پڕۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراق تووشی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬ھاتووە!

پڕۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراق تووشی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬ھاتووە!
پڕۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراق تووشی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬ھاتووە و پێویستی‮ ‬بە فۆڕمۆڵێکی‮ ‬چارەسەری‮ ‬ھەیە، ململانێکانی‮ ‬عێڕق ھێندە سەخت و دژوارن ھیچ ئاسۆیەکی ڕوون‮ بۆ ‬چارەسەریی‮ ‬نابینرێت، ھەلی‮ ‬پێکەوە ژیان بۆ پێکھاتەکانی‮ ‬عێراق بوونی‮ ‬نەماوە.
لە دوای‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬ڕزگارکردنی‮ ‬عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە، شیعەکان حاکمی‮ ‬ڕەھان، بەڵام نەیانتوانیوە کێشەکانی‮ ‬عێراق چارەسەر بکەن، لەوەتەی‮ ‬کورد بە عێراقەوە لکێنراوە لەگەڵ حکوومەتی‮ ‬ناوەند لەکێشەدا بووە، لە عێراقدا قەیرانی‮ ‬متمانە و پێکەوەژیان ھەیە.
لەوەتەی‮ ‬ئەم دەوڵەتە دروست بووە ‬خواست و ھیواکانی‮ ‬خەڵکی‮ ‬کوردستان کراوەتە قوربانی‮ ‬یەکپارچەیی‮ ‬خاکی‮ ‬عێراق، دوای ئەوەی بە پیلانێکی ناوخۆ و دەرەکی، ئەو کارەساتەی لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە ڕوویدا، تەنیا پیلانێک بوو لە دژی گەلەکەمان ئەنجامدرا بۆ گۆڕینی ھاوکێشەی سیاسی، بەداخەوە بێدەنگیی وڵاتانی ھاوپەیمان خەمەکەی قووڵتر کردووە.
گۆڕانکارییەکان بەخێرایی تێدەپەڕن، عێراقی شیعی دەبێت خۆی یەکلای بکاتەوە لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا ئەمەش کارێکی ئاسان نابێت بۆی ئەگەر ئەمریکا ھەڵبژێرێت چونکە دەزانێت ئەمریکا وڵاتێکی دەوێت دوور بێت لە دەسەڵاتی ئاینزایی، ئەمەش بۆ عێراق ئەستەمە.
گرنکە میلـلەتی کورد بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکات و لە ھەوڵی ئەوەدابێت سەرنجی وڵاتانی دونیا بخاتە سەر ڕووداوەکانی ئەم دواییە، بۆ لە باربردنی پیلان و گەلەکۆمەکی داگیرکەران، لە ھەموو کاتێکی دیکە زیاتر پێویستیمان بە یەکریزی ھەیە، نەخاسمە لە بارودۆخێکی مەترسیدار و ھەڕەشە ئامێزی داگیرکاری و دووبارە ئەنفالکردندا، کشانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە وگەڕانەوەی ھێزەکانی عێراق بۆ ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم تەواوکەری ئەو پلانە بوو کە ڕۆژێک پێش ڕیفراندۆم ویستیان جێبەجێی بکەن بە ھاوکاری وڵاتی ئێران و عێراق و بەشێک لە سیاسیەکانی ھەرێم کە ئەوکات توانرا بەھەر شێوەیەک بێت ڕێگری لێبکرێت بەڵام بەداخەوە لە کۆتایدا جێبەجێ کراو دەرئەنجامەکەیمان بینی.
لە وەتەی کورد ھەیە لە بەرانبەر وەرگرتنی کۆمەڵێک ئیمتیازات، لە لایەن وڵاتە زلھێزەکان و ناوچەکە وەکو کارتی فشار لە دژی یەکتر بەکار ھێنراوە.

Top