لە ناوچەیەکی پرکێشەدا ،سەرۆک بارزانی،وەک قەڵایەکی پوڵایین رووبەرووی داگیرکەران بۆتەوە ..

لە ناوچەیەکی پرکێشەدا ،سەرۆک بارزانی،وەک قەڵایەکی پوڵایین رووبەرووی داگیرکەران بۆتەوە ..
سەرۆک بارزانی تەنیا سەرکردەی باشووری کوردستان نەبووە، بەڵکوو سەرکردە و مەرجەعی سیاسیی بووە بۆ ھەموو پارچەکانی کوردستان، گوتی: ”ئەوان زۆر نیگەرانن بەوەی کە بارزانی رەتی کردەوە بەردەوام بێت لە پۆستەکەی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بارزانی ئیرادەیەکی بەھێزی پێ داون، کە دەتوانن بۆ گەیشتن بە مافەکانی گەلی کوردستان ڕژدتر بن و ھەنگاوی باشتری بۆ بھاوێژن.پێشمەرگە،سەرۆک بارزانی سەرکردەیەکی بوێر و ئازا و خاوەن بڕیاری خۆی بووە، بە پڕۆسەی ڕیفراندۆم سەلماندی کە تەنیا سەر بەخۆی بووە و سیاسەتی تەنیا بۆ گەلەکەی خۆی کردووە، سەرەڕای ئەو تەحەدییە زۆرانەی لەبەرامبەری ھەبوو، بەڵام بەرگەی گرت، ئەوەتا ئێستا بارزانی لە سەرۆکی ھەرێمەوە وەکوو مەرجەعێکی باڵای سیاسی و نیشتمانی بۆ ھەموو پارچەکانی دیکەی کوردستان سەیر دەکرێت..داگیرکەران و نەیارانی کورد و مافەرەواکانی ساڵانێکی زۆر ھەوڵیانداوە و بەردەوامن بە ھەر پیلان ومەرٍامێک بێ رێگری بکەن لە گەیشتنی کورد بە ئامانج گەورەکەی کە بە دەوڵەتبوونی کوردستانە . ھەر وەک چۆن بینیمان دوای ئەوەی لە ھەوڵەکانیان بۆ تیکدانی ئەزموونی کوردستان بە ناوی ئۆپۆزسیۆن بوون و داکۆکیکردن لە مافی خەڵک و دواتریش ھاوپەیمانی لەگەڵ دوژمن بۆ برینی بودجەی کوردستان و بە تایبەت پێشمەرگە زەمینەسازیان دەکرد بۆ لێدانی پێگەی کورد، وەک ئەوەی ھەستیان کرد بێ کە درەنگ یا زووسەرۆک بارزانی بریار لە سەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکات . بۆیە ھەموو ئەو لوغم و پیلانانەی کە دژی ئامانجەکانی سەرۆک بارزانی چێنرابوو ، لەو کاتەوە دەستی پێکردووە کە سەرۆک بارزانی پرۆسەی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانی کرد بە ھەنگاوی کردەیی، بۆیە ئەو لایەنە دەرەکییانەی وەک ئێران نایانەوێت سووریا و عێراق دابەش بێت و دەوڵەتی کوردستان دروست بێت، ئەو لایەنەی گوێڕایەڵی خۆیانە ئاراستەی دەکەن، تاوەکو پرۆژەی سەرۆک مسعود بارزانی بۆ دامەزراندنی دەوڵەت پەک بخات، یان لانیکەم بۆ ماوەیەک رایبگرێت، لەلایەکی دیکەوە ھەوڵەکان بۆ ئەوەیە پشتیوانیی دۆستەکانمان بۆ کوردستان ساردبکەنەوە و بەو جۆرە ئەو شکۆ و پێگەی ئێستا لە سایەی سەرۆک بارزانی بۆ کوردستان دروست بووە، بیگۆڕن بۆ ئەوەی دۆستەکانمان بڵێن: کورد ناتوانێت حوکمڕانیی خۆی بکات، یان بڵێن: کورد یەکڕیز و یەکگرتوو نییە و خۆیان لە ناوخۆدا بەردەوام شەڕی یەکتری دەکەن و شایستەی ئەوە نین پشتگیرییان بکەین و ببنە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان، بەڵام ئێمە قەناعەتمان بە سەرۆکی خۆمان ھەیە و دڵنیاین بە شێوەیەکی زۆر حەکیمانە چارەسەری ئەم بارودۆخە دەکات، ئەگەر ئەم ھەوڵە تێکدەرانەش بۆ ماوەیەکی زۆر کورت ئامانجە نەتەوەییەکە خاو بکاتەوە، بەڵام دەوڵەتی کوردستان لە ئایندەیەکی نزیک دەبینین و ئەم دەوڵەتەش ھەر لەسەر دەستی سەرۆک بارزانی دادەمەزرێت و رادەگەیەندرێت.
