شایه‌نی به‌زه‌یی نین

شایه‌نی به‌زه‌یی نین
به‌رپرسانی تورك و فارس به‌ زمانێك پارێزگاری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابورییه‌كانیان له‌ كوردستان ده‌كه‌ن وه‌ك بڵێ: ژیانمان به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه‌، ئه‌وان نه‌بن له‌برسا ده‌مرین.!
خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و میلله‌ته‌ن له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیدا مه‌رگ هه‌ڵده‌بژێرن، ئیراده‌مان به‌ زمانی درۆزنانه‌ و به‌زه‌ییانه‌ی ئێوه‌ ناڕۆخێندرێ، هه‌زارجار برسێتی و مردن به‌ ئیراده‌ی سه‌ربه‌رزانه‌وه‌ شه‌رفمه‌ندانه‌تره‌ نه‌ك ژێرده‌سته‌یی ئێوه‌ قبوڵ بكه‌ین.
چۆن له‌ رك و كینه‌ و حه‌زی داگیركه‌رانه‌ و دیكتاتۆرانه‌تان تێده‌گه‌ین، هێنده‌ش له‌و فرمێسكه‌ تیمساحیانه‌تان شاره‌زاین، ئێوه‌ن جێگه‌ی به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه‌ن، كه‌ ناتوانن ئیراده‌ی به‌رزی خه‌ڵكی كوردستان بشكێنن.
Top