ناوی بابەت-خوێندنەوەیەکی سادە بۆ ڕیفراندۆمی هەردوو هەرێمی کوردستان و کاتالۆنیا.
October 11, 2017
وتار و بیروڕا
ئەم ڕێگایەی دەسەڵاتداران و حکومەتی ئیسپانیا گرتیانەبەر بۆ ڕێگری گرتن لەئەنجامدانی
ڕیفراندۆمەکەی کاتەلۆنیا جێگای هەڵوەستەیەکە.ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی یەکی تشرینی یەکەمی هەرێمی
کاتەلۆنیا بەمەبەستی سەربەخۆیی بو لەئیسپانیا و توندوتیژی زۆریشی لێکەوتەوە.
ئەم هەنگاوەی حکومەتی ئیسپانیا گرتیەبەر لەڕێگری گرتن و کەوتنەوەی توندوتیژی پرسیارێکی هێنا پێشەوە بەوەی حکومەتی ناوەند ئەم مافەی هەیە بەڕێگای بەکارهێنانی هێز ڕێگری لەم جۆرە هەوڵانە بگرێت ئەگەر لەزووەوەش بشزانن ڕێژەیەکی زۆر لەهاووڵاتیانی دەنگدەر پاڵپشتی ڕیفراندۆمەکەن.
بەیانیەکەی ڕۆژی یەک شەمە دەسەڵاتداران و حکومەتی ئیسپانی ئەوەیان دووپاتکردوە کە لەپێشتر بڕیاری لەسەر درابو بەوەی ڕێگری دەکەن و ناهێڵن ئەم ڕیفراندۆمە ئەنجامبدرێت بە مەبەستی جیا بونەوەی هەرێمی کاتەلۆنیا.ئەوەبو پۆلیس هەڵیکوتایە سەر بنکەکانی دەنگدان و دەستیان گرت بەسەر سەندوق و فۆڕمی بەشداری دەنگدان.هەر بۆ هەمان مەبەست وەزارەتی ناوەخۆی ئیسپانیا ئەم ڕیفراندۆمەی بە نایاسایی(نادەستوری)پێناسەکرد و بەڵێنیشیدا پیاوانی پۆلیس لەهەرێمی کاتەلۆنیا بڵاوپێبکەن نەوەک دوای ئەم ڕووداوانە توندوتیژی تر ڕووبدەن.
*هەردوو هەرێمی کوردستان و کاتەلۆنیا.
دووری نێوان هەردوو هەرێمی کوردستان و کاتەلۆنیا ٣٥٠٠کیلۆمەترە و ئەنجامدانی هەردوو ڕیفراندۆم ماوەیەکی کەمی نێوانیان هەبو.ئەوەی جێگای ئاماژە و هەڵوێستەیە لەدیراسەکردنی هەردوو بارودۆخ ئەوەیە لەووڵاتێکی دیموکراتی وەک ئیسپانیا بە بەکارهێنانی هێز ڕێگری لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کاتەلۆنیا کرا.
یەک هەڵوێستی هەردوو حکومەتی عێراق و ئیسپانیا لەسەرەتاوە دیاربو بەوەی لەهەردوو بارودۆخ حکومەتەکانی عێراق و ئیسپانیا ڕیفراندۆمی هەردوو هەرێمی کوردستان و کاتەلۆنیایان ڕەتکردەوە و بەنا دەستوری پێناسەیانکرد.هەر لەسەر هەمان بابەتی ڕیفراندۆمی هەردوو هەرێمی کوردستان و کاتەلۆنیا هەڵوێستی ووڵاتان جیاوازیەکی پێوە دیار بو بەوەی لە بارودۆخی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان ووڵاتان هەڵوێستیان ڕوون نەبو یاخود تێبینیان لەسەر کاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکە هەبو بەڵام لەبارودۆخی ڕیفراندۆمی هەرێمی کاتەلۆنیا ووڵاتان بەڕوونی دژایەتی خۆیان بۆ ئەم پرسە نیشاندا.
هەردوو هەرێمی کوردستان و کاتەلۆنیا هەندێک لێچونیان هەیە بەوەی هەردوو هەرێم دەسەڵاتی فراوانی خۆجەیەتی خۆیان هەیە.هەردوو هەرێمی کوردستان و کاتەلۆنیا گرنگی خۆیان هەیە لەداڕشتنی سیاسەتی ئابوری هەردوو ووڵاتی عێراق و ئیسپانیا. هەرێمی کوردستان بەهۆی دەرهێنانی نەوت و ناردنە دەرەوەی نەوتی پارێزگای کەرکوک پێگەی لەعێراق و ناوچەکە بەهێزە و بەهەمان شێوە هەرێمی کاتەلۆنیا سەرچاوەی لە سەدا بیست٢٠%ی ئابوری ئیسپانیایە.
*بەکارهێنانی هێز.
لەووڵاتی ئیسپانیا حکومەتی ئەم ووڵاتە بەڕێگای بەکارهێنانی هێز ڕێگری لەئەنجامدانی ڕیفراندۆم گرت.هەروەک لەسەرەوە باسمانکرد لەسەرەتاوە ڕیفراندۆمی هەرێمی کاتەلۆنی بەنایاسایی پێناسەکرد و لەڕێگای پۆلیس ڕێگری لە ئەنجامدانی بەشێکی زۆری پڕۆسەی دەنگدان گرت.لەووڵاتی عێراق حکومەتی ناوەند ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی بە نادەستوری پێناسەکرد و ڕەتیکردوە لەگەڵ وەفدی کوردی دانیشن بۆ ئەوەی لەسەر ئەم پرسە گفتوگۆ بکەن بەڵام حکومەتی ناوەند زۆر ژیرانە هەنگاوی نا بەوەی هێزی بەکار نەهێنا بۆ ڕێگری گرتن لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بەتایبەت لە پارێزگای کەرکوک.
**پەرلەمان و حکومەتی ناوەند چەند بڕیارێکیان لەدژی هەرێمی کوردستان دەرکرد وەک سزایەک پێناسە دەکرێت. هەر لەسەر هەمان هەنگاوی هەرێمی کوردستان حکومەتی عێراق و ئێران و تورکیا دوور نیە هەوڵی سزای ئابوری هەرێمی کوردستان بدەن بەوەی خاڵە سنوریەکان داخەن لەگەڵ هەندێک هەنگاوی تر.
لەکۆتایی..
*بۆ بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق.
هیوادارین لەشوێنی زمانی هێز و سزای ئابوری و داخستنی خاڵی سنوری هەموو لایەک زمانی دەیالۆگ بەکاربهێنن. میللەتی کورد تەنیا مومارەسەی هەقی خۆی کردوە.