(لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان وعەقڵیەتی دەستووری لەعێراق)

(لێدوانەکانی  سەرۆک وەزیرانی کوردستان وعەقڵیەتی دەستووری لەعێراق)
٭عێراق پاشماوەی شارستانیەتێکی دیمووکراسی و مۆدێرن نیە تا چاوەڕێی ئەوەی لێبکەین بڕوای بە دەستورو سەروەری یاساو بەها ئەخلاقی و ئینسانیەکان هەبێت
ئەگەر تۆزێک بۆ مێژووی عێراق بگەڕێینەوە بۆمان دەردەکەوێت هەمیشە هێز حوکمی کردوەو خوێن و کوشتن دوو دیوی عەقڵیەتی حوکمڕانانی عێراق بووە
٭لەدوای کەوتنی پەیکەری دیکتاتۆریەتی سوونی لەساڵی (۲۰۰۳)پاش ململانێیەکی زۆرو بەسەرپەرشتی ئەمریکا لەساڵی (۲۰۰٥)دەستورێک بۆ عێراق نوسرایەوە ئەوێ ڕۆژێ و تا ئێستاش عەرەبی عێراقی بەشیعەو سنەوە هەرچی ئەو مافانەی کورد کەلەم دەستورەدا جێگیرکراوە بەزۆری دەزانن و هەمیشە لەدووی ئەوەبوون چۆن بتوانن ئەو دەستورە هەڵبوەشێننەوەو کۆتایی بەدستکەووتەکانی کوردستان بێنن
٭لەدوای ڕووداوەکانی(۱٦ ئۆکتۆبەر) و دوای ئەو خیانەت و خەنجرەی لەکورد درا هەرێمی کوردستان چوە قۆناغێکی نوێوە بەجۆرێک کە هەوڵدان بۆ پاراستن و مانەوەی هەرێمی کوردستان و هەستانەوەی ئەرکێکی قورسەو کارێکی زەحمەتە بۆیە ئەرکی سەرۆک وەزیران وکابینەکەی زۆر دژوارەوو لەوپێناوەشدا سەرۆک وەزیران گێمێکی دیکەی حوکمڕانی و عەقڵیەتی دەووڵەتداری وەگەڕ خستوەولەسۆنگەی هەست کردن بەهەستیاری قۆناغەکە خەریکی هەستانەوەی شعوری شکاو هەستی برینداری خەڵکی کوردستانەو لێدوانەکانیشی خاڵی لاوازی نیە هێندەی جێبەجێکردنی ئەرکێکی دیاری کراوە بۆ قۆناغێکی دیاری کراو
٭ئەم عەقڵیەتی ئینکاری هەبوون و سڕینەوەیە لەلای عەرەب مێژوویەکی درێژی هەیەو زۆریشی ماوە تا بتوانێت تێبگات
بەدرێژای مێژووی کود لە عێراق ئەوەی بۆ ڕوونبوەتەوە کە هەرکاتێک بغداد لاوازبوو ئامادەی دانوستانەو هەرکاتێک بەهێزبوو عەقڵیەتی هێزوو کوشتن بەکاردێنێت
٭دەبێ لەوە تێبگەین کە ئێمە لە لووتکەی هێزدابووین بغداد دەستوری جێ بەجێ نەکردوو مافە سەلمێنراوەکانی کوردستانی پشتگوێ خست بۆیە ئێستا بەو هەموو شکستەوە بەتەمابین بغداد وەک دەستور مافەکانی کوردستان بدات!
بۆیە ئەرکی سەرۆک وەزیران قورسە چونکە لەگەڵ ئەم عەقڵیەتەدا مامەڵە دەکات کەتائێستاش بەچاوی دوژمن لەکورد دەڕانێت و هیچی پێ ڕەوانابینێت.
Top