هێڵی 36
October 14, 2017
وتار و بیروڕا
سه‌رۆك بارزانی له هه‌موو دیداره جه‌ماوه‌ری و میدیاییه‌كانیدا، ئه‌وه‌ی دووپاتكردۆه‌ته‌وه، سنوری كوردستان به‌خوێنی پێشمه‌رگه وه‌رگیراوه‌ته‌وه، مه‌حاڵه ده‌ست له‌بستێكی هه‌ڵبگرین، ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌وه‌ی به‌غدامان قبوڵكرد و گه‌ڕاینه‌وه هێڵی 36 چی به‌خوێنی شه‌هیدان بڵێن؟ چی به خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بڵێن؟ ئه‌گه‌ر كوڕه شه‌هیدێك یا كچه شه‌هیدێك، دایكی شه‌هیدێك، باوكی شه‌هیدێك، هاته‌پێشمان و وتی: باوك و برا و كوڕی ئێمه بۆچی خۆیان كرده قوربانی و شه‌هید بوون؟ له‌پێناو چیدا؟. ئه‌وكات به‌چ وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه؟ بێگومان ده‌بێ قوربانی ئه‌مجاره‌مان بۆ سه‌ربه‌خۆیی بێت، نه‌ك بۆ پۆست و ئیمتیازات له به‌غدا، نه‌ك بۆ فیدراڵی و ....هتد.
سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌یشی به هه‌مووان وتووه: ئه‌نجامدانی ریفراندۆم موجازه‌فه‌ی تێدایه، به‌ڵام ئه‌نجامنه‌دانی موجازه‌فه‌یه‌كی گه‌وره‌تره، بێگومان رووبه‌ڕووی ناخۆشی و بارگرانی ده‌بین، به‌ڵام ژێرده‌سته‌یی مردنێكی سه‌رشۆڕانه‌یه.
ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بزانن، ئه‌وه ته‌نیا ئه‌نجامدانی ریفراندۆم نه‌بووه، ئێران و توركیا و عێراقی والێكردووه، به‌ڵكو ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ئه‌و ته‌حدییه پێشوه‌خته بووه كه ئێمه ناچینه ژێرباری بڕیار و ئیراده‌ی هیچ هێزێك به‌تایبه‌تی ئه‌و هێزه‌ی ئێستا حاكمی عێراقه و گوێ له هیچ به‌هایه‌كی ئاینی و مرۆڤایه‌تی نادات و تینوه بۆ خوێنڕشتن.
هاتنی ئه‌و هێزه زۆره‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ كه‌ركووك و چه‌ند شوێنێكی دیكه و لێدوانی هه‌ڕه‌شه و سوكایه‌تیكردنی به خه‌ڵكی كوردستان، دیسانه‌وه بابه‌تێكی نوێی نییه، چاوه‌ڕوانكراو بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه به‌فتوایه‌كی مه‌رجه‌عی شیعه ته‌نیا بۆ شه‌ڕی داعش دروست نه‌كرا، به‌ڵكو بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پێكهاته‌كانی عێراق دروست كراوه و كوشتن و رفاندن و ئاواره‌كردن و تاڵانكردنی مه‌سیحی و سوننه‌كان باشترین به‌ڵگه‌ن.
كوردستان بڕیاریداوه به‌رگری بكات، له‌په‌یامه‌كانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ته‌ئكید كراوه‌ته‌وه، پێشتریش سه‌رۆك بارزانی به لایه‌نه عێراقیه‌كانی وتووه: وه‌رن پێكه‌وه بڕیار بده‌ین ببین به دوو دراوسێ باش، ئێمه دوو بژارده‌مان له‌پێشه، یا به ئاشتیانه(ریفراندۆم و به‌ڵێنی خۆی به‌جێگه‌یاند) یاخود به شه‌ڕ، كورد بژارده‌ی دووه‌می پێخۆش نییه و هه‌رگیز له‌گه‌ڵ شه‌ڕ نییه، به‌ڵام دیاره ئه‌م بژارده‌یه‌ش دیاره خواستی ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه حوكمڕانی عێراق ده‌كه‌ن.