كورد خاوەن دۆزێكی رەوایە، ناكرێت تێكەڵی مڵمڵانیێ ناوچەییەكان بكرێت ..

كورد خاوەن دۆزێكی رەوایە، ناكرێت تێكەڵی مڵمڵانیێ ناوچەییەكان بكرێت ..
ناكرێت كە تا سەد ساڵی تر چاوەران بین كێشە و مڵمڵانێیەكانی ناوەچەكە ، كاریگەری لە سەر پرس و مافەنەوەییەكانمان دابنێن . دەبێ هەموو تواناكانمان لە دەرەوە و ناوە بخەینە گەر و خاك و نیتشتمانمان لە چەنگی داگیركەران رزگار بكەین ،بەتایبەت كە ئێستا میللەتی كورد بەهێزترین كارتی دیموكراسی خوازی و سەربەخۆخوازی لە بەردەستە كە ئەویش كارتی ریفراندۆمی سەربەخۆییە و %93 خەڵكی كوردستان دەنگی لە سەرداوە . كورد خاوەن دۆزێكی رەوایە كە پێش دارٍشتنی هیلالە شیعیەكان و سایكس پێكۆش لە لایەن زڵهێزانەوە رووبەرووی زۆرداریی بۆتەەوەو پێش سەدەیەك خاكی دابەشكراوە . بۆیە گەر لە رابردوو كورد بۆتە قوربانیی زلهێزان لەئێستاشدا بە جۆرێكی تر كەوتۆتە نێو مڵمڵانێیەكی ترەوە كە ئەویش هەژموونی ئیمپراتوری ئێرانی و مەزهەب گەرایی كە بە "هیلالی شیعی " ناسراوە . هەر بۆیە بینیمان چۆن ، رژێمی ئێران ماوەیەكی زۆر بوو بە دوای بەهانە و دەرفەتێكدا دەگەرا كە لە رێگەی عێراقەوە ، ئەو بەربەستە كە مەبەستم هەرێمی كوردستان بشكێنێت و رۆژێك بە ناوی "ئیسرائیلی دووەم و دواتریش بەناوی ریفراندۆمی سەربەخۆیی " ،پەلامارەكانی ئەنجامدا ..] دواتر له ماوەی چەند كاتژمێرێكدا مەغۆل ئاسا هێرشكرایە سەر هەرێمی كوردستان و ویستیان گشت خاكی كوردستان لە پێناو جێبەجێی كردنی مەرامەكانیان داگیر بكەن و كورد بسرٍنەوە. بەڵام رووبەرووی سەختی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوونەوە .ئەو پلانەی بۆ دروستبوونی هیلالی شیعی داندراوە بە چەند "ناوچەیەكی ناشیعی"دا تێدەپەڕێت كە خاكی كورد و سوننەن، لە عێراق بەشێك لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و پارێزگا سوننەكانی ئەنبار مووسڵ لەخۆ دەگرێت، بەڵام رژێمی ئێران توانیوویەتی بە پاڵپشتی حكوومەتی ناوەندی بەغدا، بەسەر ناوچەكانی سوننەنشیندا زاڵ ببێت و لە خورماتوو بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزی باڵادەستی كورد لەو ناوچەیە، هێڵەكەی درووست بكات و لەڕێگەی میلیشیا شیعەكانەوە بیپارێزێت. هەرچەند زۆر هەوڵی ئەوە درا لە رێگەی ترساندن و كوشتنەوە كورد لە خورماتوو دەربكرێت و دیموگرافیای ئەو شارۆكەیە بێتە گۆڕین.كێشەی ئێمە لەگەڵ عێراق لەپێش ریفراندۆمیش باسكراوەو وتومانە كێشەمان ئەوەیە عێراق دەستور جێبەجێناكات، ئەو مادانەی لەبەرژەوەندی خۆیانە جێبەجێی دەكەن و ئەوانەشی لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستانە پشتگوێی دەخەن. گەر عێراق رێزی لەدەستور بگرتایە رەنگە ریفراندۆم ئەنجام نەدرایە، بەڵام ئێستاش كە ریفراندۆم ئەنجامدراوەو ئەو روداوەی 16ی ئۆكتۆبەر هاتە پێشەوە، ئەتوانم بلێم ریفراندۆم هەر وەكو بیانویەك بەكارهێنرا بۆ گرتنەوەی كەركوك‌و ئەو پەلامارانەی ئەنجامدران.ناوچەكە لەكوڵانی بەردەوامدایە، ئێستا كێشەیەكی زۆر گەورە لەنێوان سعودیەو ئێران هەیە، بەتایبەت دەیانەوێت سنورێك بۆ چالاكیەكانی حزبوڵای لوبنانی دابنرێت. تا ئێستا ئەو كارەیان نەكردوە چونكە هەمو لایەنەكان بەشداربون لەشەری داعش كە دوژمنی هاوبەش بو، ئێستا داعش لەعێراق‌و سوریا ئەتوانم بڵێم كاریگەرییەكی ئەوتۆی نەماوە، سعودیەو ئیسرائیل‌و ئەمریكا دەیانەوێت سنورێك بۆ كاروچالاكیەكانی حزبوڵا دابنێن كە لەلوبنان دەیكات، ئەمەش كاریگەری لەسەر سوریاو عێراق هەیە، ملمڵانێی نێوان شیعەو سوننە پێشبینیكراو بو. ئێمە وەك هەرێمی كوردستان هێندەی بتوانین بێ‌ لایەنی خۆمان دەپارێزین، بەرژەوەندی ئێمە لەوەدایە بێ‌ لایەن بین‌و نەبینە بەشێك لەم دو جەمسەرە مەزهەبیە سیاسیەی كە لەناوچەكەدا هەیە.