سەرۆك بارزانی، تێكشاندنی پیلانگێرییەكان و بەرەو ئاسۆیەكی روون و لووتكە..
November 6, 2017
وتار و بیروڕا
پارتی و بارزانی هاوشانی دڵسۆزانی ئەم گەل و نیشتمانە بەردەوام لە سەنگەردان دژی هەموو دوژمنان و نەیارانی مەسەلەی كورد، بۆیە هەروەك چۆن لە پاراستنی كوردو كوردستان دا پێشەنگ بوونە بە هەمان شێوازیش لە بڕیاردان دا دەبێ پێشەنگ بن، چونكە بڕیاردەری وڵات پێویستە كەسایەتێكی سیاسی و لایەنێكی سیاسی ئەمین و دڵسۆز نوێنەرایەتی بكات.
بەدرێژایی مێژووی سیاسی كورد، هەرەشەكانی نەیارە ناوخۆییەكانی كوردستان بە گشتی ئەگەر زیاتر نەبن لە هەرەشەی دەوڵەتە داگیركارەكانی كوردستان، بێگومان كەمترنین، بۆیە پێویستە رۆڵەكانی میللەتەكەمان زۆر وریا بن و دۆست و ناحەزانی خۆیان لە یەكتر جیابكەنەوە، چونكە ئەوەی پارتی و بارزانی هەوڵ و تێكۆشینی بۆ دەكات مەسەلەیەكی نەتەوەیی و نیشتمانییە و بۆ بەختەوەری هەر تاكێكی كوردە لە هەموو بەشەكانی كوردستان بێ جیاوازی، وە ئەگەر بمانەوێ ویژدانی خۆمان ئاسوودە بكەین دەبینین ئەوەی بارزانی لە پێناو سەرخستنی كورد و كوردستان دا كردویەتی و دەیكات هیچی كەمتر نییە لە رابەرە گەوەركانی مێژووی وڵاتان. بەرپرسیاریتی و خزمەتكردن بە گەل و نیشتمان لای بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان لە رابردوو و لە ئێستاش دا وەك ئەركێكی پیرۆز و شەرفمەندانەی نیشتمانی بووە، هەر بۆیەش ئەركی پارتی و بارزانی و هاوسەنگەرەكانیان و دڵسۆزانی وڵات نزیك بۆتەوە لە ئامانجی كۆتایی و دوژمنان و نەیارانیش تا دێت هەرشەكانیان زیاتر و زیاتر دەبن. ئەگەرچی هەنگاوەكانی سەربەخۆی كوردستان لە كۆتایی دان و چاوەڕوان دەكرێت ئەو خەونە لەمێژینەی كورد هەوڵی بۆداوە بەزوویی بەنسیبی خەڵكی كوردستان بێت، بەڵام هێشتاش پێویستە رۆڵەكانی میللەتەكەمان لە هەموو كات زیاتر چاوكراوەبن و بە ئەقل و لۆژیك بیر بكەنەوە و نەكەونە ژێركاریگەری راگەیاندنە فریودەرەكان و بەیەك دەست و بڕواوە خەونی ئەو كەسانە بخەنە گۆڕ، كە دەیانەوێت جارێكی تر كوردستان بەرەو دواوە بگەرێننەوە و كورد بۆ ماوەی سەد ساڵی تر ببێتەوە كۆیلەی دەوڵەتە داگیركارەكانی كوردستان.