شەرم نیە و نەبوە ئەگەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک مەسعود بارزانی لەدواڕۆژی میللەتی کورد ترسا بێت؟ 1
October 19, 2017
وتار و بیروڕا
لەکاتی کۆبەنەوەکانی(بنکەی هەرەوەزی لێکۆڵینەوەی ئاسیا لە نییۆرک)هەردوو وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران(زەریف) و وەزیری دەرەوەی کۆماری تورکیا(شاوش ئوغلو)لەنزیکەوە کۆبونەوە. دوای ئەم کۆبونەوە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران(زەریف)لێدوانیدا بەوەی ووڵاتەکەی ڕەزامەندی نیشانداوە بەوەی بەوردی چاودێری چالاکی چالاکیەکانی ئەتۆمیەکەی ئێران بکرێت.
هەر لەهەمان ڕۆژ سەرۆک کۆماری تورکیا(ئۆردوگان)لەنزیکەوە چاوی بە سەرۆکی ڕوسیا(پوتین)کەوت و چەند بابەتێکیان تاوتوێ کرد لە ئەنجامیش سەرۆک کۆماری تورکیا(ئۆردوگان)دەست بەرداری هەندێک مەرجی خۆیان بو دەربارەی چارەسەرکردنی کێشەی ووڵاتی سوریا.
هەردوو ووڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و ووڵاتی تورکیا لەهەمان ڕۆژ دەست بەرداری چەندین مەرجی خۆیان بون تەنیا لەبەر ئەوەی هەستیان بە مەترسیەک دەکرد ئەویش ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان و ئەنجامەکەی بو چونکێ لە ووڵاتی تورکیا زیاتر لە بیست و پێنج ملیۆن کورد هەیە و لە ئێرانیش کەمینەکان لە فارسەکان زیاترن ئەمەش دەبێتە کێشە بۆ داهاتوی ئەم دوو ووڵاتە.
-هەر لەبەر هۆکاری ئەنجامی ڕیفراندۆم و کاریگەریەکانی لەسەر ئەم دوو ووڵاتە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران(زەریف)لێدوانیدا بەوەی کاتی نزیک بونەوەی چەکدارانی داعش لە شاری هەولێر ئێمە تاکە هێز بوین هاوکاری هەرێمی کوردستانمان کرد.(زەریف )ئەمەشی ووت: ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان هەڵەیەکی گەورەیە ئەنجامی دەدەن.
-لەلایەکی تر سەرۆک کۆماری تورکیا(ئۆردوگان)باسی لەوە کرد لەپایتەختی ڕوسیا(مۆسکۆ)چاوی بە سەرۆکی ڕوسیا(پوتین)کەوتوە و تاوتوێی پرسی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانیان کردوە.ئۆردوگان ئەمەشی ووت کە هەڵکردنی ئاڵای ئیسرائیل هیچ سودێکی نیە بەڵام ئۆردوگان ئەوەی لەبیرچو خۆی و ووڵاتەکەی بەهێزترین پەیوەندیان لەناوچەکە لەگەڵ ئیسرائیل هەیە.
-لە ووڵاتی عێراقیش هاووڵاتیانی عێراق وەک قارەمانێک سەیری سەرۆک وەزیرانی عێراق(حەیدەر عبادی)دەکەن بەوەی لەژێر فەرمانی ئەو بەشێکی زۆری خاکی عێراق لەژێر دەسەڵاتی(داعش)ڕزگار کرا بۆیە ناوبراو(عبادی)
نەیدەویست لەم هاوکێشە و بارودۆخە وەک سەرکردەیەکی بێهێز دەرکەوێت. سەرۆک وەزیرانی عێراق(حەیدەر عبادی)چەند بڕیارێکی دەکرد دژی هەرێمی کوردستان ئەم هەنگاوەشی تەنیا بۆ ئەوە بو لایەنی(ناوەوە-ئێران و تورکیا)لەخۆی ڕازیکات ئەگیان(عبادی)خۆشی دەزانێت ئەم جۆرە هەوڵانە ڕێگای چارەسەری کێشەکان نین.
-کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری تورکیا ئەم هەنگاوەی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک(مەسعود بارزانی)بە بێزارکەر و مەترسی دەزانن چونکێ لەدوای ساڵی ٢٠٠٣وە بۆ یەکەم جارە هەردوو پێکهاتەی(سونە و شیعە)دوور لە تایەفەگەری باسی پرسی نیشتمانی هاوبەش دەکەن.ئەم پرسە بەشێکی هەوڵی تایەفەگەری ئێران و تورکیایی پەک خست چونکێ کۆماری ئیسلامی ئێران تەنیا پاڵپشتی ئەم کۆمەڵە شیعە بو کە کاریان بۆ بەرژەوەندی ئەو دەکرد بەهەمان شێوە تورکیا و خودی ئوردوگان لەڕێگای ئیخوانەکانی عێراق کاریان بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆیان دەکرد.
دەبێت ئەو ڕاستیەش بزانین سەرکردایەتی سیاسی کورد و خودی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک(مەسعود بارزانی)نەخشە و خوێندنەوەی خۆیان هەبو بۆ ئەم ڕووداوانەی ڕوویانداوە دوای ٢٠٠٣ تا ئێستا. ئەم هەنگاوەی نرا بۆ ئەنجامدانی پرسی ڕیفراندۆم هۆکاری زۆر گەورەی لەپشتەوەبو وەک(وەلا نانی پێکهاتەی سونە لە دەسەڵاتی ناوەند- تێکدانی ئەو تەوافقەی هەیە-کودەتای مالکی بەسەر دام و دەزگا حکومیەکان).هۆکاری تریش هاتنە پێشەوە لەئەنجامی شەڕی داعش وەک(ئاوارەبونی نزیکەی پێنج ملیۆن و نیو هاووڵاتی پێکهاتەی سونی-وێران بونی پێنج پارێزگای سونی-بێوەژن بونی نزیکەی دوو ملیۆن ئافرەت) هەر بۆیە ئەگەر بڵێین سەرکردایەتی سیاسی کورد و خودی جەنابی سەرۆک بارزانی لە دوا ڕۆژی میللەتی کورد ترسان شەرم نیە.
بەشێک لە پسپۆرانی سیاسی دەڵێن.
-سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک مەسعود بارزانی ئەم هەنگاوەی دروست بو چونکێ پشتی لەهەموو هێزێکی دەرەکی کرد تەنیا بۆ ئەوەی کێسی کورد لە هەرێمی کوردستان هەنگاوێک بەرەو پێش ببات.ئەویش دەیتوانی چەند ڕیکەوتنێک بکات و دەست کەوتی تر بەدەست بهێنێت بەڵام ئەمەی نەکرد و لایەنی میللەتی خۆی هەڵبژارد.
-ئەگەر سوپا و حەشدی شەعبی تایەفی شیعی بەڕێکەوتنی هەرسێ ووڵات(عێراق-ئێران-تورکیا)و بەفەرمانی ئێرانیەکان هێرشیان کردە سەر شاری کەرکوک ئەوا کۆتایی یاریە سیاسیەکان نیە.
**بەبڕاوی من لەشوێنی یەکتر تاوانبار کردن خۆ ڕێکخستنەوە باشترین چارەسەرە.