داستانی پردێ لێكه‌وته‌ی كه‌وتنی كه‌ركووك ده‌گۆڕێ
November 4, 2017
وتار و بیروڕا
كه‌وتنی كه‌ركووك ، په‌ندێكی دیكه‌یه‌و له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی جیهان دا، هه‌رهیچ نه‌بێ له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی ده‌رودراوسێی تورك ، عه‌ره‌ب ، فارسی هه‌میشه‌تینو به‌شكستی كورد ، له‌مێژوو دا هه‌ر له‌كورد روویداوه‌و دیاره‌هه‌ر له‌كوردیش رووده‌دات .
16 ی ئۆكتۆبه‌ر ، ئه‌و رۆژه‌ی جیهانی هه‌ژاند ، كوردی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی هه‌تیووی تێهه‌ڵدراوی باڵشكاوی په‌راگه‌نده‌ی نێو مێژووی خۆی ، نارده‌وه‌و غلۆری كرده‌وه، نێو ناته‌بایی و په‌تركه‌و زاڵبه.
16 ی ئۆكتۆبه‌ر، وه‌ك چۆن جۆرێك له‌سه‌رسورمانی تێدایه، ئاواش هه‌ندێ راستی شاراوه‌ی له‌ناوخۆیدا مه‌ڵاس داوه، به‌راده‌یێ ناخی تاك و كۆمه‌ڵگای كوردستانی هه ڵته‌كاند ، دۆست و دوژمنیشی سه‌رسام و نیگه‌ران كرد .
كه‌وتنی كه‌ركووك ، ته‌نیا له‌به‌ر هێرش و په‌لاماری سوپای زه‌به‌لاح و بێشوماری تاران و به‌غدا و بێ ده‌نگی ئه‌مریكاو پشتێكردنی له‌دێرینترین هاوپه‌یمانی نه‌بوو ، هه‌روا داگیركردنی خورماتوو وكه‌ركووك له‌ترسی پرچه‌كی حه‌شدی به‌غداو پاسداری تاران و حزب الله‌ی به‌یروت نه‌بوو به‌جۆره‌ها چه‌كی پێشكه‌وتووی ئه‌مریكی و غه‌یره‌ئه‌مریكی،ئێرانی و تورانی و حه‌شدو مه‌شدی ئه‌م به‌رو ئه‌وبه‌ر ، هه‌روا له‌نا ئاماده‌یی و غه‌فڵه‌تگیری،و ته‌نانه‌ت له‌ترسنۆكی و نابه‌له‌دی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان نه‌بوو ،له‌به‌رگری كردن و،پاشان بۆ تێكشاندنی هیلالی شیعی و ئه‌براهامزی ئه‌مریكی .
به‌لكو په‌تای (ده‌رده‌كورد)ی ، مه‌حمود زامداره، له‌خامه‌ی خانی تنۆك تنۆك داچۆراوه‌بۆ 16 ی ئۆكتۆبه‌ر پێرۆكه‌بووه .
ئه‌و په‌تاییه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی به‌ر له307ساڵ پێش ئێستا به‌نه‌بونی (ئیتیفاق و ئینقیاد ) ناوی دێنێ :
گه‌ردێ مه‌هه‌بوا ئیتیفاقه‌ق .. پێكرا ده‌كرد ئینقیاده‌ك
گه‌ر ئه‌وسا به‌ر له300ساڵ وابوایه حاڵی كورد له16ی ئۆكتۆبه‌ر وانه‌ده‌بوو،له‌مێژبوو ده‌وڵه‌تمان ته‌كمیل ده‌بوو،بێ دین و دونیاش نه‌ده‌بوین ، له‌غولامی رۆم و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌میش رزگاریمان ده‌بوو . برایانی موسلمان وا شۆفینییانه‌پڕیان نه‌ده‌داینێ و وا له‌قوڵایی فه‌رهه‌نگی ئه‌نفال كردنا بۆ قڕكردنمان شاڵاویان به‌جۆش و خرۆشتر نه‌ده‌بوو..!!
ئه‌سه‌ف بۆرۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر .. چۆن ده‌رده‌كوردی زامدار ته‌نیا هه‌ر ئه‌و خه‌م و خه‌فه‌ته نه‌بوو شه‌وانه‌به‌رۆكی هێمنی شاعیری ده‌گرت و له‌دوای نسكۆی ئه‌یلوول دا شیوه‌نی (ناڵه‌ی نه‌ی و جودایی )پێ نووسی ، به‌ڵكو وا بۆزۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئێمه‌مانانیش، له‌دوای (گه‌یشتنه‌ترۆپی ئاره‌زوو ) به‌ئازادی و ده‌نگ دان بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و بنیات نانی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌نێو وه‌حیشیگه‌رایی ده‌رو دراوسێی و پشتێكردنی هاوپه‌یمانان و په‌رته‌وازه‌یی نێو ماڵی كوردی ده‌رده‌داربه‌كرمی دار ، وه‌ك هێمنی شاعیر شیوه‌نی ده‌رده‌كورده‌كه‌ده‌گێرین :
شیوه‌نی من شیوه‌نی كوردی بێ به‌شه
ئه‌و گه‌له‌ی حاشای لێ ده‌كه‌ن و هه‌شه
له‌كاتێكدا ، ئه‌وراستییه‌مان له‌به‌ر چاوه‌ئه‌وه‌ی له‌تووزخورماتوو ، شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16روویدا , ئامانج لێی كه‌ركووك بوو ، ئه‌وه‌ی له‌رۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ریش له‌پردێ روویدا ، ئامانج لێی هه‌ولێر بوو . ئه‌و هه‌ولێره‌ی گرێكوێره‌ی عه‌بادی و سوپای پاسداران بوو ، به‌ربه‌ست و رێگری كه‌ریدۆری ئێران بوو بۆ سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌راست . له‌هه‌ولێریش ئامانج لێی بارزانی بوو ، ئه‌وبارزانی یه‌ی كوردی به‌جیهان ناساند تێگه‌یشتنی ئه‌وان دا ئه‌وه‌یه‌كرۆكی مه‌به‌ست ئه‌و ، رابه‌ری بیری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵگری رێباز و هزری ( من كوردم ، كه‌واته‌له‌نێو ڕۆم و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م ، من هه‌م ) .
