هه‌ڤاڵانی پارتی

هه‌ڤاڵانی پارتی
زمانپیسی و خیانه‌ت و په‌لاماردانی پیرۆزییه‌كانی كوردستان و حزب و رێبازه‌كه‌مان، شتێكی نوێی نییه‌ و چه‌ندین گرووپ و حزب و ده‌وڵه‌ت له‌ پشته‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ قێزه‌ونه‌ن، جگه‌ له‌ خۆفرۆشی هیچ شتێك به‌های نییه‌ لای ئه‌وانه‌.
ئێوه‌ وه‌ك پارتی و رێبازی كوردایه‌تیان كه‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ندترین قوربانی و خه‌بات و خوێن و سه‌ركه‌وتن و فه‌رهه‌نگی لێبورده‌یی و دیموكراسین، نابێ نابه‌رپرسانه‌ بچینه‌ ژێرباری ئه‌و زمانپیسی و خیانه‌تكارانه‌ی ویستیان وایه ئه‌و شانازییه‌ بوونی نه‌مێنێ كه‌‌ هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر و ژینگه‌یه‌كی گونجاوی بونیادنانی دیموكراسیه‌.
به‌رپرسیاریه‌تی پارتی و هه‌ڤاڵان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی، درێژه‌دانه‌ به‌ ئه‌و ئیراده‌ مه‌زنه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ سایه‌ی میلله‌ت و پێشمه‌رگه‌ و سه‌رۆك بارزانی بووینه‌ته‌ ئامانجی داگیركه‌ران.
بۆیه‌ ئارام و هێمن بن و چاوكراوه‌تر بن و ئێوه‌ ببن به‌ پارێزه‌رێكی دیكه‌ی پاراستنی یه‌كڕیزی و هێمنی و ئاسایش و پێكه‌وه‌ژیان.
Top