سەرۆك بارزانی، بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بە جیهانی گووت كە كوردستان خاوەن وتاپۆی هەیە
November 7, 2017
وتار و بیروڕا
هەموو جیهان شاهیدی ئەو راستییەن كە گەر قارەمانیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە رێبەرایەتی سەرۆك بارزانی ، سەڵماندیان كە پارێزەری مرۆڤایەتی و ئاشتی و سەقامگیرین لە نەك تەنیا لە عێراق بەڵكو لە ناوچەكە و هەموو دونیا ، بۆیە هێرشكردنە سەر پێشمەرگە لە لایەن رژێمە داگیركەرەكان بە مانایی نەمانی ئاشتی و تەناهییە لە هەموو دونیا .پێشمەرگە لەهەموو سەردەمەكاندا بەرگری لە حەقانییەت و ئازادی و دیموكراسی كردووە. سەرۆك بارزانیش هەر لەمنداڵییەوە چەكی پێشمەرگایەتی كردۆتەشان و تائەمڕۆش شانازی بە پێشمەرگایەتی و ناوی پێشمەرگەوە دەكات و لەشەڕی دژی داعشیشدا هەر لەسەرەتاوە سەرپەرشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات و لەناو سەنگەرەكاندا لەگەڵ پێشمەرگەدا دەمێنێتەوە و لەگەڵ پێشمەرگەشدا بەرگری و پێشڕەوی دەكات, كە ئەمەش هێندەی دیكە ورە و ئیرادەی بە پێشمەرگە بەخشیوە لەسەركەوتنەكانیدا بەسەر ئەو هێزە تیرۆریستییەدا. ناكرێت پێگەو رۆڵ و كەسایەتیی سەرۆك بارزانی بێنینە ئاستی هیچ سەركردە و سەرۆكێكی وڵاتان و نەتەوەكانی دی ,چونكە ئەوان سەرۆك و سەركردەی وڵاتانی خۆیانن و خاوەن دەوڵەت و سەروەریی خۆیانن و , ئەوان دێن و دەڕۆن و وڵاتەكانیان هەر بە پارێزراوی دەمێنێتەوە , بەڵام سەرۆك بارزانی رێبەرایەتی نەتەوەیەكی چەوساوەو بێ دەوڵەت دەكات لەپێناو وەدیهێنانی كیان و دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان و, ئەركی ئەو قورستر و جیاوازترە لە ئەوانی دی . پێویستە هەموومان دڵسۆزانە پشتیوانی لە هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی بكەین و هەموو ناكۆكی و جیاوازییە سیاسی و فیكرییەكانمان وەلاوە بنێین و دەست لەناو دەست بەرەو وەدیهێنانی مافی رەوای گەلەكەمان و ئامانجە مەزن و پیرۆزەكە هەنگاوبنێین و دەسكەتەكان بە یەكریزی و یەكدەنگیمان بپارێزین و ئەمەش كیلیلی سەركەوتنە.
پارتی و بارزانی هاوشانی دڵسۆزانی ئەم گەل و نیشتمانە بەردەوام لە سەنگەردان دژی هەموو دوژمنان و نەیارانی مەسەلەی كورد، بۆیە هەروەك چۆن لە پاراستنی كوردو كوردستان دا پێشەنگ بوونە بە هەمان شێوازیش لە بڕیاردان دا دەبێ پێشەنگ بن، چونكە بڕیاردەری وڵات پێویستە كەسایەتێكی سیاسی و لایەنێكی سیاسی ئەمین و دڵسۆز نوێنەرایەتی بكات.
بەدرێژایی مێژووی سیاسی كورد، هەرەشەكانی نەیارە ناوخۆییەكانی كوردستان بە گشتی ئەگەر زیاتر نەبن لە هەرەشەی دەوڵەتە داگیركارەكانی كوردستان، بێگومان كەمترنین، بۆیە پێویستە رۆڵەكانی میللەتەكەمان زۆر وریا بن و دۆست و ناحەزانی خۆیان لە یەكتر جیابكەنەوە، چونكە ئەوەی پارتی و بارزانی هەوڵ و تێكۆشینی بۆ دەكات مەسەلەیەكی نەتەوەیی و نیشتمانییە و بۆ بەختەوەری هەر تاكێكی كوردە لە هەموو بەشەكانی كوردستان بێ جیاوازی، وە ئەگەر بمانەوێ ویژدانی خۆمان ئاسوودە بكەین دەبینین ئەوەی بارزانی لە پێناو سەرخستنی كورد و كوردستان دا كردویەتی و دەیكات هیچی كەمتر نییە لە رابەرە گەوەركانی مێژووی وڵاتان. بەرپرسیاریتی و خزمەتكردن بە گەل و نیشتمان لای بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان لە رابردوو و لە ئێستاش دا وەك ئەركێكی پیرۆز و شەرفمەندانەی نیشتمانی بووە، هەر بۆیەش ئەركی پارتی و بارزانی و هاوسەنگەرەكانیان و دڵسۆزانی وڵات نزیك بۆتەوە لە ئامانجی كۆتایی و دوژمنان و نەیارانیش تا دێت هەرشەكانیان زیاتر و زیاتر دەبن. ئەگەرچی هەنگاوەكانی سەربەخۆی كوردستان لە كۆتایی دان و چاوەڕوان دەكرێت ئەو خەونە لەمێژینەی كورد هەوڵی بۆداوە بەزوویی بەنسیبی خەڵكی كوردستان بێت، بەڵام هێشتاش پێویستە رۆڵەكانی میللەتەكەمان لە هەموو كات زیاتر چاوكراوەبن و بە ئەقل و لۆژیك بیر بكەنەوە و نەكەونە ژێركاریگەری راگەیاندنە فریودەرەكان و بەیەك دەست و بڕواوە خەونی ئەو كەسانە بخەنە گۆڕ، كە دەیانەوێت جارێكی تر كوردستان بەرەو دواوە بگەرێننەوە و كورد بۆ ماوەی سەد ساڵی تر ببێتەوە كۆیلەی دەوڵەتە داگیركارەكانی كوردستان.