دیموکراسی،ئازدیخوازی و سەربەخۆیخوازی کورد لە نێو عێراقێکی مەزھەبی وشۆڤێنی بوونی نەماوە ..

دیموکراسی،ئازدیخوازی و سەربەخۆیخوازی کورد لە نێو عێراقێکی مەزھەبی وشۆڤێنی  بوونی نەماوە ..
کورد خاوەن دۆزێکە زیاتر لە سەدەیەکە لە پێناویدا تێکدەکۆشێت و قوربانیی بۆ دەبەخشێ. بۆیە ئاشتی خوازی ، ئازادیخوازی و سەربەخۆیخوازی کورد لە نێو عێراقێکی دیکتاتۆری شۆڤێنی و مەزھەبی عێراق جێی نابێتەوە .گشت ھیواکان بۆ دروستبوونی عێراقێکی دیموکراسی ،فیدراڵی بە ھۆی سیاسەتی تاکرٍەوانە و خۆسەپێنرانە مەزھەبی کۆپیکراویی رژێمی ئێران و شۆڤێنی بە با چوو . بۆیەھەموئەو ململانێیانەی لەعێراق دەگوزەرێت لەسەر بنەمای دیموکراسی نین، جگە لەدەست تێوەردانی دەرەکی داھاتووی ئەم دەوڵەتە بەرەو پێکدادانی مەزھەب گەری دەڕوات بەرپرسانی سیاسی عێڕاق ھیچ ئیرادەیەکی سەربەخۆیان نیە بەتەواوی گوێڕایەڵ و دەستەمۆ کراون لەوەرگرتنی ڕای موفتی و فتوادەرانی خۆیاندا ئەوەندەی بە"قوم"پابەندن بە"نەجەف"خۆیان گرێنادەنەوە، گەلی کورد ململانێ و پێکەوەی عێڕاقی چنیەوە، چونکە دەوڵەتی یاسا و دامەزراوە نیە و دەوڵەتی ھاوڵاتی نیە،‌ یەکسان بێت لە ئەرک ومافدا، گەلی کورد دەبێت لە زھنی خۆیدا لەوە بێگومان بێت لەگەڵ دەوڵەتی عێڕاق ھەرگیز برینەکانی ساڕێژنابێت،‌ کورد لەعێڕاقدا ھیچ گرەنتیەکی نیە، لەئایندەیەکی نزیکدا دۆخی عێڕاق و ھاوکێشە سیاسیەکان گۆڕانیان بەسەردا دێت ئەم دەوڵەتە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشەی سیاسی و ئابوری و سەربازی بوەتەوە ئەو کێشانە وەک بۆمبێکی تەوقیتکراوە،‌ بەڵام ڕوداوەکانی ناوچەکە تەقینەوەکەی دواخستوە، دەوڵەتی عێراق لەڕوانگەی لۆژیکی ھێزەوە سەیری ھەرێم دەکات، دەسەڵاتدارانی عیڕاق لەڕوانگەی فاشیزمی عروبیەوە پێیان وایە شتێک نیە بۆ ئەوان لە ھەڵگیرساندنی جەنگ باشتر بێت بۆ شاردنەوە ‌و داپۆشینی قەیرانەکانی ناوخۆی دەوڵەت ھەربۆیە ململانێ ناوخۆیەکان حیدەر عەبادی ناچار کرد دەستور پێشێل بکات و ھێز بەرامبەر نەتەوەیەکی ڕەسەنی وەک کورد بەکار بھێنێت،‌ لەدوای ھێرشەکانی حەشدی شیعی بۆ سەر کوردستان دەسەڵاتدارانی عێراق توشی لەخۆبایبوون و غروری ھاتوون، ئەمەش لەئەنجامی سێ فاکتەرەوە سەرچاوەی گرتوە:پاراستنی یەکپارچەی عێراق و لەناوبردنی داعش و بەھێزکردنی سوپا و ھێرش کردنە سەر