ئامانجی خەبات و تێکۆشانمان ئاشکرا و روونە ...

ئامانجی خەبات و تێکۆشانمان ئاشکرا و  روونە ...
میللەتی کورد دەیان ساڵە بەرچاویی روونە و ئامانجی خەبات و بەخۆدانی دیارە ئەویش لە پێناو رٍەتکردنەوەی ژێردەستی و گەرٍانەوەی خاک و نیشتیمانی داگیرکراوە و نەک ھیچی تر و ئیرادەی بەھێزە بۆ رووبەرووبوونەوەی پیلانگێرییەکان ..گشت کۆبوونەوە و وتارو کاردانەوەکانی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان، ئاماژەیەکی واقێکین کە سەربەخۆیی کوردستان چۆن وەک تیرێک لە نێو جەرگیان دا ئازاری داون و چەندە تووشی شۆک و ھیستریا بوونەتەوە .لە رابردووشمان بینیمان کە چۆن ھەوڵەکانیان لە رێگەی ھەندێک لایەن بەکرێگیراویی نێو کوردستان بە بەمەستی لاوازکردنی پێ"ەی کورد دەستپێکردبوو و نەیانتوانی سەرکەوتنی تێیدا بێنن و ھیچ رێگەیەکیان جگە لە دەستێوەردانی سەربازی نەما. کەرێککەوتننامەکانی ئێستا و رابردووی وڵاتانی ھەرێمی تەنانەت ھی ئاییندەشیان، گەورەترین گەواھییە، بەوەی دەزگای تایبەت ھەن لەبری دەوڵەتەکانیان بیر دەکەن کە چۆن رێ لە کورد بگرن لە گەیشتن بە سەربەخۆیی، بۆ ئەوەی ھەر ژێردەستە بمێنێتەوە. ئاماژەیەکی سیاسیش ھەیە، کە سیمبوڵ و کاریزما ھەمیشە دەکرێنە ئامانج، چونکە ئەوان پەرجوو بەدی دەھێنن. لێرەدا دەتوانم بڵێم کە سەرۆک لەم پرۆسەیەدا کرابووە ئامانج، بۆ ئەوەی لە ھاوکێشەی سیاسی دەری ھاوێژن، بۆ ئەوەی کورد لە جغزی حزبایەتیدا ململانێ بکەن نەک لە جغزی نیشتیمانەکەیان. کاتێکیش دەڵێین سەرۆک، چونکە ھەر ئەو بوو کە توانیی ببێتە تەوەر و گرێژەنەی کوردستان، ھەموو ئەوانەی باوەڕیان بە مافی بڕیاردانی چارەنووسی نەتەوەکەیان ھەبوو، لە دەوری ئەو کۆ بووبوونەوە.ھەردوو ئاماژەکەش لە یەک رێژگەدا تێکەڵ بە یەک دەبن، ئەوەش دەخەنە روو کە ھەر کەسێک بەشداری ئەو پیلانەیە، پشت بە خەڵک و شارەزایی دەبەستێت.
ھێزەکانی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بە بیانووی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە کوردستان و بۆ رێگرتن لە پرۆسەی سەربەخۆیی کوردستان، بە سوودوەرگرتن لە ھەستی شۆڤێنی قەومی عەرەبی و بە سوودوەرگرتن لە باڵێکی لاوازی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، تۆڕی میلیشیا وەکیلەکانی لەناو حەشدی شەعبی کردە پاڵپشتی ھێزەکانی عێراق و ھێرشی کردە سەر کوردستان و کەرکووک و بەشێکی زۆری ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستانی داگیر کردووە، بەمەش ئەو بەربەستەی لەبەردەمی پڕۆژەی ھیلالی شیعی و پردی زەمینی بۆ بەستنەوەی غەزە و باشووری لوبنان بە ئێرانەوە کۆتایی پێھێنا.
دەتوانین بڵێین پیلانەکەی دژ بە کوردستان گەورە بوو، زۆریش گەورە بوو. ئەو پیلانە تەنیا لە سنووری کەرکووک و حەشدی شەعبی و "دەوڵەتی حوسێن" نەدەوەستا، بەڵکوو چەشنی بلدۆزەر بوو، بە قەبارەی ھەر کارەساتێک بوو.پەند ئەوەیە کە ملکەچی پیلانەکە نەبیت، بەڵکوو بەڕێوەی ببەیت و بیخەیتە گەڕ بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتن. سەرۆک بارزانی توانیی رێ لە ھەموان بگرێت. بە دانایی خۆی دڕکەزێی پیلانەکەی شکاند، زیانی گیانیی خەڵکی کەم کردەوە، ئەو کەسەی پیلانەکەشی گێڕا، ئێستا لە حاڵەتێکی پەرپووتدایە. گرنگترین شت ئەوەیە توانیی گرنگیی کوردستان سەبارەت بە ھەموان بخاتە روو، کوردستانیشی لە دابەشبوون پاراست، سەرباری ئەوەی بەھانەی ئەوەی نەھێشت کە شەڕی نەگریسی ناوخۆ بەرپا بێت.
