دەبێ دیپلۆماسیمان بۆ دۆزی كورد ودەوڵەتی كوردستان كارا وبەهێز بكەین ..
November 9, 2017
وتار و بیروڕا
له‌دوای 2003 و پرۆسەی ئازاكردنی عیراقه‌وه، كورد پێی ناوه‌ته نێو ئه‌زموونێكی نوێی سیاسییه‌وه، به‌تایبه‌ت كه له‌ته‌واوی عیراقدا، سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد له‌دوای ئه‌و رێكه‌وته‌وه، توانیویه‌تی باشووری كوردستان بكاته ناوچه‌یه‌كی ئارام‌و سه‌قامگیر له‌ڕووی سیاسیی‌و ئابوورییه‌وه، ئه‌م خاڵه بۆ كورد به‌خاڵی هه‌ره جه‌وهه‌ری‌و كرانه‌وه‌ی به‌ڕووی دنیای ده‌ره‌وه داده‌نرێت. كه چه‌ندین وڵات به‌م هۆیه‌وه كونسوڵگه‌ری خۆیان له‌هه‌رێمدا كردۆته‌وه، دیپلۆماسییه‌ت، نیسبه‌ت به‌كرانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی كورد به‌ڕووی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا به‌و ئاسته گه‌یشتووه، كه ده‌بێت بیر له‌چاو پێداخشانه‌وه‌ی بكرێته‌وه، به‌تایبه‌ت ده‌بێت بیر له‌پێشمه‌رجه‌كانی دروستبوونی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسیه‌ت، وه‌ك دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی‌و ئیقلیمی بكرێته‌وه.
بۆ كورد گرنگه خه‌ونه سیاسییه‌كانی وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئارام‌و سه‌قامگیر له‌ناو كه‌شی ئاڵۆزی سیاسیی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی عیراقدا به‌ده‌ست بهینێت، هێنده‌ش گرنگه، په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد، له‌دنیای ده‌ره‌وه‌دا كوردانه بێت، نه‌ك به‌و جۆره‌ی كه ته‌نیا گوزارشت بێت له‌كه‌سێك یان دوو كه‌سی دیار، له‌م رووه‌وه جگه له‌یه‌ك خستنی ناو ماڵی كورد، ده‌بێت كورد به كردەیی بیر له‌وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بكاته‌وه، كە رۆڵی وەزارتی دەرەوەیە نه‌ك لە چوار چێوەی وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه، له‌ڕێی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا نوێنه‌رایه‌تی هه‌بێت، چونكه هه‌میشه شه‌رعییه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌باشتر به‌ڕێوه‌چوونی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیدا ره‌وایه‌تی زیاتری ده‌بێت وه‌ك له‌ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی له‌ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌یه‌كه‌وه. كاتێكیش باس له‌وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌مه‌وه، ده‌مه‌وێت له‌ڕووی ده‌ستووری‌و یاساییه‌وه ببێته بابه‌تێك بۆ گفتوگۆ‌و قسه‌كردنی زیاتر.
زۆرن ئەو كەسانەی كە دەیانه‌وێت ڕەخنە و موزایەدەی سیاسی و بەرژەوەندی حیزبی زاڵە بە سەر ویژدانیان و دان بەو ڕاستییەدا نانێن كە سەرۆك بارزانی چ دەسكەوتێكی گرنگی بۆ كورد و كوردستان مسۆگەر كردووە.لە ئاستی ناوخۆ و پرسە نیشتمانییەكاندا ئەگەرچی سەرۆك بە شانازییەوە خاوەنی دەیان دەستكەوتی هەرە گەورەیە و بە لێهاتوویی پێگەی كوردی نەك تەنیا لە عێراق تەنانەت لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیشدا بەرزكردووەتەوە،بەڵام سەركەوتنی سیاسەتی حەكیمانەی بەڕێزیان لە بواری دیپلۆماسی نێودەوڵەتیدا ئەوەندە بۆ كورد و كوردستان پڕ بایەخ و مێژووییە كە هیچ ویژدانێكی ئاگا و بێ‌دار ناتوانێت لەم سەركەوتنە خۆی حەشار بدات و باسی لێوە نەكات. ئەگەر چاوێك بخشێنینەوە بە بارودۆخی ناوچەكە و تەرافیكی دیپلۆماسی نێودەوڵەتی و ئاوڕێك لەم هەرێمەی خۆمانیش بدەینەوە، بە ئاسانی ئەو ڕاستییە دەردەكەوێت كە كوردستان لە قەبارەی وڵاتێكی سەربەخۆدا خۆی نمایش كردووە نەك هەرێمێكی فیدراڵی سەر بە حكومەتی ناوەندی عێراق و بێگومان ئەمەش لە دەرەنجامی هەوڵێكی چەندین ساڵە بووە كە ڕۆڵی سەرۆك بارزانی و كەسایەتی و پێگەی نێودەوڵەتی بەڕێزیان گەورەترین فاكتەری بەرزبوونەوەی باوەڕپێبوونی هەرێمی كوردستان بووە لە نێو كۆمەڵگای جیهانی.