کوردستان، ئەوەی ڕونە ئەوەیە عێراق لەدروست بونیەوە تاوەکو ئەمڕۆ زەمانەی سیاسی و سەربازی تیادا نەبوە ‌و لەپڕ ھاوکێشەکان گۆڕاوە ‌و کورسی و ژێردەستەی بۆکەس نەبووە لەخۆبایبونیش لەسیاسەتدا بۆ بەرپرس وسەرکردەکان ڕەنگە خۆی و وڵاتەکەشی بکێشێت بەبەردی ئەلحەددا، لەدەرئەنجامدا ئایندەی سیاسی عێڕاق لەسێ بژاردە تێپەڕ ناکات:دیکتاتۆری شیعە، دیموکڕاسی، دابەشبوون، شیعەکان دیکتاتۆریان تاسەر نابێت ھەرچەند کاری بۆ بکەن بەھۆی فەشەلی حوکمڕانی و ململانێی ناوخۆیی و ھۆکارگەلی دەرەکی، مێژوو سەلماندویەتی دیموکراسی درەختێکە ھەرگیز لە عێڕاق سەوز نابێت، ئەگەری سێیەم حەتمیە و ڕودەدات کەواتە کورد بۆچی لەگەڵ دەوڵەتێکی پڕ ململانێی ھەزھەبی و قەومی بژی کە دەرئەنجامەکەی ھەڵوەشانەوە ‌و دابەشبونە کورد لەبەردەم دەرفەتێکی ڕاگوزەر و مێژویی دایە جگە لە یەکڕیزی و خۆڕێک خستنەوەی خۆی ھیچ دەرفەت و بژاردەیەکی تری لەعێڕاقدا نەماوە. بۆیە کورد ھیچ ھیوایەکی بۆ مانەوە لەگەڵ رێژمێکی مەزھەبی و شۆڤێنی نەماوە ..سەرٍەرای ئەو ھەموو تاوانکارییانە کە رژێمی بەعسی رووخاو دەرحەق بە پێکھاتەکانی عێراق ئەنجامیاندا و دەبوایە دەسەڵاتدارانی شیعی وانەیان لێوەرگرتبانەیە و پایەند بوونایە بە بنەماکانی دەستوور و دروشمی دیموکراسی و فیدراڵی ، بەڵام بە پێچەوانەوە گشت ئەو ھەنگاوانە پێچەوانە بوونەوە رۆژ بە دوای رۆژ دیکتاتۆری و شۆڤێنیەت جارێکی بە شێوەیەکی خراپتر لە جاران روو لە عێراق دەکاتەوە .دوای مالکی، عێراق خراپتر کەوتۆتە ھەڵدێرەوە، ئەمجارە پێشێلکارییە دەستورییەکان بەردەوامە و ھیچ سیمایەکی دەوڵەتی لە عێراق وجودی نییە و رۆڵی میلیشیاکانیش لە ھاتنە پێشەوەیان وەک ھێزێکی نایاسایی و تائیفی ھێندەیتر ئەو مەترسیەی گەورەتر نیشان دەدات، ئەو ھێزانەی ئەمڕۆ لە ساحەی عێراق بەناوی شەڕی تیرۆر پڕچەک دەکرێن و بودجەی زەبەلاح و کەرەستەی سەربازی پێشکەوتووی ئەمریکی پێدەدرێ، ئەو ھێزانەن کە مەترسی دەخەنە سەر ئایندەی عێراق، مەترسین لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق، گەورترین کۆسپن لەبەردەم پێکەوەژیان و سیستەمی سیاسی و حکومڕانیەکی دروست دوور لە ئەقڵیەتی تائیفی، بەڵکو ئەم ھێزانە چارەنووسی عێراقێکی خراپتر دیاری دەکەن و لە پرۆسەی سیاسیدا دەبنە ھێزی یەکلاکەرەوەی ھەموو کێشە و گرفتەکان.
