پێشمەرگە، لە پێناو پاراستی شکۆ و کەرٍامەتی کوردوکوردستان خوێن و گیانی دەبەخشێ ..

پێشمەرگە، لە پێناو پاراستی شکۆ و کەرٍامەتی کوردوکوردستان خوێن و گیانی دەبەخشێ ..
شکۆ و سەربەستی و سەرفرازیی نەتەوەیەک باشترە لە خۆشگوزەرانی ، کۆیڵەبوون و ژێر دەستی ، بۆیە ئەمرۆ پێشمەرگە، ھەڵگری ئەو خەسلەتانەیە ئەوەش وایکردووە کە دوژمنانی کورد بە گەورەترین کۆسپی بەردەم پیلانەکانی ببینێت .پێشمەرگە، ئەو قەڵغانە پۆڵایینەیە کە بە درێژایی مێژوویی خەباتی رزگاریخوازی گەلی کوردستان قارەمان گیانی خوی فیدای خاک و ولات گەلەکەی کردوە خاوەنی ھەست و بیریی نەتەویی و نیشتیمانیە خاوەنی ئیرادەیەکی پولاینە،پێشمەرگە لە لاپەرەکانی مێژووی گەلی کورد بە سەرکەوتن و داستانەکانی پێشمەرگە نوسراوەتەوە مێژووی گەلی کوردپڕە لە سەروەری پێشمەرگە،ھەر بویە پێشمەرگە لە لای تاک بەتاکی نەتەوەی کورد بە وڵات پارێزو نیشتیمان پەروەر دەناسرێت ،ھەموو چرکەیەکیش گیانی لە سەر دەست بوە بۆ پاراستنی گەلەکەی بە بێ جیاوازی رەنگەکان و خاک و وڵاتەکەی ئەو گەلەیی ھەمیشە لە لایەن دوژمنانی کوردستان غەدری لێکراوە ، پێشمەرگە ھیچ کاتێک ئەم غەدرەی قبۆ ل نەکردووە لە سەر گەلەکەی وە غەدریش لە کەس نەکردوە ،لەم پێناوەشدا دەریایەک خوێنی رشتوە ،بەڵام بەداخەوە ئەمروکە کەسانێکی نامسۆل کە دڵ ودەرونیان بەتاڵە لە ھەست و بیری نەتەوەی نیشتیمانی ئەوەی پەیوەندی بە ھەستی نەتەوەی وە ھەبێت خوی لێ بە دوور دەگرن ،بەلام بە قسە زور خویان بە نەتەوەی دەردەخەن .بۆیە دوژمنان باش ئەو راستییە دەزانن کە پێشمەرگە، قەڵا و چیاییەکی پۆڵایینە کە دوژمنانی تووشی ھیستریا و سەرلێشوایی کردەوتەوە ..
کورد زیاتر لە ١٠٠ ساڵە خەبات دەکات تا ژێردەستی وپاشکۆیی رژێمی عێراق رٍەتبکاتەوە ..وا دیارە دەسەڵاتدارانی رژێمی مەزھەبی بەغدا ، پاڵپشتی کردنی خامنەیی بوغرایانی کردووە بەوەی بە ھەرٍەشەکردن و ئابڵوقەدانی گەلی کورد ، شکۆ و ئیرادەی میللەتێک کە دەیان ساڵە لە پێناو رزگاری و پاراستی شوناس و ئازادیخوازی سەدان ھەزار قوربانیی بەخشیووە نادیدە بگرێت و بەخەیاڵی پوچ و خاویان ژێردەستی و دەسەڵاتی تاکرٍەویی خۆی بسەپێنێت.

مێژوو شاھیدە ساڵی ١٩٩١ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کەرکووکی ئازاد کرد، دواتر بە چرای سەوزی وڵاتە بەرژەوەندیخوازەکان عێراق کەرکووکی داگیرکردەوە، لە ساڵی ٢٠٠٣ دا جارێکی دیکە کەرکووک لەلایەن ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ئازاد کرایەوەو پاشان ھاوپەیمانان وایانکرد بکەوێتەوە دەست عێراق، لە ٢٠١٤ دا جارێکی دیکە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کەرکووکی ئازاد کردەوە، تا لە رۆژی ١٦ / ١٠ / ٢٠١٧ جارێکی دیکە بەپێی پیلانێکی ناوچەیی و بە چرای سەوزی ھاوپەیمانان لەلایەن حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکان داگیرکرایەوە، ئەو راستییانە ئەوەمان پێدەڵێن کەوا گەلی کوردستان ھیچ کاتێک دەستبەرداری کەرکووک نابێت و ئەم حاڵەتەی ئێستاش نابێتە ئەمری واقیع.
تەواوی مێژووی کوردستان بەرخۆدان و کەوتن و ھەڵسانەوە و تێھەڵچوونەوەیە، گەلی کوردستان ھەمیشە لە نائومێدییەوە مەزنترین ئومێدی بۆ داھاتوو بینا کردۆتەوە، بۆیە ئەم حاڵەتەی ئێستاش بەرامبەر ویستی ھەقخوازانەی گەلی کوردستان دەپووکێتەوەو کۆتایی پێدێت، بەڵام لێرەدا پێویستە لەخۆمان بپرسین: بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو پیلان و ھەڕەشانە و دەربازکردنی ئەم رەوشە چی بکەین؟ لە وەڵامدا پێویستە:
- بۆ وەستانەوە بە رووی ئەو پیلان و ھەڕەشانە لەسەر ھەموو لایەکمانە یەکدەنگ و یەکڕیز بین و ناوماڵی کوردستان بە زووترین کات رێکبخەینەوە، ئەمەش ئەرکی بەپەلەی نەتەوەیی و نیشتمانی ھەموو لایەکمانە و پێویستە بە جددی کاری بۆ بکەین، لەم پێناوەدا پێویستە بە زووترین کات چەترێکی ھاوبەش بۆ تەواوی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پێکبھێنرێت و ھەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەژێر ئەم چەترەدا کۆببنەوە و ھیچ لایەک پەراوێز نەخرێت، ئەمەش دەبێتە فاکتەرێکی بەھێز بۆ رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردستان و ھێنانە کایەی یەکڕیزی و یەکدەنگی و، لە ھەمان کاتدا دڵنیاییەک بە گەلی کوردستان دەدات بۆ داھاتوو.
دەبێ داگیرکەران و بەتایبەت رژێمی بەغدا و تاران راستییەک بزانن کە ھەر کوردێکی دڵسۆز لە پێناو خاک ونیشتیمانی خوێن و گیانی دەبەخشێ و رێگە نادات پۆستاڵی گڵاویی ھیچ داگیرکەرێک لە سەر نیشتیمانی کوردستان بمێنێتەوە و بە ھەموو توانایەکەوە بە باوەری یان کوردستان یا نەمان رووبەرووی ھەر دوژمنێکی داگیرکەر و لە سەر ھەر ناوێک دەبێتەوە .
میللەتی کورد، پەیمان و بەڵێنێکی بە کوردستان داوە کە ئەویش سەربەخۆیی کوردستانە بە "بەڵی"، لە ژێر ھیچ گۆشارێکدا پاوشگەز نابێتەوە ـ چۆن بۆ ھەموو گەلان ئەو مافە رەوایە بۆ ئێمەش دەبێ رەوا بێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرپرسیارە لە روودانی ھەر جەنگێکی نەتەوەیی ،چونکە ئەمجارەیان کورد لە ژێر ھیچ ھەرٍەشەیەک رازی نابێ خاکی داگیر بکرێت و مافەکانی پاشگۆی بخرێت .
Top