پێوستە پەند لە مێژوومان وەربگرین ، رێگە نەدەین وڵاتانی داگیرکەر و بە تایبەت رژێمی بەغدا سوود لە دروستکردنی ناکۆکییەکان بۆ لاواز کردنی پێگەی کورد وەربگرێت . خۆراگریمان و کلیلی سەرکەوتنە و گەیشتنە بە گشت مافەرەواکانمان ..
ئەوانەی ئێستا دھۆلی دابەشکردنی کوردستان بە بەھانەی مووچە دەکوتن و پێیان وایە ئیتر بەغدا مافی مووچەیان پێدەبەخشێ دەبێ باش بزانن کە ئەوە تەنیا بۆ دووبەرەکییە و بەس ، لە ھەمانکاتیشدا بچووکردنەوەی کەسایەتی و ئیرادەی تاکی کوردە. .گەلی کورد بە درێژایی سەدەی رابردوو لە نەھامەتیدا ژیاوە و تووشی دەیان کارەسات بووەتەوە، ھەر لە راگواستن و کوشتن و بڕین و ئەنفال و جینۆساید و قڕکردن و دەیان کارەساتی دیکەی دوور لە ھەموو بەھا مرۆییەکان. خاوەن مێژوویەکی تاڵین و گەلێک جار دەرفەتی زێڕینیشمان ھەبووە، بەڵام ھەمیشە ناکۆکییە ناوخۆییەکان دەرفەتەکانیان لەبار بردووین.
ئەگەر لەگەڵ وڵاتە داگیرکارەکانمان رێک بووینایە، بمان ویستایە تەنھا وەک ھاووڵاتییەک بژین و بە مافی سەرەتایی ھاووڵاتییبوونێکی ئاسایی رازی بووینایە، ئەوا بە تایبەت لە باشووری کوردستان، نە کارەساتێکمان تووش دەبوو، نە ئەو ھەموو شەھید و بریندارەمان دەدا، نە تووشی راگواستن و ئەنفال و ھیچکام لە کارەساتەکان نەدەبووین، بەڵام درێژەدان و خەباتی کورد ھەمیشە بۆ ئەوە بووە وەک کورد قەوارەیەکی سەربەخۆمان ھەبێت، رازی نەبووین وەک نەتەوەیەک بەبێ ناسنامە بژین لە ژێر سایەی حکوومەتێکی دیکە.
میللەتی کورد خەباتی کرد و چەکی ھەڵگرت بۆ ئەوەی بە مافی خۆی بگات و بە ناسنامەی کوردبوونییەوە لە ژێر ئاڵای سەربەخۆیی بژێت، بۆ ئەوەی رۆژێک قەوارەیەکی ھەبێت وەک وڵاتێکی سەربەخۆ و تاکەکانی پراوەی مافەکانی ھاووڵاتیبوون بکەن لە چوارچێوەی دەوڵەتی کوردستان، ھەربۆیەش ئەو کارەساتانەی تووش بوون تا ژێر دەستی قبوڵ نەکات لە ژێر ناخۆشترین بارودۆخەکاندا ، بەدڵنیاییەوە ئەو دۆخەش دەرباز دەبێ و بەغدا گەر مڵکەچی دەستوور نەبێ ئەوسا کورد بریاری کۆتایی دەدات بۆ گەیشتن بە لووتکەی سەرکەوتن

پێمان وایە پیلانەکە روو لە شکستە، کوردستانیش لە روانگەی دەوروبەر و جیھانەوە ھەر بە گرنگ دەمێنێتەوە، لە چاوی خەڵک و دانیشتووانیشی ھەر جوان و رازاوە دەمێنێتەوە.پەندی ئەم وتارە ئەوەیە "بە دانایی و دان بەخۆداگرتن، دەکرێ پەرجوو بێتە دی." سەرۆکیش ھەر ئەمەی کرد، توانیی پیلانەکە پووچەڵ بکاتەوە. بەدڵنییاییەوە ئەو قۆناغەش بەسەرکەوتوویی بەدەرباز دەکەین و بەرەو لووتکە ھەنگاو دەنێین .
Top