ئەگەر داگیرکارییەکانی ئەمدوایان نموونە بێت کە چەند ناوچەیەکی کوردستانیان داگیرکرد و پێشێلکاری گەورەی مرۆییان ئەنجام داوە ئەوا لە ئایندەدا ھیچ دەرگایەک بۆ تێگەیشتن و گفتوگۆ و چارەسەری سیاسی لە عێراق بەدی نایەت، چونکە ئەم ھێزانە جێگرەوەی بڕیاری سیاسی و حوکمڕانی عێراقن کە ھێزی تائیفی و میلیشیایین.دروشم و ھەنگاوە توندڕۆییەکانی میلیشاکان کە خاوەن سەرکردە و ھێزی سیاسین و دەوڵەتێکی وەک ئێران لە پشتەوەی ئەم ھێزەن، ھیچ شک و گومانێکی نەھێشتۆتەوە عێراق لە سیایەی ئەم جۆرە ھێزانە دەبێتە چاڵێکی گەورەیی رووبەڕووبوونەوە و بەریکەوتنی مەزھەبی و سیاسی و نەتەوەیی و ئاینی. ئەم ھەڵدێرەی عێراق چاوەڕوانی دەکات..
حکومەتیی کوردستان ، ھیچ پاساوێکی لە بەردەم حەیدەر عەبادی بۆ جێبەجێی کردنی دەستوور و پێدانی مافەرەواکانی کورد و جێبەجێی کردنی ماددەی ١٤٠ و گەرٍانەوەی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان نەھێشتۆتەوە ..ئەم جۆرە عەقلیەتە حکوومەتی ئێستای بەغدا و عەبادیە کە میراتگری رژێمەیەک لە دوای یەکەکانی عێراقە کە ھەموویان چۆن بەکۆ و تاک خوێن ڕشتن ھاتنە سەر دەسەڵات ھەر بە ھەمان شێوەش بە کودەتاو کوشتن و سەربڕین خرانە زبڵدانی مێژوەوە و ڕووڕەشی دنیا و قیامەت بوون، دەرکەوت عەبادی و ھاوپێچمەکانیشی لەسەر ھەمان مەسلەکی پڕ لەشەرمەزاری گۆڕ بە گۆڕەکانی پێش خۆی درێژە بە تاوانەکانیان دەدەن...عەقلیەت و ئیرادەی گەلی کوردیش خاوەنی پانتاییەکی فراوانکراوەی ئەو تۆیە ھەر لەسەرەتای بەدەست ھێنانی مافەکانیدا جگە لە بەھەند ھەڵگرتنی مافی پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینیەکان فاکتەری زەمانی و مەکانەی مەعنەوی دوور و نزیکی ناوچەکەشی بەوردی خوێندۆتەوە، بۆیە تا رادەیەکی زۆر لە باشووری کوردستان بەشێکی زۆری ئەم کەرەستانەی بەرھەم ھێناوە کە قورسایی کورد و کوردستان لە پێوەری ھاوکێشە نێودەوڵەتیەکاندا دەسەپێنێت،رژێمی بەغێ‌دا نابێ فەرامۆش بکات، کە میللەتی کورد وەک رابردوو نییە ، ھەموو جیھانی لە بارەی پرسی دەستوور و مافەرەواکانی کورد ،ئاگادارکردۆتەوە ،بۆیە گشت پاساوھێنانەوە و بەھانەکان لە بەردەم رژێمی بەغدا نەماوە . جیھان شاھیدە گەر مافەکانی کورد و بەتایبەت جێبەجێی کردنی ١٤٠ی و گەرانەوەی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان نەچێتە بواری جێبەجێی کردنەوە ، ئینجا میللەتی کورد ، لە ھەر خۆشاردنەوەیەکی بەغدا ، ھەڵوێست وەردەگرێت و کارتی سەربەخۆیی کوردستان باشترین بژاردەیە . بۆیە کورد ناکرێت چیتر چاوەرێ رژێمێک بکات کە ھیچ باوەری بە دیموکراسی و ئازادی و سەربەخۆیی گەلان نییە .

Top