گه‌ر ئێستا پاسدار‌و حه‌شد له‌كه‌ركووك و شنگاڵ بن ، عه‌بادی و هاوه‌ڵانی سه‌رمه‌ستی نه‌وتی كه‌ركووك بن ، هێشتا زووه‌به‌غدا ئاهه‌نگی مه‌زنی سه‌ركه‌وتن بگێڕێ ، هێشتا له‌نێو شكستی مه‌زنی دا له‌داستانی پردێ له‌نێو‌گیانه‌ڵادایه‌و له‌پردانه‌میدیای كوردیش ( رووداو كوردستان 24 ) به‌نموونه‌و تیرۆكردنی رۆژنامه‌نووس ئه‌ركان شریف به‌و شێوه‌درندانه‌یه‌ی بینیمان جگه‌له‌وه‌ی نه‌یتوانی فه‌رهه‌نگی شۆڤینیانه‌و دیكتاتۆریانه‌ی خۆی بشارێته‌وه، له‌ككه‌یه‌كی تری شه‌رمه‌زاری به‌به‌رۆكی به‌غدا وه‌كرد ، بۆیه‌وا نێو شه‌رمه‌زارییا شاڵاو دێنێ بۆ سحێلاو پیشخابور و سنوور .
مه‌كگۆرك له‌خه‌وی غه‌فله‌تی دیداری ژووری سه‌ربازی بارزانی له‌سحێلا به‌ر له‌ریفراندۆم باگادێنێ و تێله‌رسن به‌هۆش خۆی دێنێته‌وه‌و به‌راده‌ی ئه‌وه‌ی ، داستانی پردێ ئه‌م لێكه‌وته‌ی بۆ ئه‌مریكییه‌كان لێ ده‌كه‌وێته‌وه:
له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا رووسیا جگه‌له‌وه‌ی قونسڵخانه‌یان له‌هه‌ولێر داناخه‌ن و له‌گرێبه‌سته‌نه‌وتییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر په‌شیمان نابنه‌وه، به‌به‌ستنی گرێبه‌ستی تازه‌ش درێژه‌به‌كاره‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن . هه‌روه‌ك رۆژی 23ی ئۆكتۆبه‌ر سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا وای گوت ، له‌په‌یامه‌كه‌شی ڕووی قسه‌ی له‌به‌غدا بوو .
هه‌ر له‌لێكه‌وته‌ی تری دوای داستانی پردێ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئێواره‌ی رۆژی 23ی ئۆكتۆبه‌ر ئیمانۆیل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌ی گوتراوه‌و نه‌زانراوه، ده‌رهاویشته‌ی نه‌زانراوی تیایه، ئه‌مریكایان ناچاركرد یا روونتر بڵێن تیله‌رسه‌نی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایان ناچار كرد به‌دوو په‌یام بێننه‌وه‌هۆش و هۆشداریش بداته‌به‌غدا و تاران و به‌ره‌ی حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی سلێمانی . بۆ ناوخۆی كوردستان به‌پێكهاته‌سیاسییه‌كانیه‌وه، ده‌بێ پشتیوانی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن . ئێواره‌ی رۆژی 3ی ئه‌م مانگه‌ش رێكس تێله‌رسه‌ن له‌په‌یوه‌ندییه‌ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی بۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، پشتیوانی خۆی بۆ ماڤه‌ده‌ستوورییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوپاتكرده‌وه.
ئه‌مانه‌گه‌ر باگا هاتنی ئه‌مریكا بن له‌خه‌وی غه‌فله‌تی به‌رژه‌وه‌ندییان له‌دوای داستانی پردێ له20ی ئۆكتۆبه‌ر . ئه‌وه‌ی دۆست و دوژمن ده‌بێ بیزانێ قاره‌مانانی داستانی پردێ ، خودان ئه‌زموون و هه‌ڵگری كه‌لتووری داستانی كۆڕێێ ناو جه‌رگه‌ی كۆڕه‌وی 1991ن .
گه‌ر داستانی كۆڕێ بریاری 688 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی پێ له‌دایك بوو ، داستانی پردێ بریاری مه‌زتر له688 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی لێده‌كه‌وێته‌وه.
كورد گوته‌نی ڕۆژان ، ڕۆژی له‌دوایه، سه‌ر ده‌مێنێ ، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌مه‌زنه‌ش ، له‌دوای داستانی قاره‌مانه‌ی پردێ ده‌بینێ .