاتنە نێو کەرکووک (شۆڕشگێڕیە).
(نەجمەدین کەریم) لەبەر ئەوەی خزمەتی کوردی کرد لە سلێمانی خانی و ماڵی دەستی بەسەر داگیرا، (خەز عەلی) لەبەر ئەوەی ٥۱ پێشمەرگەی شەهیدکرد لە سلێمانی رێزی لێگیرا.
ئەم ئەقلیەتە دژە ناسیۆنالیستەی کورد کە ئێستا خەریکە بەبەرنامەرێژی کاری بۆ دەکرێت لە سلێمانی، لەسەرەتادا بە بێدەنگ کردن بۆ هەندێکیشیان دەم چەورکردنی نوخبە رۆشنبیرەکەی دەستی پێکرد، مەترسیەکانی لە خیانەتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر گەورەترە، ئێ لەوێ هەستی نەتەوەی فرۆشراوە مامەلەی کڕین و فرۆشتنی پێدەکرێت، لەگەرمی بازاڕی هەڕاجی هەستی نەتەوەی ئافەرین بۆ ئەوەی خۆی نافرۆشێت و بەچاویلکەی حزبی ناڕووانێتە ڕووداوەکان بەتایبەت خیانەکەی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر.