بۆ عه‌بادی جبل الاشم ، هیچ ڕاده‌ست ناكات
September 30, 2017
وتار و بیروڕا
به‌و هیستریایهت ڕابوونی نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌كو كوردی جه‌ربه‌زه ده‌ترسێنێ ؟ نه‌ته‌وه‌یه‌ك جه‌واهیری شاعیری ناودار گوته‌نی :
- وعنده من : ابجديات الضحايا .... یه‌ی هه‌بێ ،
چۆن خاك و ئاسمانت ڕاده‌ست ده‌كا ؟
به‌رێز عه‌بادی سیاسه‌تمه‌داری ئاقڵ و ژیر لهسهركهوتنا مه‌غروور نابێ و لهشكستیشا نا‌ئومێد .
كوردستان و بارزانی له دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی رۆژی ٢٥-٩-٢٠١٧ ، ئه‌مرۆ به هێمنی و ژیری ، دوور له غروور و غه‌فڵه‌تی سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كه له چاوه‌ڕوانی پێشهاته تازهكاندان ، ئه‌و پێشهاتانه‌ی بۆ مرۆڤی نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانی ئازاد و سه‌ربه‌ست دێنه پێش ، گه‌لۆ ، ئێستا ڕه‌وشه‌كه گه‌لێ جیاوازتره له جاران ، مرۆڤی بێ ئیراده‌ی به‌ر له ٢٥- ی ئه‌یلول گوزه‌شت .
به‌رێزم ، ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانی عێراق گوتت زمانی زبری پڕ له هیستریای ته‌واوی حاكمه‌كانی ١٠٠ ساڵه‌ی عێراقی لێده‌خوێندرایه‌وه ، له نێو دێرهكانیدا هانات بۆ قاره‌مانیه‌تی فهخد و ئهفخادی عه‌دنان و قهعتان ده‌برد ،شمشێری شعوبیه‌ت و مه‌زهه‌بگه‌رایی و عروبه‌ت له‌نێو په‌رله‌مانا پریسكه‌ی ده‌دا !! ئه‌رێ ئه‌وه چی بوو ؟ چی ده‌گوزه‌را له به‌رله‌مانی عێراقا ؟ شهرهشمێری ئهفخادهكانی عه‌دنان و حه‌جاجی ئه‌نفاڵچی ؟ یا فلیمی كاوبۆیی ته‌كساس ؟
به‌رێز ریكس تیله‌رسۆن ئه‌مه‌یه عێراقی فیدراڵی دیموكراتی پێشكه‌وتوو ؟
بۆ پێتان وایه كوردستان ، ئه‌و گه‌له‌ی جه‌واهیری شاعیری ناوداری به‌نی قه‌ومی عه‌بادی له ساڵی ١٩٦٤ له به‌رامبه‌ر ئازایی و ڕه‌وایی پرسه‌كه‌دا بۆ كوردستان و به‌ناوی ( ئه‌مین و مسته‌فا ) وه له چامه ناوداره‌كه‌ی ( جبل الاشم ) گوتویه‌تی :
شعب دعائمة الجماجم و الدم
تتحطم الدنيا ، و لا يتحطم
ئاسمان و خاكت ڕاده‌ست ده‌كا ؟