عـێراق دوای سـەرگـەردانـی سـیاسی عـەبادی
November 6, 2017
وتار و بیروڕا
پـێشـێـل کاریـەکانی بەغدا بۆ سەر دەستورو دیسان بەناوی دەستور چەسپاندنی دەسەڵاتی فیدڕالی لەو ناوچانەی کە بەدرێژای مێژوو دیکتاتۆرەکانیش نەیان توانی دەسەڵاتیان تێدا ئارام بچەسپێ، دۆخەکە دژوار تر دەکات لەوەی هەیە، چونکە ئەوەی ئێستا دەبینرێت عەبادی توشی سەرگەردانی سیاس بووە، بیری چۆتەوە کە بەبەراورد لەگەڵ سەردارانی پێشووی عێراق گەلێک ڵاوازترە.
راستە کە دونیا بێدەنگ بوو لە ڕووداوە سەربازیەکانی نێوەن پێشمەرگەو میلیشا هاوردەو ناوخۆییەکانی عێراق، بەڵام زیاتر لەوەی هەیە، عەبادی گوێ بە دونیا نەدات، بەتایبەت کە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ئاماددەی گفتووگۆیان هەیە، عەبادی ئەمـڕۆ بەناوی دەستور بۆ ریـش هاتوو سـبەی سمێلی لەسەر دادەنێت.
هەوڵەکانی عەبادی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێم، دەست بردنە بۆ ئاگرێک کە سوتانی گەورەی لێدەکەوێتەوە تابە ئاستی خۆ سوتانیشی دەگات، ئافەرینی ئێران ئێستا لە بیری عەبادی بردۆتەوە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاو ئەنجومەنی ئاسایش دەلێن هەرێمێکی بەهێز کوردستانمان دەوێت لە چوارچێوەی عێراق، دەی هەرێمێکی بەهێز بە ئابوریەکی لاوازی نێو بودەی ۲۰۱۸ـی عێراق دروست نابێت.
ئەگەرچی خێرای رووداوەکان دەرفەتیان بەبەردەم خوێندنەوەو پێشبینی نەهێشتۆتەوە، بەڵام باوەڕمە عێراق بەهۆی بڕیارە تائیفی و تۆتالیتاریەکانی گورزێکی گورچک بڕ دەدات لە پێگەی شیعە، بەتایبەت کە ئێستا لەنێو سێرەی ئەمریکاو ئەوروپاو وڵاتە سونییەکانن.
هێندەی گرنـگەو بۆ کورد پێویستە خۆخڕکردنەوەو یەکگوتاریە بۆ دەست گرتن بەو حکومەتەی کە هەیە و جێی ئومێدی کوردانی چوار پارچەی کوردستانە، هەر مەترسیەک بۆسەرهەرێم و بەئاقاری هەلوەشانەوەی یان مامەلەیەکی نا لایەق لەگەڵ کوردستان، گەڕانەوەی نوێنەرانی کوردی لە بەغدا پێویستە.