ئەمڕۆ لە مێژوودا

ئەمڕۆ لە مێژوودا
ئەمڕۆ لە مێژوودا بیرەوەرییەک مەرگی سێ جەنەڕاڵی مەزنی کوردستانمان وەبیرهاتەوە لە گەڵ گەڕانەوەی مام بۆ سلێمای لە ژێر پەرچەمی کوردستان بوە لەدەستدانی چوارەمین جەنەڕاڵ لە هەگبەی یادەوەریە تاڵەکانی کورد لە سەرکردەو خەبات و شۆڕشگێرانی کورد ... وەرچەرخانی ساڵ زۆرجار هاوتەریبی مەرگەکان یەکسان دەکات ، ئەمڕۆ گەڕانەوەی مام بەڕووحی سارد لە ژێر گەرمی پەرچەمی کوردستان هەموو گەلی کوردی تاساند ،، بێشک چونکە ڕووحی کوردایەتی و هەستی نەتەوایەتی لە خەباتی خۆیدا گرتۆتەبەر گرنگی پێداوە،، 84ساڵ تەمەن پێمان دەڵێت کە لە دوای تەمەنی چواردە ساڵی ڕێچکەیەک بۆ کوردایەتی قوربانی دەوێت، لەدوای گەڕانەوەی مام جلال لە ژێر پەرچەمی کوردستان نەیارانی کورد چاویان بە پیرۆزی ئاڵا نەهات و نەهاتنە پێشوازی فەخامەتی مام بۆ کوردستان ، گەرچی لە دوای ڕوخاندنی ڕژێم و دەست بەکاربوونی مام وەک سەرۆک کۆماری عێراق ، مام دەرگای بەڕوی شیعە مەزهەبەکاندا کردبۆوە وەک سونەکان بگرە هاوهەڵوێست و ڕێزی زۆریشی دەگرتن و لە دیدارو دانیشتنەکان لە زارو دیکۆمێنتەکانیدا دەبیسترێ داوای تەبایی و یەکریزیان لێ دەکات و پێویستە وەک برا بژین لە عێراقێکی یەک پارچە ، بەڵام ئەمڕۆ نەک هەر گەڕانەوە بگرە پەخشی کەناڵەکانیشیان وەستان تاکو نەبینن پەرچەمی کوردستان بەسەر تەرمی مامەوەیە ئەی نازانن مام خەباتی لە پێناو شکۆ و مافی گەلێک کردوە قوتابی بارزانی مستەفا بوە کە هەمیشە بۆ پاراستن و مافی گەلێک 84ساڵ تەمەنی بەخشیوە بۆ کوردستان ،، بەڵام نەیان توانی بێنە پێشوازی مام تەنها لەبەر پەرچەمی پیرۆزی کورد ،، هەڵوێستان لەبیرناکرێ چاوەڕێی ئەوەتان لێ دەکرا نەک بە کۆی پەرلەمان و چەپکە گوڵ بێنە پێشوازی مەرگی کۆتایی مام بۆ دوامەنزڵی خۆیی ، ئیدی هەمووان بزانن دۆست لە تەنگانەو کۆتایی ڕوح دەردەکەوێت ،، نەک لە فەرەحی و قسەی گڵۆڵ کراوی ڕوو بریقەدار ... ئەوە بارزانی بوو هاتە پێشوازی فەخامەتی دوادیداری مام و گوتی لەدەستدانی مام کۆسپێکی گەورەیەو برایەکی ئازیزم لەدەست داوە ،،، لێرەوە دەرکەوت کێ دۆستە کێ دوژنی ڕاستیە چونکە ئەگەر چاویان بە تەنها ئاڵایەک هەڵ نەیات ئەدی چۆن چاویان بە گەلی کوردو سەربەخۆی کوردا هەڵدێت ؟ ئەدی چۆن ماف بە ڕەوایی گەڵ دەزانن ؟ چۆن وەک برا سەیری ئەوان کەین ؟ ئەدی بۆ ناپرسن بە زیندویی لە ژێر ئاڵای عەرەب هەزاران ڕوحمان بەخشی بۆ دەبێت بەمەرگیش ئاڵای عێراق بکەینە بەرمان ؟ بپرسن سەرنج بدەن کێ دۆستی کوردە کێ دوژمنی سەرسەختە !! با هەمووان ڕوویی خۆمان بکەینە بارزانی و لەگەڵی بین پێی بڵێین سەربەخۆیی کوردستانمان لەتۆ ئەوێت چیدی چاوەڕێ نابین هەموو جیهان بهەژێنن بە یەک دەنگ واز لە ڕەنگ بهێنن چونکە ڕۆژی ڕەنگە جیاوازەکان نەماوە ئەوەی ئێمەی کورد دەگەیەنێتە دوا کەناری ئارامی و ژیان و پێشکەوتن تەنها کۆی دەنگەکانە ... کوردان وەرنەوە هۆش خۆتان جیاوازیەکان بۆئێمە تەنها زەرەرمەندی بوە نەک سود هەمووان ژێ دەنگەکان بکەنە سەرۆک بارزانی و بڵێن کوا ماف ئێوە دوا سەرکردەن بۆ پێشەنگی کورد و کوردستان دواپەیامان بگەیەنە جیهان چی دی ناتوانن ژێردەستەیی و بێ دەوڵەتی قبوڵ کەین لە ژێر ئاڵا و خاکی خۆمان ژیانمان دەوێت ... ئێمە لەگەڵ عێراقێک نامێنینەوە ئاڵای ئێمەی قبوڵ نەبێت لەدواساتی مانەوەمان لەسەرزەوی بەرگی تابوتی ڕوحمان بێت .
Top