ھیچ لەوە چاوەروانکراوتر نەبوو کە سەرکەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و ئەنجامدانی رووبەرووی نارەزایەتی و ھەرەشە و چاوسورکردنەوەو ئەگەری ھێرش و ئابڵۆقەدانی ھەمەجۆری سیاسی و ئابوری و ئەمنی تەنانەت دەستدرێژی سەربانیش…دەبێتەوە. ئەمەش لەھەموو شوێنێکی دنیادا روویداوە، ئەوەی رووینەداوە ئەوە بووە کە جیابوونەوەکان بێ کێشەو گرفت، بێ چاوسورکردنەوە ھێرش و ئابلۆقەدان چووبێتە پێشەوە و بە ئاکام گەیشتبن. ئەوە ئەگەر بۆ جیابوونەوەو پرۆسیسی دەوڵەتسازی لە دنیادا، راستییەکی حاشاھەڵنەگر بووبێت، بۆ ھەرێمی کوردستان کە لەگەڵ دەسەڵاتێکی عروبی و شۆڤێنی نۆکەرو کرێگرتەی رژێمی ئێران و ھاوسێی وڵاتانی وەکو تورکیا و سوریا، رووبەرووە سەد بەرابەر راستە. ھەر لایەن و دەنگیکیش چاوەرێی ئەوە بێت یان بوایە کە دۆخەکە ئاسایی بێت و بابوەستین تا دەوڵەتەکانی ناوچەکەو عێراق و دنیا دەگەنە باوەرھێنان بە پشتیوانی لە ریفراندۆم و جیابوونەوەی کوردستان، لەخەوێکی قوڵدان و بەکردەوە ئەمە یانی سپاردنی ئایندەی سیاسی کوردستانی عێراق بەمەحاڵ و قبوڵکردنی دۆخی ئێستاو ئایندەی خراپترو ترسناکتریش. ئەوەی کەلەم نێوەدا جێگای رامان و سەرنجە دەنگی نەخێری ژمارەیەک حزبی شەرمنۆکی بودەڵەی وەکو حزبی گۆران و کۆمەڵی ئیسلامی و دەنگی نەخێری ئیلیتێکی سیاسی و ژمارەیەک نووسەرە، کە پێشتر و بەر لە ئەنجامدانی ریفراندۆم ماشێنی راگەیاندنی ترساندنی خەڵکی کوردستانیان لەدەستبرن بۆ ریفراندۆم خستەگەر… دیارە ھەموویان پێداگریان لەسەر ئەوە دەکرد کە ریفراندۆم ناکرێت، بەڵام ھێڵێکی گەرانەوەشیان دانابوو دەیان وت ریفراندۆم پرۆژەی تورکیایە بۆ دامەزراندنی قوبرسێکی تر، دەیانوت پرۆژەی ئەمریکی و تورکی و سعودییە بۆ بەرگرتن بە باڵادەستی ئێران لە ناوچەکە. دەیانوت ریفراندۆم جەنگ و کوشتار و ماڵوێرانی بەدوای خۆیدا دەھێنێت. دەیانوت ریفراندۆم نایاساییە چونکە پەرلەمان کارا نییە و پەرلەمان وەکو مەرجەع نەچۆتە پشتی. دەیانوت پەرلەمان کارا دەکەنەوە بۆ پەشیمان بوونەوە لە ئەنجامدانی ریفراندۆم. دەیانوت ریفراندۆم بەبێ ناوچە کێشە لەسەرەکان ناکرێت و زەمینەش لەو ناوچانە نییە بۆ ریفراندۆم. دەیانوت ئەم ریفراندۆمە موڵکی پارتی و بارزانییەو بۆ درێژکردنەوەی کورسی سەرۆکە، دەیانوت ناوماڵی کوردی!! ڕیک نییە، سازانی نیشتیمانی!! نییە، ئامادەیی!! نییە، ئابوریمان!! نییە، سوپای نیشتیمانیمان!! نییە، ….تاد. روون وئاشکرا بوو کە نەیارانی کورد و کۆیلەکانیان چەند کارو نەخشە و پیلانی شومیان بۆ رێگریکردن لە جێبەجێی کردن ئەو پرۆسەیە و گەیشتن بە مافی سەربەخۆیی کردووە .بۆیە کاتێک چاویان کردەوە رووبەرووی کابوسێکی ترسناک وشکستێکی بێ وێنە بوونەوە کە جگە لە پەلاماردانی کورد و کوردستان ھیچ رێگەیەکیان لە بەردەم نەمایەوە .
