مسعود بارزانی پەروەردەی ڕێبازی کوردایەتی و قوتابی قوتابخانەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و خەمخۆری هەمیشەیی کورد و کوردستان ماندوومان کردویی ئێوە بە تەمەن بەرگریتان لە کوردستان کردوە لە شاخ و شارو جیهان داکۆکیتان لە مافی گەلێکی پڕ قوربانی و زەحمەت کێش کردوە هەمیشە بێ پشودان ، دڵنیاین لە دڵسۆزی و خەمخۆریت ، لە دوایی ڕوخانی ڕژێمێکی ستەم کارو ئیستعمار لە 2003 دا هەرێمی کوردستان وەرچەرغانێکی گەلێ مەزنی بەخۆیەوە بینی و جگە ئەوەی هەرێمی کوردستان نیمچە سەربەخۆیی خۆی وەدەست هێنابوو لە ساڵی 1992 بوە خاونی پەرلە مان و حکومەت ،، بەڵام لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس .. کوردستان دەرگایەکی بەڕوویی جیهاندا کردەوەو پەیوەندی دیپلۆ ماسی و ئاڵەو گۆڕی بازرگانی و سیاسی لەگەڵ جیهاندا هەبوو بەشێوەیەکی فراوان .. کورد بوە خاوەن کورسی کۆشکی سەرۆک کۆمار و دەستڵاتێکی ڕەهایی ... ئەمانەو زۆر شتی دی شۆڕشی کورد و تەمەنی تۆ خەباتی شاخ ئەو سەروەریانەی بە گەلی کوردستان بەخشی ... پێویستە هەمووان لایان ئاشکرابێت کە بۆ یەک چرکەش بە یەک ووشەش لای تۆ لە پیرۆزی و دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان نەفرۆشراوەو بێڕێزی بە شکۆی کوردستان و خوێنی شەهیدان و پێشمەرگە خاک نەکراوە هەمیشە خۆت بە قەرزاری گەل زانیوە لە سەرجەم گفتو گۆوکان لە ووتارو میدیاو جیهان پێشمەرگەو گەل دەسپێکی کارو هەنگاوەکان بوە کە داکۆکیت لێکردون ... ئاسودەین و ئاسودە ئەبین سەرۆکێک خاوەنی 72ساڵ تەمەن بەخشین و سەدان دەسکەوتی مەزنە بۆ گەلەکەی ،، دڵنیاین لەوەی کە لە سەرۆکایەتی هەرێم بێت یان لە پێگەی پێشمەرگایەتیەکەبێت هەر پارێزەرو خەمخۆرو حاکموو مەحکومی گەلێکی ستەم لێکراوی داگیر کراوی دەستی فرۆشیارو کریاری ،، دڵنیاین کە بەروحیش بێت ناهێڵی کە ئاواتی بێگانەو دوژمن و فرۆشیار و کریار بێتەدی و ڕزگارمان دەکەیت ... ئیدی کوردستان پێشمەرگەیەکی لە پشتە کە 72ساڵ تەمەنی کۆڵی نەدا و کۆڵ نادات گەر بە مەرگیش بێت بۆ تەنها یەک سەعاتیش بێت دەوڵەت دێتە ئەنجام و کوردستان پشوویی خۆی دەدات لە سەر دەستی ئەو پێشمەرگەماندوو نەناس و خۆنەویستە تەنها پشویەک ماندوو نەبی ئیمراتۆری خاوەن خەبات و مێژوو سەروەری خاک .