پێزانینێكی پارتیانه‌

پێزانینێكی پارتیانه‌
هه‌قی خۆیه‌تی به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمه‌وه‌، پێزانین و سوپاسی تایبه‌تی، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان بكرێت، ئه‌م پرسه‌ ته‌واو نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بوو، ده‌سكه‌وتێكه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام مێژوو هه‌رگیز ئه‌وه‌ی بیرناچێته‌وه‌، له‌رۆژی یه‌كه‌م 7ـی6ـی2017ه‌وه‌ كه‌ هێزه‌ كوردستانیه‌كان به‌ سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، بڕیاریدا بۆ دیاریكردنی رۆژی 25ـی9ـی2017 كه‌ ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێ، ئه‌وه‌ كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو به‌ حه‌ماس و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه‌ و به‌ گیرڤانی به‌تاڵ(با كه‌س موزایه‌ده‌ نه‌كات، ئه‌مه‌ راستیه‌كه) پێشمه‌رگه‌ ئاسا شانیان دایه‌ به‌ر هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی هۆشیاركردنه‌وه‌ و هاندان.
من ئه‌م پێزانینه‌ به‌ شانازییه‌وه‌ ده‌نووسمه‌وه‌، خوانه‌خواسته‌ مه‌به‌ستم نییه‌ هیچ لایه‌نێك بێبه‌ش بكه‌م له‌ پرۆسه‌كه‌، به‌ڵام فه‌رموون ئه‌رشیڤی هه‌موو میدیاكان هه‌ڵده‌نه‌وه‌، فه‌رموون ئه‌وه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سێرچ بكه‌ن، بزانن، كێ بوو ئه‌وانه‌ی شه‌و و رۆژیان خسته‌سه‌ر یه‌ك، كێ بوو ئه‌وانه‌ی به‌ سینگێكی فراوانه‌وه‌ جنێو و هه‌ڕه‌شه‌كانیان له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌ قبوڵ كرد و هیچ شتێك نه‌یتوانی له‌ ئیراده‌یان كه‌م بكاته‌وه‌.
سوپاس هه‌ڤاڵانی پارتی، سه‌ربه‌رز بن، هه‌میشه‌ رێبازه‌كه‌تان به‌م سه‌ربڵندییه‌وه‌ بپارێزن و ئێوه‌ پێشڕه‌ویی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی راستیه‌قینه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ن.
سوپاس بۆ پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان، سوپاس بۆ ده‌زگا ئه‌مینه‌كانی كوردستان، سوپاس بۆ جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی هه‌موومانی له‌ژێریه‌ك چه‌تر،(سه‌ربه‌خۆیی كوردستان) كۆكرده‌وه‌ و هێز و متمانه‌ی پێبه‌خشینه‌وه‌.
Top