ریفراندۆم چی پێگوتین؟

ریفراندۆم چی پێگوتین؟
دەمەوێ زۆر راشکاوانە بڵێم: لەگەڵ بڕیاردان لە گشتپرسی هەریەک لە وڵاتانی عێراق و ئێران و تورکیا بۆ تێکشکاندنی ئیرادەی نەتەوەییمان وێڕای گەف و هەڕەشە و چاو سوورکردنەوەکانیان، کەوتنە پیلانگێڕانی ئاشکراو نهێنی و رووداوەکەی کەرکوکی دڵی کوردستانیش یەکێکە لە بەڵگە زیندووەکان، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و (UN)یش بە بیانووی جۆراوجۆر لەگەڵ گشتپرسی نەبوون، گۆڕان و کۆمەڵ و باڵێکی یەکێتیش، ئەگەر لە ئێران و عێراق و تورکیا زیاتر دژایەتی گشتپرسیان نەکردبێ، ئەوا کەمتریان نەکردووە، بێدەنگی دکتۆر بەرهەم و لیستەکەشی پرسیارێکە و هاتوهاواری هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم لە داهاتوودا وەڵامی دەداتەوە، رێژەی بەشداری کردنی هاوڵاتیانیش لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئەو راستییە دەردەخات، کە ئەو دوو حزب و نیوە ئەو بەڵێنەیان بە زیادەوە جێبەجێ کردووە کە بە داگیرکارانی کوردستانیان دابوو، لەگەڵ بوونی ئەو هەموو هەڕەشە و پیلانگێڕیانەی ئێران و عێراق و تورکیا و هەڵوێستی نانەتەوەیی و نانیشتیمانی ئەو دوو حزب و نیوە و بێدەنگی دکتۆر بەرهەم و رێژەی کەمی دەنگدەرانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵبجەش، بەڵگەی بوونی ئەو پیلانە دۆزەخیەن، کە تاران و بەغدا و ئەنقەرە لەگەڵ دۆست و هاوپەیمانە دژە سەربەخۆکانیان لە کوردستان پێی هەستاون، بەڵام رێژەی دەنگدەر و بەرزی ئاستی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە تاران و ئەنقەر و بەغدا و بەرەی دژە گشتپرسی ناوخۆشی گوت: ئەگەرچی ئێوە توانیتان لە رێگەی هەندێ کەسی حزبخواز و بەناو رۆشنیرە دەستنیژەکانتان و میدیای سەربە خۆتان سلێمانی و هەڵەبجە بخەنە ناو گیژاوی پیلانە دۆزەخیەکەتان، بەڵام نەتانتوانی ئیرادەی نەتەوەیی تێکبشکێنن و بەرچاوی خوازیارانی سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردستان لێڵ بکەن.
Top