" تەنیا چیاكان دۆستە ئێمە " پێمان دەڵێن كە گەرمترلە جاران و بەیەك دەنگ بەرەو سەركەوتن هەنگاو بنێین ..
November 8, 2017
وتار و بیروڕا
میللەتێك بەرگەی كیمیایی و ئەنفال و قات و قڕی گرتبێت بە دڵنیاییەوە ئەمجارەش بەدڵنیاییەوە بەرگەی ئەم ناحەقی و پیلانگێڕیەی ووڵاتانی دراوسێ و كەمتەرخەمی هاوپەیمانان دەگرێت و ئەمڕۆ یان سبەی هەردەبێت سەركەوین و ئایندەیەكی رووناك چاوەرێمان دەكات ئەویش سەربەخۆیی كوردستانە و كەس ناتوانێت ئەو مافە شەرعییە لە خەڵكی كوردستان بسێنێت.لەم قوناغە تازەیەدا لە هەمووكاتێك زیاتر پێویستیمان بە یەكگرتنێكی سەرتاسەری تەواوی گەل هەیە، لە هەموكاتێك زیاتر پێویستیمان بە یەكڕیزی ویەك هەلوێستی و یەكگوتاری گشت حزب و لایەنە سیاسیەكان هەیە، چونكە قوناغەكە بەرەویەكلای كردنەوەی مەلەفەگرنگەكانی عێراق رۆژهەڵاتی ناوین وجیهان دەچێت، جابۆیە پێویستە لەئاست ئەم قۆناغەدا خاوەن پرۆژەی گرنگ و ئیستراتیجیی بین، خاوەن تاكتیكێكی بەهێزو كارابین، لەپێناو هێنانەدی سەربەخۆی كوردستان. زۆرگرنگ ونایاب دەبێت ئەگەر هەمووان لەیەك بەرەدابین زۆرگرنگ دەبێت دەنگ ورەنگ وخەباتی هەموومان لەوبەرەیەدا یەكبێت، پشتی یەكبگرین بەبێ جیاوازی لەریزی پێشەوەی خەباتدابین، هەمومان كوردین وكوردستانین دەكرێت راوبیروبۆچونی جیاواز لە نێو لایەنەكانی وڵاتەكەماندا هەبێت، بەڵام دەشكرێت لەوجیاوازیانەدا یەكگر و هاوڕابین لەسەر پرسە چارەنووسسازەكانی وڵاتەكەمان.
باتەنها بۆیەكتر بمرین و بژین نەك بۆ كەسانی تر! هیوادارین لەم رستەیەم تێگەیشتبین. لای هەموومان ڕونە كەوا ئەوپرۆسەیەی دەستمان پێكردووە بە ئاستێكی زۆر باش گەیشتووە ، هەرئەمەشە ئەگەری ئەوەی كەوا دوژمنان ئەمەیان وابەئاسانی پێ هەزم ناكرێت، ئەگەرپێشیان نەكرێت بمان وەستێنن ئەوا بەهەموو هێز و توانایەكەوە هەوڵی ڕووبەڕوبوونەوەی ئەدەن بەچەنەها ڕێگاوشێوازی جیاوازەوە. بۆئەوەی روبەروی ئەم بارودۆخەی ئێستا ببینەوە هیچ چارەمان نیە جگەلەوەی هەڵسینەوە و گوڕبەخۆمان بدەینەوە یەكگرینەوە وخەبات بكەین و دوژمن وەدەرنێین و بڕیاڕی یەكجارەكی خۆمان بدەین. سەردەمێكی سەختە، ئەرك و بارێكی قورسە و بەهاو بەرپرسیارەتیەكی گەورەیە، جوانی و بایەخی ئێمەش لەوەدادەبێت كەهەمومان هەڵگروخاوەنی دەرەنجامەكانی ئێستای بین، گونجاونیە خۆمان بەهاوبەش و خاوەنی ئەو دەرئەنجامە نەزانین و خۆمان بە كورد وكوردستانی نەزانین.دروشمی (تەنها چیاكان دۆستی ئێمەن) زۆرشتی فێركردین پێویستە ئێستا خومان دۆست و برای خۆمان بین پشت بە دۆستایەتی هیچ كەسێك نەبەستین بەبێ بەرژەوەندی مسۆگەركراو، چونكە ئەگەروابین بەدڵنییایەكی تەواوە سەركەوت و سەرفراز دەبین و ئەو بڕیارە ی داومانە بۆسەندنەوەی مافەكەمان لەئایندەدا ئەو سەندنەوەیە رادەگەیەنین، بۆیە تكای ئێمە ئەوەیە كەوا خەونی سەربەخۆی و دەرەنجامی بڕیاری گەل بپارێزرێت و ئەگەر لە ئێستاشدا نەبێت ئەوالەئایندەیەكی نزیك زیندوو بكرێتەوە و پەلە بكرێت لە دروست كردنی ئەم یەكڕیزی و یەكگرتوییە و بەهێزیەكی تەواوە بێینەوە نێوگۆڕەپانی جیۆسیاسی و جیۆ ئیكۆنۆمی كوردستان وعێڕاق و جیهان وناوچەكە.
لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو، دنیا لە بەرامبەر ئازایەتیی پێشمەرگەی كوردستان كڕنۆشی بۆ برد و دیتمان چۆن بە كەمترین چەكی پێشكەوتوو، ئەفسانەی گەورەترین رێكخراویی تیرۆریستیی جیهانی شكاند و بە وتەی كارناسان، پێشمەرگە دونیای پاراست. هەموو ئەمانە بەڵگەی حاشاهەڵنەگرن كە پێشمەرگە لە هیچ دوژمنێك سڵناكاتەوە. تەنانەت ئەگەر فێڵیشی لێ بكرێ و پشتی بەربدرێ، دیسان، لە زووترین كاتدا، وەك گوڵە شلێرە، دەشت و شاخی كوردستان دادەپۆشێ و دەبێتەوە بەو هەڵۆیەی، كوێستان شانازیی پێوەدەكات. شەڕی بەرەنگاریی رۆژی 20ی 10 لە پردێ، دیسان وەبیرهێنەرەوەی ئەو داستانە گەورانەی قارەمانەتیی پێشمەرگەكانی ئەم خاكە بوو تا بە گوێی كەڕی جیهان هاوار بكات، تا كوردێك لەسەر ئام خاكە بێ، تا بارزانی سەرۆك و فەرماندە بێ، تا كەركووك دڵی هەمیشەیی كوردستان بێ.
داستانی پردێ و زوممار ورەبیعە وهتد.. ئەوەی سەلماند كە پێشمەرگە هەموو كاتێك دەتوانێ بەرگری بكات و تەنانەت دوای شكستێكی كاتیش، دەبێتەوە بەو گیانفیدایەی، پارێزەری خاك و شكۆ و گەورەیی ناوی بێ.بە هیچ هەرٍەشە وپیلانگێری دەستبەرداری خاك و مافەرەواكانی نابێ و بەرەوتر لووتكە هەنگاو دەنێ..