شیعە و مەرجەعیەت و کوردەکان

شیعە و مەرجەعیەت و کوردەکان
ئێران گەورەترین و بگرە ناوەندی رێبەراتی مەزھەبی شیعەیە.بە داخەوە لە کاتێکدا کە مەزھەبی شیعە بۆ پشتیوانێ لە ئیمام حسێنی ستەملکێراو سەری ھەڵداوە ، کەچی دەبینین بووەتە ئامرازێک بۆ چەسپاندندنێ ھەژمۆنی فارسەکان لە ناوچەکە و لە سەرانسەری دونیا.وەک دەزانین ھەر شیعەیەک دەبێت یا بگاتە پللەی ئیجتیھاد و یا خود دەبێت لاسایی ئیمامێکی موجتەھید بکات.
ئەوەی ئیستا لە رەفتاری ناوەندی شیعەگەری (کۆماری ئیسلامی ئێران)بەدی دەکرێت بە کارھێنانی ئایینە بۆ سیاسەت و بۆ بەرژەوەندی فارسەکان.شیعە لە ھەر شوێنێک بن و سەر بە ھەر نەتەوەیەک بن دەبێت ببنە خزمەتکاری دەوڵەتی فارسەکان.ھەر مەرجەع و ئیمامێکی موجتەھید بۆ بەرژەوەندی فارسەکان و دەسەڵاتی تاران کار نەکات، سەرەڕای گەیشتن بە پللەی ئیجتیھاد بە لادەر دەیژمێرن، سەیید بوون و سەیید نەبوونیش ھیچ جیاوازییەکیان نییە.بۆ نموونە لە کوشتنی ئایەتوللا سەیید مەحموودی تالەقانی و ئایەتوللا سەیید کازمی شەریعەتمەداری و بەند کردنی ئایەتوللا مونتەزێری و...تاد.
ژمارەیەکی گەورەی گەلی کوردستان لە برا فەیلییەکان و کوردانی خانەقین و کرماشان و لوڕستان و ئیلام سەر بە مەزھەبی شیعەن. دەوڵەتی ئێران کوردستانیانی شیعە بۆ بەرژەوەندی خوی بەکار دێنێت.زۆر جار تەنانەت لە دژی کوردستانیش بەکاریان دەھێنێت.بە ناوی جیاوازی ئایینی و کافراندنی بەشە غەیرە شیعەکەی کوردستان.
من داوا لە برایانی شیعە ی کوردستان دەکەم ھەر فتوایەکی دینی لە مەرجەعەوە دەرچوو زۆر بە جیددی پێگیری و پابەندی بن. ئەگەر ھات و مەرجەعەکەتان لە دژی نەتەوەی ئێوە و خەونی کوردستانیان ھەر فتوایەکی دا، بە حسابی ئەوەی ئەم فتوایە دینی نییە و بۆ دونیایە بەو پەڕی ھێزەوە رەفزی بکەن.
فتوای دوێنێی ئایەتوللا سیستانی بۆ بەرژەوەندی و باڵا دەستی عەرەبی شیعە و لە خێری فارسەکاندایە.ئەم فتوایە ھیچ بنەمایەکی دینی و مەزھەبی نییە. گەلی کوردستان وەک ئیمام حسێن مەزلوومە.ئەم فتوایە دنیاییە. ئێوە پابەندی نەبن ئیمام حسێن لەگەڵ ستەملێکراواندایە.
ئێمەی سوننیش پێویستە خۆمان بە دوور بگرین لەو فتوایانەی بەناو زانایانی سوننی دەیدەن بۆ بەرژەوەندی میسرییەکان و سعودییەکان. پێویستە ھەموومان کوردستانی بین. کێشەی کوردستانیان دینی و مەزھەبی نییە بەڵکۆ کێشەی نیشتمان و گەلی کوردستانە.
Top