عێراق وڵاتێكی شكستخواردوو و میلیشایی بە سپۆنسەری " خامنەیی و قاسم سولێمانی"...

عێراق وڵاتێكی شكستخواردوو و میلیشایی بە سپۆنسەری
سیاسەتی رژێمی مەزهەبی ئێَران بۆ درێژەپێدان و پاراستنی دەسترۆیشتوی خۆی لە عێراقدا بریتیە لە پێكهێنانی حكومەتێكی مەركەزی بە سەركردایەتی شیعەكان لە كاتێكدا كار بۆ ئەوە دەكات ئەم حكومەتە زۆر بەهێز نەبێت. بەو پێیە، دەسترۆیشتویی ئێران بەهێزە لە نێو حكومەتی مەركەزی و لە نێو كاراكتەرە ناحكومیەكاندا كە تەحەددای دەسەڵاتی مەركەزی دەكەن. ئێران ژیرانە سوودی لە سیستمە پەرلەمانیەكەی عێراق وەرگرتووە، ئەو سیستمەی پێكهێنانی هاوپەیمانی پێویستە دەكات بۆ دروستكردنی حكومەت. تاران سوودمەندبووە لە قەناعەتپهێنانی شیعەكان بۆ ئەوەی بە لیستی هاوبەش و یەكگرتو بەشداری بكەن و سوود لە قورسایی دیموگرافی خۆیان وەربگرن لە هەڵبژاردنەكانی عێراقدا. بە بەردەوامیش ئەو گروپانە باڵادەست بوونە بەسەر ئەم لیستانەدا كە نزیك بوونە لە ئێرانەوە. بۆ نموونە لە مانگی 2005دا، هاوپەیمانێتی یەكگرتویی عێراق- كە شیعەكان باڵادەست بوون بەسەریدا- سەركەوتنیان بە دەستهێنان و زۆرینەی كورسیەكانی پەرلەمانە كاتیەكەیان بۆ خۆیان مسۆگەر كرد، ئەو پەرلەمانەی ئەركی داڕشتنی دەستووری پێ سپێردرا، ئەندامانی ئەو هاوپەیمانێتیەش كە بۆ ماوەیەكی زۆر بوو پشتیوانی ئێرانیان بەدەست دەگەیشت، وەك ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق و حزبی دەعوە، ڕۆلێكی یەكلاكەرەوەیان بینی لە نووسینی ئەو بەڵگەنامەیەدا. ئەگەر سەیری بارودۆخی عێراق بکەی ئەوە بۆت دەرئەکەوێ لە مێژوودا هیچ کات وەکوو ئێستا وڵاتێکی شکست خوارد و لە حوکمڕانی سیاسی و ئابووری و سەربازیدا وەكوو عێراق نەبووە، هەموومان دیمان چەند سەد چەکدارێکی داعشی چەند فیرقە و چەند هەزارێک سوپای عێڕاقی تێک شکاند ، سەرباری ئەوەی نزیکەی نیوەی خاکی عێراقی داگیرکرد ، ئەوە حاشا هەڵنەگرە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزی هاوپەیمانان نەبوا ئێستا بەغداد خەلافەتی داعش دەبوو ، سەرەڕای ئەو قوربانیدان و هاوکاریەش ئێستا بەغدا بە بەهۆی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە ئابڵوقەی هەرێمی کوردستان دەکات و هەڕەشەی بەکار هێنانی حەشدی شەعبی و سوپا شڕۆڵەکەی دەکات بۆ هێرش کردنە سەر کوردستان و پەنا بۆ وڵاتانی تورکیا و ئێران دەبات گەلی کورد سزا بدەن ، بەڵام با خەیاڵیان ڕوون بێت تا کوردێک مابێت و تاکوو کوردستان پێشمەرگەی هەبێت ئەوە خەیاڵیان خاوە ، با دڵنیاش بن نە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان نە گەلی کورد لە بڕیاردانی سەربەخۆیی پاشگەز نابنەوە ، انشااللە لە ئایندەیەکی نزیکدا کوردستانێکی سەربەخۆو بەغدایەکی سەرشۆڕ بە چاوی خۆتان دەبینن .
Top