بە (دەستوور)نەک(دەستوەردان) پەیامی کاک نێچیرڤان دەلاقەیەک پڕ لە ئومێد.

بە (دەستوور)نەک(دەستوەردان) پەیامی کاک نێچیرڤان دەلاقەیەک پڕ لە ئومێد.
هەموومان بیرمانە ئەو ڕۆژەی ڕیفراندۆم ئەنجام درا کاک نێچیرڤان پەیامێکی هەبوو لەبەرچاوی میدیاکان ووتی سبەی ئەو عەلەمەی عێراق هەر لەوێیە زۆرێک لە نەیارو نەزانەکان ئەم قسەیان وەک تەراجوع لەسەربەخۆیی و ریفراندۆم باس کرد، کردیانە هەڵای گەورە چۆن دەبێت سەرۆکی حکومەت بەو شێوەیە قسە بکات ،ئەو کات و تا ئێستاش دلنیابووم ئەو وتارە چەند کۆدێکی تێدا بوو ڕۆژانی دوای ریفراندۆم و بەتایبەت تر دوای تاوانی ۱٦ی ئۆکتۆبەر زۆرێک لەو کۆدانەی کردەوە، خۆ گەوجاندنە پێت وا بێت مامەلە کردن لەگەڵ عێراق بۆ سەربەخۆیی بێ ئاریشە دەبێت کەسیش ئەمەی نەگوتوە بەڵام کەس پێش کاک نێچیرڤان ئەم ڕازەی نەدرکاند.
ئەمڕۆ لەبەردەم چەندین میدیای جیهانی و نێو خۆیی دا پیاوە دەولەتمەدارەکە ئەمەی گووت بەدەستوور و بە دانوستان کێشەکان چارەسەر دەکرێن زەمانی زمانی شەڕ بەسەر چووە کەس لە شەڕدا براوە نیە..
زۆر بەوردی سەرنج بدەن نزیکەی (۲٦)جار وشەی دەستوری بەکار هینا وەک تاکە میکانیزم بۆ چارەسەر دەبێت تاکە رێگاو کۆتا ڕیگا مان دەستوور بێت،مافی کورد لە دەستوردا پاریزراوە ئەوەی کوردی ناچار کرد ریفراندۆم بکات سەرەڕای مافە نەتەوەییەکەی پێشێل کردنی دەستورە بە دریژایی ۱۲ ساڵی پاش نوسینەوەی دەستور کە کورد رۆلی گەورەی لە نوسینەوەی دا گێڕاوە .ئەم پەیامەی ئەمرۆ پەیامی ئاشتی بوو بۆ نێوخۆ ی ماڵی کوردو بۆ عێراقیش بەهەمان شێوە .
سەرکردایەتی عیراق یاری بە هەستی فەرمانبەرانی کورد دەکات لەسەر دابین کردنی موچە یاسای بودجەی سالی ۲٠۱۸ پریەتی لە گالتەجاڕی بۆ خەلکی کوردستان .نوێنەرانی کورد لە بەغدا باش لەم ڕاستیە گەشتون کە بەغدا مافی کورد پێشێل دەکات موچە نادات شەڕی دەوێت.
کاک نێچیرڤان بە ڕاشکاوی سیحری موزایەدەی عێراق و نوێنەرەکانی عبادی لێرە بەتاڵ کردەوە گەر موزایەدە ناکەن و یاری بە چارەنوسی خەڵکی کوردستان ناکەن فەرمون بە پێی سیستمی بایۆمەتری موچە بنێرن.
ئامادەیی دەربرینی کاک نێچیرڤان بۆ گەراندنەوەی وەزیرەکانی گۆڕان جانبێکی پڕ ئاشتیانە بوو لە پەیامەکەیدا تا کۆدەنگی لەناو هێزە سیاسیەکانی کوردستان دروست بێت.
کارزان سلام
Top