ئەو رژێم و داگیرکەرانەی کە تەنیا مافی ھاوڵاتیبوونیان بە میللەتی کورد رەوا نەدەبینی و بە ژێر دەستیان دەبینی و شۆرشی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بە رێبەرایەتی پێشمەرگە ،سەرۆک بارزانی وەرچەرخانێکی گەورە و مێژوویی لە سەر ئاستی رۆژھەڵاتی ناوین و ھەموو جیھان دروستکرد وپەیامی سەربەخۆیخوازی گەیاندە ھەموو دونیا ..سەرۆک مەسعود بارزانی کەتوانیویەیتی زۆر سەرکەوتوانە بەجیھان بلێت ھەموو کورد سەربەخۆی دەوێت لەلایەکی ترەوە ئەمرۆ ھەرێمی کوردستان لەئاستێکی باشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکاندایە بۆیەبابەتێکی زۆر ئاساییە لەکاتی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیدا زۆربەی ئەو دەوڵەتانە پشگیری ھەرێمی کوردستان دەکەن .نەیارانی کورد و بەتایبەتی ئەوانەی کەدژی سەربەخۆیی کوردستانن بانگەشەی ئەوە دەکەن کە شارەکانی ھەریم لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان مونوپولکراوە و ڕێگە بەحزبەکانی تر نادریت ئازادانە مومارەسەی کاری خۆیان بکەن، بەڵام رووداوەکان خۆی لەخۆیدا وەلامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کاتێک کە چەند کەسێک کە ژمارەیان لەژمارەی پەنجەکانی ھەردوو دەست تێپەرناکات دەتوانن لە ریکای جوراوجوری میدیای و چوونە نێوخەڵکەوە دژی پرۆسەیەکی پیرۆزی وەکو گشتبرسی دەوەستنەوە و بێ ئەوەی رێگریان لی بکرێت، ھەروەھا رێکخراوە جیھانیەکانیش شایەتی ئەوە دەدەن کە خەڵکی کوردستان بەوبەڕی ئازادیەو و بەبەرچاوی میدیا ناوخۆ بیانیەکانەوە دەنگیان بەبەڵی دا، ئەمە باشترین وەلامە بۆ نەیارانی سەربەخۆیی کوردستان.
ئەوەی گرنگە لەئێستا ھەرێمی کوردستان لەزۆربەی قۆناغەکانی بەرەو سەربەخۆبووندا سەرکەوتووە توانیویەتی ھەنگاوێکی زۆرباش بنێت ، ئەمە بێجگە لەوەی سەرکەوتنی پرۆسەی ریفراندۆم گەورەترین وەلامی نەیارانی کورد و کوردستان بووە، لەکۆتایدا دەلێم پێویستە سەرجەم ھاوڵاتیان زۆرباش ئەوە بزانن کە دەنگی بەڵێ گەورەترین نامەی کوردە لەمێژوودا بۆ ھەموو جیھان چونکە نەتەوەیی کورد ئەوەی سەلماند کە بۆ ھەتا ھەتایی سەربەخۆیی دەوێت و دژی پاشکۆیی و ژێر دەستییە و بە دەنگی ئاشتیخوازی میللەتێکە بۆ گەرٍاندنەوەی مافەزەوتکراوەکانی ..
Top