ئەرێ کورد بوون تاوانە؟

ئەرێ کورد بوون تاوانە؟
دوای قۆناخی سازدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەو راستیەیی کە دەمێک ساڵە سەرکردایەتی کورد وسیاسەتکارانی کوردستان فەهمیان دەکرد، بۆ هەموو کوردستانیان ڕووندەرکەوت، کە ئێمە لەچ ناوچەیەکی ژیۆپولەتیکی ئیقلیمی هەلکەوتووین کە بەهۆیی کوردبونەوە تەنانەت مافی خەونی نەتەوەیشمان پێ ڕەوا نابینن لەچوارچێوەی ئەو جوگرافیایەی پێی دەگوترێت کوردستان.

دوای ڕیفراندۆم ئەمڕۆ ئەو قۆناخەیە کە هەموومان دەبێت لێی حالی بین کە زەرووریەتی ریفراندۆمی ماڵجیای و بڕیاری سازدانی ڕیفراندۆم چەندە حەکیمانەو گرنگ بوو.

سەیرکەن ئێستا (تورکیا، عێراق، ئێران) زۆر بە ئاشکرا پێمان دەلێن نابێ خەونتان هەبێت(سەربەخۆیی)، کە دەمرن نابێ بە ئاڵای خۆتان بپۆشرێن، بچوکترین وجودتان هەبێت دەبێت بخرێتە خزمەتی ئەو باکگراوەندە سیاسی و هەندێک جار دینی و قەومیەی ئەوان بڕو پێوەریان بۆی داناوە.

هەموو ئەمانە و زۆر زیاتریش راستەوخۆ تاکی کوردستانی دەخاتە ژێر پرسیارێک کە لە (ئایە خۆت وەک مڕۆڤ دەبینیت ؟) کورت دەکرێتەوە، هەلبەتە وەڵامەکەی تەنانەت ئەگەر زۆر سەرچیخیش وەڵامدەیتەوە (بەلێ)یە.

دەی کەوایە، لەئێستای هەستیاری دۆخەکە و لەبەرامبەر بەزیندوو هێشتنەوەی وجودی مرۆڤ بوونت، دەبێت بۆ خراپترین بەرکەوتەی ژیانت کە بەهۆی ئەونیەتەوە کە( زۆربەی مرۆڤ پێی گەیشتووە تۆنەبیت) رووبەڕووت دەبێتەوە، ویژدانت چاڵاکبێت، ئامادەییەکی رۆحیت بۆی هەبێت.

ئەگەر وانیت لێگەڕێ با ئاوانەی لەبری تۆ شەرم لە ئاغایەتی ئەبەدی ئەوان و سەپانێتی تۆ دەکەن، ئەو هەنگاوە بەئیرادەی لێوڕێژو لەبەرنەبڕاوی خۆیان بەقۆناخێکی باشتری چاوەڕوانکراو بگەیێنن.

ئەگەر وانیت لێگەڕێ با کرداروو گوفتارەکانت نەبن بەبەشک لە کەلێنی لەیەکترازان و فرەگوتاری نێو ماڵی کورد، مەبە کەواسوری بەرلەشکری ئەو دەنگانەی کە تا ئێستاش بەهۆی کوردبوونتەوە گومان لە مرۆڤ بوونت دەکات، ئێستاش خەون بەوە دەبینێت تۆ ئاراستە بکات و دژ بەخەونەکانت بنوسیت و بپەیڤیت.

ئەگەر وانیت، دەبێت ئەوەبزانی وەستانەوەت لەهەمبەر فەرهەنگێک کە بە دژە نەتەوەت هەوێنکراوە گەڕاندنەوەی قودسیەتی مرۆڤبوونتە کەسەت ساڵە لێت زەوتکراوە، لەبەرامبەریشیدا پشتگیری کردنی سەربەخۆیی وڵاتەکەت مانادانە بە خۆت کەدەلێم خۆت واتا تۆی مڕۆڤ پێش ئەوەی کورد ، تورکمان ، عەرەب یان پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان بیت.
Top