ئەمەریكا و ئیسڕائیل هاوكاری وڵاتانی عەرەبی دەكەن بۆ ئەوەی بە سەرۆكایەتیی سعوودیە هێزێكی هاوشێوەی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دژی زێدەڕۆییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران درووست بكەن. بەگوێرەی رۆژنامەكە، ئەمەریكا و ئیسڕائیل رەنگە راستەوخۆ هێزیان لەناو ئەو هاوپەیمانێتییەدا نەبێت، بەڵام لەڕووی هەواڵگرییەوە پاڵپشتییان دەكەن. ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە میللەتی كورد بە پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە و رێبەرایەتی هێژا مسعود بارزانی ،بەرگری لە دەستكەوتەكان مان بكەین تا دوای گۆرانكارییەكان و گەراندنەوەی كەركووك و دواتر بەرەو لووتكەی سەركەوتن .رژێمی ئێران ستراتیژێكی ئامادەی ھەبوو بۆ قۆناغی دوای داعش، ئەویش فراوانكردنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر وڵاتانی ناوچەكە بۆ دروستكرنی ھیلالی شیعی‌و دواتریش ڕێگرتن لەسەربەخۆیی كوردستان، لەكاتێكدا ئەمریكا بەردەوام ھاوكاریی عێراقی كردووە بۆ شەڕی دژ بە داعش، بەڵام ھیچ پلانێك‌و ستراتیژێكی دیاریكراوی بۆ قۆناغی دوای داعش نییە.ھێرشەكانی حەشدی شەعبی بۆسەر كەركوك دەرئەنجامی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان نەبوو ، بەڵكوو ”ئەمە پیلانێكی پێشوەختەیەو لەژێرناوی دژایەتیكردنی ڕیفراندۆم بەڕێوە چووە.هێرشی داعش لەساڵی 2014 هەرچەندە مەترسییەكی گەورەی لەسەر رووبەرێكی بەرفراوانی خاكی هەرێمی كوردستان دروستكرد و ژمارەیەكی زۆر پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون لەپێناو كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچە كوردستانییەكان، بەڵام لەیەك كاتدا لە سنووری كەركووك توانرا بەهۆی هەڵاتنی سوپای عێراق، خاك و نەوت و بەڕێوەبردنی كەركووك بەیەكجاری بكەوێتە دەستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە خەونێكی لەمێژینەی كورد و سەركردایەتییەكەی بوو.دەسەڵاتی ڕەگەزپەرستی شیعی عیراق دەیەوێت سەرجەم جۆمگەكانی ئیدارەی هەرێم بگرێتە دەست، ئەوەی ئەمڕۆ بەسەر كەركوك و كەركوكیەكانیان هێناوە بەسەر هەموو شار و شارۆچكە و گوندێكی كوردستان بێنن ئینجا تەعریبێكی(یان باشتر وایە بڵێن بە ئێرانیكردن) سپی سەرانسەری دەستپێبكەن.لە پاش لەناوبردنی داعش لە عیراق كە هاوپەیمانی نیودەوڵەتی لەگەڵ پێشمەرگە پشكی شێریان بەركەوت, لەم شەڕە بردنەوە بەبێ ئەوان ئەستەم بوو، و پاش بەهێزبوونی دەستەڵاتی ئێران لە عیراق و درووستبوونی حەشدی شەعبی و لە خۆباییبوونی شیعە بە گشتی و حەشد و سەرۆك وەزیران عبادی، وا خەریكە هەمان سیناریۆی داگیركردنی كوێت دووبارە دەبێتەوە.داگیركردنی كەركووك لە لایەن میلیشیا عێراقییەكان و سوپای پاسدارانی ئێران، كاریگەریی لەسەر باری دەروونیی هەموو تاكێكی كوردستان دروستكردووە. بۆیە دوژمنان بە داگیركردنی خاكی كوردستان و كەركووك بە تایبەت خەیاڵیان خاوە و بەرگریكردنی هیزەكانی پێشمەرگەش لە پردێ، مەخموور و سحێلا بە نموونەیەكی هەنووكەیی هەستانەوەكە، دادەنێت.
Top