سەرۆك بارزانی، وەك پێشمەرگە،كەسایەتیەكی كارێزما هەر لەسەرەتای هاتنە نێو خەباتی سیاسی ودیپلۆماسی گشت هەوڵەكانی بەمەبەستی ناساندنی دۆزی كورد بە وڵاتانی ناوچەكە و جیهان چرٍكردۆتەوە وەك ئەوە زۆرجاران دەرگەی باڵیۆزخانە و نووسینگەی وڵاتانی دونیایان لێداوە بۆ ئەوەی تەنیا كارمەند یا سەفیرێك لە نزیكەوە ببینن و باسی كورد و نەهامەتییەكانی بۆ بكەن و دۆزی كورد بە دونیا بناسێن .
بۆیە گەر ئاورێكی خێرا بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی كورد بدەینەوە ،دەبیین كە لە ماوەی 26 ساڵی رابردوو ئەو پەیوەندییە نێوەدەوڵەتی و هەرێمیانە گەیشتۆتە قۆناغێكی زۆر پێشكەوتوو بەوەی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی دەوڵەتێك مامەڵەی لەگەڵ كراوە .
بەڵام وادیارە بەرژوەندی وەڵاتانی زڵهێز و عەقڵیەتی پاشگوێی خستنی میللەتانی ئازایخواز و سەربەخۆیخواز هەروەها لە نێو مێشكیان هەر جێگر ماوەتەوە و بە تایبەت بۆ نەتەوەییەكی 40 میلیۆنی وەك كورد كە زیاتر لە 100 ساڵە خاك و نیشتیمانی داگیركراوە ،سەرٍەرایی ئەوە كورد جگە لە ئاشتی و سەقامگیری و پێكەوە ژیان هیچ زیانێكی بۆ دراوسێ كانی نەبووە.
یەكەم : دەتوانین بڵێن كە سەرۆك بارزانی ، ئەندازیارێكی بڵیمەتی دیپلۆماسی كوردستانە ،بەوەی جگە لەوەی لە شەرٍی جیهانی داعش هەموو جیهانیهێنایە سەر هێل ، دووەم لە رووی ئابوورییەوە دەیان كۆمپانییایی گەورە و ناوداری جیهانی راكێشایە كوردستان . سێیەم بە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و سەركەوتنی دەنگی سەربەخۆیخوازی كوردی گەیاندە هەموو جیهان.
هەروەها كاتێك سەرۆك بارزانی باسی پێداچوونەوە بە سیاسەتی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەمەریكا و رووسیا دەكات ، ئەو ووتەیەكی سەرۆككۆماری لە كۆنفرانسێكی ساڵانە لە مۆسكۆیی پایتەختی رووسیا پوتین دەڵێت پەیوەندی لەگەڵ كورد مێژووییە و ناپچرێنێت ، واتایی ئەوەیە كە سەرۆك بارزانی ،پشت راستە بە سیاسەتی جێگری رووسیا ولە هەمانكاتیشدا بێ هیوایە لە سیاسەتی دەمەكی و تاكتیكی ئەمەریكا كە بە گوێرەی بەرژوەندییەكانی خۆیی دەجۆلێت ،بە بێ گوێدانە ئەوەی كە كورد هاوپەیمانی ستراتیژی بووە لە شەرٍی ئازادی عێراق لە 2003 و دواتر شەرٍی جیهانی تیرۆر لە 2014 تا 2017 ،بۆیە كاتێك لە قۆناغێكی هەستیاردا كوردستان دەكەوێتە گەمارۆیی ئابووری سێ دەوڵەتی داگیركەرەوە ئەوا رووسیا دێتە سەر هێل و ئەو ئابلۆقە ئابوورییە تێكدەشكێنێت و گرێبەستی ئابووری لەگەڵ كوردستان دەبەستێ .
ئێستاش كاتی ئەوەیە كە سەركردایەتی سیاسی كورد بە گشتی پەیوەندییە دیپلۆماسیی و نێوەدەوڵەتییەكانیدا بچێتەوە و لۆبی لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریكا و ئاسیا و ئەفریقا دروست بكات و بۆ زیاتر پیشتیوانیكردنی دۆز و دەوڵەتی كوردستان كە لە ئایندەیەكی نزیكدا پێوستمان بەو پەیوەندییە دیپلۆماسیانە دەبێ..